١٠\٣\٢٠١٠
به جینۆساید
ناسینی قڕکردنی ئه‌رمه‌نه‌کان له کۆنگرێسی ئه‌مریکیدا.

پشکۆ ئه‌مین
زۆر له کۆنه‌وه کورد وتویه‌تی خوێن کۆن ده‌بێت به‌ڵام وون نابێت، نه‌ته‌وه‌ی
ئه‌رمه‌ن ئه‌م په‌نده کوردیه‌ی به ئیسپات گه‌یاند،پاش هه‌وڵدانێکی
زۆر و خۆڕاگریی بێوچانی ڕۆڵه‌کانی ئه‌رمه‌ن و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی
ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا و خستنه گه‌ڕی لۆبیه‌کانی ئه‌رمه‌ن، هه‌وڵ و خه‌باتێکی
بێوچانی گشت ئه‌رمه‌نیه‌ک بۆ له بیرنه‌چوونه‌وه و به‌فیڕۆ نه‌چوونی
ئه‌و زوڵمه‌ی له مێژوودا لێیان کراوه،بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له
بکوژان و قڕکه‌رانی نه‌ته‌که‌یان توانرا زۆر له کۆنگرێسی ئه‌مریکی
بکرێت که دان بنێت به‌وه‌ی ئه‌و کوشتار و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی که له‌ساڵانی
١٩١٤ بۆ ١٩١٧واته له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌کاندا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
عوسمانیه‌وه که زیاد له ٥،١ ملێۆن ئه‌رمه‌نی به‌ده‌ستی تورکی
عوسمانلی له‌ناوبراون جینۆسایدکردن واته قڕکردن بووه!
ئه‌مه ئه قومبه‌له پڕ له باروته گه‌وره‌یه بوو که ده‌وڵه‌تی
تورکیای دۆستی ستراتیژی ئه‌مریکا و ئه‌ندامی ناتۆ زۆر هه‌وڵیدا که
کۆنگرێسی ئه‌مریکی نه‌یته‌قێنێته‌وه یاخود ته‌قینه‌وه‌که‌ی وه‌ک سه‌رده‌می
بوش دوابخرێت به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کانی به‌فیڕۆ چوو، ڕۆژی پێنج شه‌م١٠.٤.٣.کۆنگرێسی
ئه‌مریکی بڕیاریی له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا
له ژێر فشاری لۆبی و جالیه‌ی ئه‌رمه‌نیدا و پاش ئه‌وه‌ی که نزیکه‌ی ٩٠
ساڵێک به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا راده‌بورێت، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئۆباما له
کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دای به ئه‌رمه‌ناکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌کانیان،
ناچاربوو که ده‌بێت بڕیاره‌که له کۆنگرێسدا بخرێته ده‌نگ دان و ده‌نگی
له‌سه‌ر بدرێت. له‌ئه‌نجامدا توانرا به ٢٣ ده‌نگ به‌رامبه‌ر به ٢٢ ده‌نگ
به یه‌ک ده‌نگی زیاد کۆنگرێسی ئه‌مریکی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی به‌جینۆساید
ناساند و تورکه‌کان ده‌بێت باجی ده‌رچونی ئه‌م بڕیاره گرنگه بده‌ن!
گه‌رچی پێده‌چێت که ده‌نگده‌ران له‌هه‌ردوو حیزبی دیموکراس و کۆماری
تێکه‌ڵ بووبون له ده‌نگدانه‌کانیاندا چ به ئاو چ به نا واته ئه‌ندامانی
کۆنگرێسی سه‌ر به هه‌ردوو حیزبه‌که جیاواز بوو بن له‌ده‌نگ دانه‌کانیاندا،
له ده‌نگده‌ری هه‌ردوولادا ئا و نا هه‌بێت به‌ڵام ده‌رچونی ئه‌م
بڕیاری به جینۆساید ناساندنه ئه‌و بڕیاره بوو که ده‌وڵه‌تی تورکیای
شۆڤێنیستی تووشی نیگه‌رانی کرد و ڕایچڵه‌کاند. گه‌رچی ده‌وڵه‌تی تورکیا
ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆنه‌هێشتنی ده‌ر‌چوونی
ئه‌م بڕیاره، دژایه‌تی کردنی ده‌رچونی وه‌ها بڕیارێک و زوو رایده‌گه‌یاند
به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی خواسته‌که‌ی ئه‌و بڕیاره‌که‌درا!
