


ئه‌گه‌ر وێنه‌که‌مت
بینی
مه‌پرسه بۆ وا خه‌مگینه؟
مووژگانم هه‌رگیز هه‌ر ته‌ڕه و
لێوم دژی پێکه‌نینه
بۆت ده‌گه‌ڕێم به بێداریی
شه‌وان خه‌وم ناچێته چاو
رۆژانیشم هاوڕێی ئازار
بۆچی لێم وونبووی له ناکاو؟
وامه‌زانه که‌لێت
دوورم
ئیتر
یادت ناکه‌م شه‌وان
هه‌موو ساتێ له‌گه‌ڵ تۆدام
ده‌توێمه‌وه بۆت له ژووان
گه‌ر واز له یادت بهێنم
دڵم بێ ئارام .. نامۆیه
بۆیه له کاتی گفتوگۆم
یه‌که‌م ووشه‌م ناوی تۆیه!

گیانه ئه‌گه‌ر چوویه گه‌شتێ
به‌رگی ڕه‌ش و خه‌م
نه‌پۆشی
شه‌ڕی چاره‌نووس ناکرێ
نه‌که‌ی خه‌می تاڵ بنۆشی
یاده‌کانم دڵگیر نه‌که‌ی
با بێ‌منییت ده‌رنه‌که‌وێ
گوڵه‌کانم په‌ڕپه‌ڕ نه‌که‌ی
ماچی لێوی تۆیان ده‌وێ
ئه‌گه‌ر هاتیته سه‌رگۆڕم
کۆڕی شینوزار ساز نه‌ده‌ی
دڵنیابه دڵ ناگۆڕم
له گشت شوێنکاتێ هه‌ر تۆم هه‌ی.
tamanek.bewafaiy@yahoo.com
|