١\٥\٢٠١١
به چرای درۆیه‌که‌وه
دیده‌نییم که!
به‌رزان هه‌ستیار
به سروه‌ی
جوانترین درۆی خۆت، گه‌مارۆم بده....
ئه‌ی ئیحساسی نه‌گریسم،
بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر چوارلاوه گوڵان بێنه‌وه دیده‌نییم؛
موحتاجی هه‌تاوی ڕهونهقدارین درۆی تۆم
تا وه‌ک تاڤگه،....
سپی.. سپی، چریسکهم بێ و
چه‌شنی لاولاو،....
سه‌وز .. سه‌وز، سه‌رقاڵی په‌لهاویشتن بم؛
پێم بڵێ، وا نییه،.....
پێم بڵێ، ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌یبینی، خه‌ونی بزڕکاوی سهرخۆشێکه،
ئه‌وه‌ی ئه‌یبیستی،...
ته‌نها
زرنگانه‌وه‌ی بێ مانای گوێیه‌کانته له شه‌قامێکی چۆڵ و هۆڵدا؛
به‌رهه‌یوانی دڵم،....
به ئینجانه‌کانی کامه‌رانیی بڕازێنه‌وه و
ههڵمخهڵهتێنه به لیمۆی مزری درۆیه‌کی مه‌کرباز
پێم بڵێ، ئه‌و هێشتا لێره‌یه،.....
هێشتا لێوی به‌سه‌ر زامی وهڕسبوونهکانی تۆوه سڕ بووه
پێم بڵێ تۆ زۆر گه‌مژه‌یت و
که‌ناریی بێبڕستی خه‌ونه‌کانت....
بستێ له هێلانه‌ی ڕووته‌ڵه‌ی سه‌رت دوور ناکه‌وێته‌وه
به درۆیه‌کی ساده‌ش بێ ، به منی خۆشباوه‌ڕ بڵێ....
که نیوه‌ی گیانم زیاتری، له‌سه‌ر ئاگردانی وه‌همه.....
ده‌نا زۆری ماوه کریستاڵی شکۆی ئومێدم وردوخاش بێ
بمخه‌ره به‌ر ڕێژنه‌ی درۆی خۆش
با ، ته‌ڕ..ته‌ڕ بڵێسه‌م به‌رز بێته‌وه، ئه‌ی ئیحساس؛.
ئه‌گه‌ر من که‌سێکی به‌هه‌شتیی بوومایه....
ئه‌وه‌نده پێشبینیی تاریک و ختووره‌ی خراپ...
وه‌ک مێرووله له‌شاری دڵمه‌وه ڕێچکه‌یان نه‌ئه‌به‌ست،
ئه‌گه‌ر من ، فریشته نوێژی له‌سه‌ر داوێنم بکردایه
چ ترسم له دڵه‌ڕاوکێ و
خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه چرچ و لۆچه‌کانی سبه‌ی ئه‌بوو؛
خۆت بکوژه و
من بێنه‌ره‌وه سه‌ر هێڵه ساکاره‌کانی ژیان،
خۆت بکوژه و
قه‌ناعه‌ت به من بهێنه،......
ئه‌وه‌ی به چاوی تۆ ئه‌یبینم
چ نییه، له تارمایی پیربوونی خۆم زیاتر؛
گه‌ره‌کم نییه لهسندووقه پڕ نارنجۆکه‌کانی سبه‌ی نزیکم خه‌یته‌وه و
ئه‌و هاواره پهژمووردانه،
نامه‌وێ له ئێستاوه چاو بکه‌م،.....
که سبه‌ی له ده‌می ته‌ڕی زامێکمهوه به‌رز ئه‌بنه‌وه
ئه‌ی ئیحساس،
تۆیت بکووژی ڕهوهجوانووی نێو پاوانه‌کانی ئاسووده‌ییم،
لێم ته‌وه‌للا به،
ده‌نا به سه‌وزیی ههڵئهپڕووکێم،
به وشکیی، خوێنم چۆڕاوگه ئه‌به‌ستێ،
به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ، ده‌ست ئه‌گێڕم بۆ چرا!!
کانوونی یه‌که‌می
2010 - ئه‌ڵمانیا
/ کۆلن
ماڵپه‌ڕی به‌رزان هه‌ستیار
|