تورکه‌کان هه‌میشه پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت و ئه‌وه‌یان راده‌گه‌یاند
و هاورای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا و
تورکیادا نیه و زیان به په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردولا ده‌گه‌یه‌نێت و به‌مه
هه‌وڵی دواخستنی بڕیاره‌که‌یان ده‌دا، به‌ئاشکرا له‌گشت به‌یه‌ک گه‌یشتنێکدا
چ له‌کاتی سه‌ردنا‌که‌ی ئه‌ردوگاندا بۆ ئه‌مریکا و چ له‌لایه‌ن لۆبی
تورکیا و دۆستانی تورکه‌وه له‌ناو کۆنگرێسی ئه‌مریکیدا، باسیان له
خراپه‌ی ده‌رچونی وه‌ها بڕیارێک ده‌کرد، به‌ڵام نه سه‌رۆک ئۆباما و نه
بایدنی جێگری و نه هیله‌ری کلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نه‌یانتوانی
خۆیان بدزنه‌وه له‌و به‌ڵێنه‌ی که دابوویان به‌ده‌نگ ده‌رانیان له‌کاتی
بانگاشه‌ی هه‌ڵبژاردندا و به‌ڵێنه‌که‌یان نه‌به‌نه سه‌ر به‌وه‌ی که
مه‌سه‌له‌ی به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌رمه‌نیه‌کان ده‌به‌نه ناو کۆنگرێس
و هه‌وڵی به‌جینۆساید ناساندنی ده‌ده‌ن، ده‌بێت ئیشاره‌ت به‌وه‌ش بکرێت
که ژماره‌ی ده‌نگده‌ری ئه‌رمه‌نی له ئه‌مریکادا به سه‌دان جار
زیاتره له ژماره‌ی جالیه‌ی تورک له ئه‌مریکادا. ئه‌رمه‌نیه‌کان
توانیویانه له زۆربه‌ی شوێنه گرنگه‌کانی ئه‌مریکادا ده‌سه‌ڵات بگرنه
ده‌ست و ژماره‌یه‌کی حساب بۆکراویشن.
ئه‌مریکیه‌کان باش ده‌زانن که ئه‌رمه‌نه‌کان ده‌نگ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی
باڵای نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌ده‌ن! بۆیه له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا حساب
بۆ ده‌نگه‌کانیان ده‌که‌ن و په‌یمانیان ده‌ده‌نێ که داخوازیه‌کانیان
جێبه‌جێ بکه‌ن! ئه‌رمه‌نه‌کان زۆر له زووه‌وه و ده‌ریان خستوه که‌ئه‌وان
نه‌ته‌وه‌یه‌کن که نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان خۆش ده‌وێت و ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی
باڵای نه‌ته‌وه‌که‌یان دا بێت ئه‌وه ده‌که‌ن. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه
ئه‌وان له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکیداده‌نگیان به ئۆبامادا پاش
ئه‌وه‌ی که‌بووش به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی نه‌هێنایه‌دی.
ده‌رچونی ئه‌م بڕیاره بووه هۆی دڵگرانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و وروژاندنی
هه‌ستی شۆڤێنیانه‌ی تورک!
سه‌رۆکوه‌زیری تورک به په‌له رۆژی پینج شه‌مه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌فیره‌که‌ی،نامیق
تان ی کرد له واشنگتۆن، ناره‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکا
ده‌ربڕی، ئه‌ردوگان رایگه‌یاند ئه‌مه ده‌بێته هۆی لاوازکردنی په‌یوه‌ندی
نێوان تورکیا و ئه‌مریکا و چاوخشاندنه‌وه به‌و په‌یوه‌ندیه سیاسی و
ئابوریانه‌ی به‌ینمان.
گه‌رچی پیده‌چێت بۆ دڵنه‌وای کردنی تورک ئه‌و ره‌ش بگیریه‌ی کورد که
له ئه‌وروپا ده‌ستیپێکردوه هه‌ر له داخستنی ڕۆژ تیڤی و گرتنی ئه‌ندامانی
کۆنگرێسی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان بۆ دڵنه‌وایکردنی تورک بێت، دیسان له‌سه‌ر
حسابی ئێمه‌ی کورد بێت، واته ئێمه‌ی کۆیله باجی ده‌رچونی ئه‌م بڕیاره‌ش
بده‌ین!
واته دڵدانه‌وه و دڵنه‌وایی کردن و ئاشتکردنه‌وه‌ی تورک بێت، که ئه‌مریکا
و ئه‌وروپا له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و کۆیله‌که‌ی کورد ده‌یکه‌ن!
