١٣\٩\٢٠١٠
بێداریی
.. بۆ خه‌ونی ئه‌ستێره.

محه‌مه‌د پاکژ
خه‌وم نایه‌ت ..
ئه‌مشه‌و ناخه‌وم ئه‌ستێره ،
به‌چ یاسایه‌ک ره‌وایه ..
تۆ تا به‌یانی
بێداربی و..
منیش خه‌ون گرمۆله‌م کات
له باوه‌شی پێخه‌فێکدا
با.. شه‌و..
هه‌رچه‌نده تاریک بێ..،
به چراکانی چاومدا
تۆ ون ناکه‌م
هه‌رچه‌ند ڕه‌ش بێ..
به تاڵی سپی سه‌رمدا
ونم ناکه‌یت.
خه‌وم نایه‌ت..
ئه‌مشه‌و ناخه‌وم ئه‌ستێره ،
من چه‌ند له
راستیدا بژیم..،
هێنده زۆرتر
سووتووی باڵی
په‌روانه‌ی خه‌یاڵی خۆمم
من...
چه‌ند زیاتر خه‌یاڵ
بژیم..،
تا ئه‌وسه‌ری که‌وشه‌نی خه‌ون تێپه‌رم،
هێنده زیاتر له
تامی تاڵی ته‌نیایی.
نزیک ترم،
خه‌وم نایه‌ت...
ئه‌مشه‌و ناخه‌وم ئه‌ستێره ،
ئیتر به چیدا
ده‌زانی
من له توخمی خه‌یاڵی کام.
ئاسمان چی بووم؟
خۆڵی کام زه‌وی ده‌مکاته
فه‌رزنده‌ی ناو باوه‌شی خۆی؟
من ناهێڵم ..
ئه‌مشه‌و ببێته
نهێنی خه‌ونه‌کانمه‌وه،
ئیدی که من،
چاوم له چاوت بریوه ..
ئه‌مشه‌و خه‌ون گه‌ریده‌ی کۆڵانه‌کانه .
ئه‌مشه‌و خه‌یاڵ...
تاکه زمانی هاوبه‌شی نێوانمانه ..
ئه‌مشه‌و نیگا،نامه‌به‌ری به
ئه‌مه‌کی
نێوانی زه‌وی و ئاسمانه .
ناخه‌وم، ئه‌ستێره ..
ئه‌مشه‌و هه‌رگیز
خه‌وم نایه‌ت..،
چی خۆشتره له
دانیشتن له‌گه‌ڵ تۆدا؟
شه‌رم ده‌که‌م تۆبێداریی و..
من راده‌ستی تاریکی وخه‌ون و مردن بم.
خه‌وم نایات...
شه‌رم ده‌که‌م له سوتانت..،
ئه‌ستێره ،بڵێی سووتانی من دیاربێ؟
وه‌کو چۆن منیش سووتانی تۆده‌بینم،
ئه‌م بێده‌نگی سووتانه‌ت شێتم ده‌کات.
ئه‌مشه‌و ناخه‌وم..
ئه‌ستێره ،خه‌وم نایات..
وا ئاونگی فرمێسکی تۆ..
هێدی هێدی ده‌بارێته سه‌ربێداریی..
ئه‌م پارشێوی نوستووی باوه‌شی خه‌یاڵه ،
هه‌ر به‌ته‌نیا،
منم..
چیرۆکی بێده‌نگی و سووتانی تۆ
ده‌نووسمه‌وه ،
بێداریی خۆم له
چوارچێوه‌ی کازیوه‌ی..
ئاڵتونی ده‌گرم،
منیش به‌ر له‌وه‌ی رووناکی بێ بدزێ..
ده‌مه‌وێ تاوێ به خه‌یاڵ ماچتکه‌م و
له نێوان لێوه‌کانمدا،تاشه‌وی..
به‌ر له مردنم
هه‌ڵتگرم.
سلێمانی
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د پاکژ
|