به‌داخه‌وه ''
سه‌لام عه‌بدوڵا '' ش
له‌کاتی مه‌ترسیدا
ناسیۆنالیزمی کورد به‌ته‌نها جێناهێڵێ"!

موحسین که‌ریم
سه‌لام عه‌بدوڵا له رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌دا له سایتی(هاوڵاتی)دا
نوسینێکی ده‌رباره‌ی تاوانی سۆشیال-دیموکراته‌کان به‌رامبه‌ر چینی
کرێکار‌و به‌شه‌ریه‌ت
به
گشتی، بڵاوکردۆته‌وه. نوسینه‌که چه‌ند زانیاری پڕبایه‌خی تێدایه که
ماهیه‌تی بۆرژوازی و دژی کرێکاریی سۆشیال-دیموکراته‌کان ده‌خاته‌روو.
ئه‌م نوسینه به‌و ئامانجه نوسراوه وه‌ڵامێک به‌و جاڕوجه‌نجاڵه‌ی یه‌کێتی
بداته‌وه که ئه‌ندامبوونی له سۆشیال- دیموکراتی جیهانیدا وه‌کو
نمونه‌ی دیموکرات بوون، پارێزگاریکردنی له عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و
به‌ها ئینسانی و سۆشیالیستیه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤ نیشان ده‌دات. گوایه
سۆشیال-دیموکراته‌کان قیبله‌ی ئه‌و به‌ها ئینسانیانه‌ن و هه‌ر لایه‌نێک
مۆری ئه‌وانی لێدرا ئیتر هیچ گوناهێکی نامێنێ!
به‌دروست سه‌لام عه‌بدوڵا باسی خیانه‌تی سۆشیال-دیموکراته‌کان له ده‌ورانی
جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا له ئامانجه رزگاریبه‌خشه‌کانی چینی کرێکار
و کرێکاران به‌گشتی ده‌کات که ووتیان: (له‌کاتی مه‌ترسیدا وڵاته‌که‌مان
به ته‌نها به‌جێناهێڵین). هه‌روه‌ها وه‌کو سه‌لامیش ده‌ڵێ: "دروشمی «به‌رگری
له نیشتمان»یان به‌رزکرده‌وه‌و کرێکاران‌و جووتیارانیان له وڵاتانی
ئه‌وروپا کرد به قوربانی جه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان."
هه‌ر له دریژه‌ی ئاشکراکردنی مێژووی پڕشه‌رمه‌زاریی سۆشیال-دیموکرسی و
خزمه‌تکاریی بۆ بۆرژوازی، سه‌لام عه‌بدوڵا به ئه‌نجامگیریه‌کی سیاسی
دروست ده‌گات وده‌ڵێ: "به کورتییه‌که‌ی: سۆسیالدیموکرات ره‌وتێکه له‌سه‌ر
ئاستی مێژوو سه‌لماندوویه‌تی که له خزمه‌تی سه‌رمایه کارده‌کات‌و
بووه به کۆسپێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م خه‌باتی ئازادیخوازی زۆربه‌ی
مرۆڤایه‌تی له‌پێناو دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی که خۆی له چاره‌سه‌رکردنی
پرسیاری موڵکایه‌تی ده‌بینێته‌وه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت
که" مێژووی تاوان‌و چه‌وساندنه‌وه به‌م ره‌وته‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه،
گه‌رچی دروشمی بریقه‌دار به‌رزده‌کاته‌وه‌و له‌هه‌ندێ قۆناغدا باڵی چه‌پی
لێ‌دروست ده‌بێ، به‌ڵام له ئاراسته‌که‌یداو به‌گشتی سه‌لماندوویه‌تی که
نۆکه‌رو پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌یه‌و ده‌ست له کوشتن‌و ئه‌شکه‌نجه‌و
چه‌وسانه‌وه ناپارێزێ....".