ده‌با ئێمه‌ی کوردیش ده‌رسێک له‌ئه‌رمه‌نه‌کانه‌وه فێر بین و هه‌وڵ
بده‌ین که کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ئێمه‌ش له‌سه‌رده‌ستی داگیرکه‌راندا به
فیڕۆ نه‌ڕوات، هه‌ر له قڕکردنه‌کانی ناوچه‌ی ده‌رسیم و تا قڕکردن
جینۆسایدکردنی هێرشه‌کانی به‌دناوی ئه‌نفال و کیمیاوی بارانکردنی شار و
شارۆچکه‌کانی کوردستان له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه! ده‌بێت ئه‌وه
بزانین گه‌ر خۆمان هۆشیار بینه‌وه و هه‌وڵ بۆخۆمان بده‌ین و پشت به
نه‌ته‌وه‌که‌مان ببه‌ستین و هه‌وڵی دروستکردنی لۆبی بۆ کورد بده‌ین و
بیانخه‌ینه گه‌ڕ ده‌توانین به سه‌ر گشت کۆسپێکدا سه‌رکه‌وین، ده‌با
هه‌موومان پێکه‌وه پێکڕا هه‌وڵی به‌گه‌ڕخستنی دۆسیه‌کانمان بده‌ین بۆ
به‌جینۆساید ناساندنی قڕکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان!
با هه‌وڵ بده‌ین که دۆسیه‌کانمان ببرێته ناو نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه
و باس بکرێت به‌ڵکو بتوانین له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵی رزگارکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان
بده‌ین. ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لانیتری دنیا له‌وڵاته‌که‌ی خۆماندا به ئاشتی
و به ئازادیی دوور له چه‌وساندنه‌وه، به سه‌ربه‌ستی بژین!
ده‌با هۆشمان به‌به‌ردا بهێنینه‌وه له‌ژێر به‌یت و بالۆره‌ی وڵاتی هه‌موان
ده‌رچین و ئێمه‌ش وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دنیا هه‌وڵی دروستکردنی وڵاتی
خۆمان بده‌ین. خه‌ڵکی شانازی به‌سه‌رکه‌وتنه‌کانیانه‌وه ده‌که‌ن!
شانازی به وڵات و نه‌ته‌وه و ئاڵاکه‌یانه‌وه ده‌که‌ن! ئێمه ده‌بێت
له په‌نا ئاڵا شه‌رمنه‌که‌ی خۆماندا ئاڵای وڵاته داگیرکه‌ره‌که، ئه‌و
ئاڵایه‌ی له‌سایه‌یدا قڕیان کردین، به‌رز بکه‌ینه‌وه!
ئاڵاکه‌ی ئێمه‌ش ده‌بێت بدڕێنرێت، دابگیرێت، ژێر پێبخرێت وه‌ک ئه‌مڕۆ
که له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی له‌نده‌ندا کرا!
ئه‌ی ئێمه ئێراقی و ئێرانی و تورکی و سوری نین، شانازی ناکه‌ین به‌سه‌رکه‌وتن
و دروستکردنه‌وه‌ی وڵاتی داگیرکه‌ره‌وه! ئه‌وه‌نیه شه‌ڕله‌سه‌ر به‌شداریکردن
له په‌ڕله‌مانه‌که‌یدا ده‌که‌ین! ئه‌وه‌نیه جارێکیدیش ده‌چین بڕیاری
کۆیله‌بوونه‌که‌مان تازه‌ده‌که‌ینه‌وه و ده‌نگ به‌کۆیله‌بوونمان ده‌ده‌ینه‌وه!
خۆمان ده‌کینه‌وه به ئێراقی!
ئه‌وه‌نیه شانازی به‌سه‌رکه‌وتن و به باشی به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنی
په‌ڕله‌مانێکه‌وه ده‌که‌ین که هی وڵاته داگیرکه‌ره‌که‌یه! ده‌نگ به‌په‌ڕله‌مانێک
ده‌ده‌ین که تا ئێستا به‌کوردی ناکرێت قسه‌ی تێدابکرێت!
وه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕێکی کوردی و عه‌ره‌بی له‌و وڵاته‌دا ده‌ست نه‌که‌وێت!
یان ده‌بێت ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانمان روویان نه‌یه‌ت به‌کوردی بدوێن!
تا که‌ی شانازی و شه‌ڕ ده‌که‌یت و خۆت به‌کوشت ده‌ده‌یت بۆ کورسی ئه‌و
په‌رله‌مانه‌ی که تائێستا ماده ده‌ستووریه ناموباره‌که‌کانی، که
خۆی بڕیاری له‌سه‌رداوه جێبه‌جێ ناکات .
ده‌با هه‌موومان به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌کڕا له‌ژێر سایه‌ی یه‌ک هه‌ڵوێستیی
کوردانه‌دا ده‌نگمان بکه‌ین به‌یه‌ک و به‌رامبه‌ر به‌و قڕکردنه‌ی به‌رامبه‌ر
به‌کورد کراوه و ئێساش له پارچه‌کانی کوردستاندا ده‌کرێت وه‌ک ئه‌رمه‌نه‌کان
راوه‌ستین.
٧\٣\٢٠١٠
شتوتگارت
|