په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بەداخەوە هیچ شۆڕشێکى سپى لەئارادا نییە.

 

هێمن خورشید

 

بەگوێرەى قسە نەستەقەکان بێت پێناچێت کورد لەبنەڕەتەوە هەر نەزان و گێل بوبێت وەک ئەوەى ئێستا هەندێک کەس بەو شێوەیە دەڕوانە مێژوى کورد ، چونکە ئەگەر کورد لەبنەڕەتەوە نەزان و گێل بوایە ئەوە ئەو قسە نەستەقانەى نەدەگوت یان لەبیرى نەدەما یەک لەو قسانەى زۆر باوەو لەزۆر بوارى سیاسى و کۆمەڵایەتى دەگوترێت ئەوەیە دەڵێن ( دەنگى دۆَر لەدوور خۆشە ) بەڕاستى ئەم قسەیە ئەوەندە جوان و ڕێکە بۆ بەکارهێنان لەگەلێک بابەتدا وەک خشتێک لەسەر دیوارى دابنێى ئەوها جێگاى خۆى دەگرێت ، بۆیە کورد لەکۆنەوە لەگەڵ پێداهەڵدان و ستایشێک  کەزۆر جێى باووڕ نەبووبێت یەکسەر گوتویەتى دەنگى دۆر لەدوور خۆشە ، چونکە دڵنیایە لەوەى ئەو کەسە یان ئەو شتە شایانى ئەو پیاهەڵدانە نییەو دەزانێت گەر بچێتە نزیکى پێداهەڵدراوەکە زۆر پێچەوانەى ستایشه‌که‌یه‌.

 

هەڵبەتە لیستى گۆڕانیش وەکو دۆرێک هەرلەدوورەوە گوێت لێبێت خۆشە گەر لێى نزیک بیتەوە یەکسەر واهەست دەکەى لەناو مەڵبەندى یەکێتى چونکە ئەو کەسانەى وەک کەمتیارى بۆگەن خۆر لەمەڵبەندەکانى یەکێتى بەکەڵبەى تیژیان هێسک و پروسکیان دەڕنیەوە هەمان کەسن وا لەبارەگاکانى کۆمپانیاى وشەو لیستى گۆڕانن.

 

من بەخۆم زۆر لەناو یەکێتى بوومە لەهەردوو کارى سیاسى و سەربازى خەباتم کردوەو جێ دەستم دیاربوە ، بەڵام لەبەر تەمى تاریکستانى درۆو دەلەسەو تەڵەکەبازى ناو ڕیزەکانى یەکێتى نەمتوانى درێژە بەگەمژەیى و دەبەنگى و کاسە لێسى خۆم لەناو ئەو حیزبە دواکەوتووه‌ بدەم ، بۆیە ماوەى چەند ساڵێکە وازم هێناو یەکێتیم لەهزرو بیرم تەڵاق دا ، بەڵام دواى ئەوەى لیستى گۆڕان سەرى هەڵداو لە شارەکان بارەگایان کردەوە ، بەتایبەت لەهەولێر بارەگایەکى سەرەکیان کردەوە برادەرێکم زۆر هەوڵى لەگەڵم دا بۆسەردانى کردنیان منیش چوم لەگەڵى یەکەمجارو دوەمجار چووین زۆر بەڕێزو بەئەدەب بوون هیچ بەخەڵکى یەکێتى نەدەچون بۆیە خۆشەویستى و ڕێزەکى زۆریان لادروستکردم بۆیە ڕۆژانە سه‌رئێواران بەردەوام سەردانیانم دەکرد بەڵام هەندەى نەبرد هەرچى ئەو فڕت و فێڵ و تەڵەکەبازییەى لەناویەکێتى لەناخیان هێلانەى کردبوو هەموى تورکان و بەهەمان شێوە دەستیان کردوە بەنووسینى پسوولەى درۆودەلەسە و زیاد نووسین و پارە خەرجکردن بۆ کەسى نەشیاو یان خاوەن خوشکى جوان ، من زۆرم بەچاوى خۆم دیت بەڵام لەبەر ئەوەى وەک برادەرایەتى هاتوچۆیانم کرد و ئەندام و هاوکاریان نەبووم بۆیە وەک پاراستنى ڕەوشت بەرزی خۆم بەباشى نازانم ژمارەى پارەو ناوى وەرگرو پاردەرى سەر سه‌ندوق و ناوى پسوولە نووسه‌کان بڵێم ، بەڵام هەندە دەڵێم لەدواى زانینم لەو فرتوفێڵانه‌ ئێستا بێزم نایە سەیرى کۆمپانیاکە بکەم چونکە هێرنجم دێت و گەر سەیرى بکەم ڕشانەوەم مسۆگرە ، من تا ئاستێکى زۆریش باوه‌ڕم وایە نەوشیروان دڵسۆزو پەرۆشەو بەجدى ڕقى لەدەسەڵاتى هەردوو حیزب دەبێتەوە ، بەڵام سودى چیە لەکاتێک چواردەورەى بە کەمتیارە بۆگەن خۆرەکان گیرابێ.

 

ئەوەى شایەنى باسیش بێت ئێستا لەهەولێر خەڵکێکى یەکجار زۆر لەدەنگدان و هاتوچۆکرنى بنکەکانى لیستى گۆڕان پێش هەڵبژاردن پەشیمانن چونکە بۆیان دەرکەوتووە هەمان مارى ناوکونەکەى یەکێتین ، یەکێکیش لەو درۆو دەلەسانەى کەزۆر کارى تێکردم کابراى خاوەن خانوەکەى شەقڵاوە بو کە لەبارەگاى لیستى گۆڕان لەهەولێر تا بەچوار ملیۆن و هه‌ندێک دینار ڕازى بوو خانووەکەى بداتە لیستى گۆڕان بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن کەچى لە تەلەفزیۆنى (KNN) دەیگوت من به‌ خۆڕایی ئەو خانووەم داوە بەلیستى گۆڕان گوایە لەبەر دڵسۆزى لیستى گۆڕانیەتى.

 

لەکۆتایدا دەڵێم کاک (حه‌مید عه‌زیز) ببوورە شۆڕشى سپى لەکوردستان لەئارادا نییە بەڵام خۆزگە هەبایه‌ و بەڕێزیشت کەمێک ئاگاداربای له‌ خەسڵەتى گورگانەى بەرپرسانى لیستى گۆڕان.

 

 

٨\٨\٢٠٠٩