به‌ڵام به‌داخه‌وه کێشه‌ی سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌و کاته ده‌ست پێده‌کات
که دێته سه‌رباسی "سۆشیال-دیموکراسی" له کوردستان. سه‌لام ئیتر لێره‌دا
ئه‌ویش وه‌کو سۆشیال-دیموکراته‌کانی سه‌رده‌می به‌رپابوونی جه‌نگی
جیهانیی یه‌که‌م، بۆرژوازی خۆماڵی له‌کاتی ته‌نگانه‌دا جێناهێڵێ!
من دڵنیام سه‌لام له‌وه‌دا له‌گه‌ڵ من هاوڕایه که سپارتاکۆسیسته‌کان
له‌به‌رئه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی نهێنی سۆشیال-دیموکراته‌کانی ئه‌ڵمانیاوه
قه‌تڵوعام کران چونکه توندڕه‌و بوون! واته کۆمۆنیست بوون و زیاد له‌راده
پێیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چیانیه‌تی و جیهانیی کرێکاران داده‌گرت.
له‌به‌رئه‌وه رابه‌رانی کۆمۆنیست و پێشڕه‌وانی ناسراوی چینی کرێکاری
ئه‌ڵمانیایان له سێداره‌دا، چونکه له‌کاتی مه‌ترسیدا"ووڵاتیان جێهێشت"
و ته‌نانه‌ت کرێکارانیان له دژی پیلانه‌کانی بۆرژوا-ئیمپریالیستی
نێوخۆیی هوشیار ده‌کرده‌وه وهانیان ده‌دان بۆ شۆڕش! تۆمه‌تی "خیانه‌تی
نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی" و سازش نه‌کردن بۆ بۆرژوازی و ده‌سه‌ڵادارانی
خۆماڵییان دانه پاڵ، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که هه‌میشه بۆرژوازی خۆماڵی
بۆ کۆمۆنیستی "خۆماڵی" هه‌ڵده‌به‌ستێ و شه‌رعیه‌تی سه‌رکوت و کو‌شتن و
له‌ناوبردنیان پاکانه ده‌کات.
سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌وه به ڕه‌وا نابینێ که یه‌کێتی و پارتی و حیزبی
سۆشیالیست خۆیان به سۆشیال-دیموکرات بزانن. پێی وایه ئه‌وه غه‌دره
ئه‌و پارتانه له خۆیان ده‌که‌ن. وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌نده
دیموکرات و پارێزه‌ری یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ
بن که حه‌یفه تا ئاستی سۆشیال دیموکراسی خۆیان دابه‌زێنن! سه‌لام
باسی سه‌د ساڵ له تاوانی سۆشیال-دیموکراته‌کان ده‌کات ده‌رهه‌ق به
ئینسان و مافه‌کانیان، به‌ڵام داوا ده‌کات که ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی
کوردستان خۆیان به‌و تاوانبارانه به‌راورد نه‌که‌ن. وه‌کو ئه‌وه‌ی که
ئه‌و لایه‌نه خۆماڵیانه په‌پوله بن. نه‌وه‌ک به پریشکی تاوانی سه‌دساڵه‌ی
سۆشیال- دیموکراته بێگانه‌کان خوانه‌خواسته له‌که‌دار بن! ئه‌وه‌تا
سه‌لام له کۆتایی نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێ: بۆیه شوێنی خۆیه‌تی پرسیار
له پارتی دیموکراتی کوردستان‌و حزبی سۆسیال‌دیموکراتی یه‌کگرتووی
کوردستان بکه‌ین، بۆچی ده‌یانه‌وێ ببن به ئه‌ندام له ریزی ئه‌و حزبه
تاوانبار‌و به‌ربه‌رییانه؟ بۆچی یه‌کێتی شانازی ده‌کات به ئه‌ندامبوونی
له سۆسیال ئینته‌رناسیونال؟.."
ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌وه‌ی بیرکردووه که به‌تایبه‌تی ئه‌و 3 حیزبه، هه‌ریه‌که‌یان
به‌پێی ته‌مه‌ن و قه‌باره‌و میژوو و ده‌سه‌ڵاتیان، ئه‌وه‌نده تاوانیان
له به‌رامبه‌ر کۆمۆنیسته‌کان، کرێکاران، خه‌ڵکی ئازادیخواز و نارازی
ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌نده ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان که
له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی نێوان خۆیاندا به کو‌شتیان داون، سووره،
ئه‌وه‌نده خزمه‌تکارییان بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌تو ئه‌و ده‌وڵه‌تی
کۆنه‌په‌رست و دژی ئینسانی کردووه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا،
که ده‌توانن شانازی به‌سۆشیال-دیموکراتبوونی خۆیانه‌وه بکه‌ن.
نه‌زیر عومه‌ر، کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و هه‌ڵسوڕاوی
ناسراو و به‌رجه‌سته‌ی یه‌کێتی بێکاران له بادینان، ره‌ووف کامیل و
چه‌ندین که‌سایه‌تی دیکه‌ی چه‌پ له ناوچه‌ی بادینان له دوای ساڵی
1993ه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگا نهێنییه‌کان و پاراستنی پارتیه‌وه
تیرۆرکران. ده‌ستی پاراستنی پارتی له هاوکاری تیرۆریسته ئیسلامیه‌کان
بۆ تیرۆری هاوڕێیانی ئێمه له هه‌ولێر(شاپوور و قابیل). ئه‌مه
سه‌رباری چه‌ندین که‌سانی دیکه‌ی موخالیفی پارتی که بێسه‌روشوێن کراون
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه‌دا. بێجگه له مێژوی پێش ئاشبه‌تاڵی
ئه‌و حیزبه که ته‌نها خۆی ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له
ده‌ستدا بوو وه چه‌ندین که‌سایه‌تی چه‌پ و کۆمۆنیستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
به ئاشکراو نهێنی راو کرد! بێجگه له جه‌ریمه‌کانی ئه‌م حیزبه له
شه‌ڕی ناوخۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا له ماوه‌ی دوای راپه‌ڕین و پێش
ئه‌وه‌ش. تۆمارێکی زۆر زیاتر که ره‌نگه قه‌ت بۆمان ته‌واو نه‌کرێ!
تیرۆره نهێنیه‌کانی یه‌کێتیش له ساڵانی کۆتایی حه‌فتاکاندا، دواتر و
پێشتریش شه‌ڕی له‌گه‌ڵ پارتیدا‌و کو‌شتن و به کوشتدانی سه‌دان که‌س
له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیاندا له‌گه‌ڵ پارتی، تیرۆرکردنی به‌کر عه‌لی
رابه‌ری زه‌حمه‌تکێشانی دانیشتووی حامیه‌ی کۆنی سلێمانی له ساڵی
دا1994، کوشتنی 5 کادرو ئه‌ندامی ئێمه له‌به‌ر دڵی جمهوری تیرۆریستی
ئێران، که ئه‌مه‌یان من دڵنیام سه‌لام ئاگاداره، چونکه کاتێک دوای
2000 گه‌ڕابوه‌وه کوردستان چاومان به‌یه‌ک که‌وت و له‌سه‌ر ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه قسه‌مان کرد. بێگومان زۆر له‌و کرده‌وه به‌ربه‌ریانه‌ی
سۆشیال-دیموکراته خۆماڵیه‌کانیش ناره‌حه‌ت بوو! تیرۆری حه‌مه‌ی حه‌لاق
و.. ته‌قه‌کردن و کوشتنی خه‌ڵک له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌کانی
که‌لار و هه‌ڵه‌بجه‌داو... لیستێکی زۆر‌و زه‌وه‌ند له سه‌رکوت و تیرۆری
ئه‌م هێزه سۆشیال-دیموکراته کوردیه‌ش.
حیزبی سۆشیالیست، ره‌نگه زۆر پێویست به‌وه نه‌کات که ئینسان نمونه‌ی
له‌سه‌ر بهێنێته‌وه. ئه‌و حیزبه لای زۆر که‌س وه‌کو باڵێکی قه‌رارگای
ره‌مه‌زانی جمهوری ئیسلامی ئیران ته‌ماشا ده‌کرێت زیاتر تا وه‌کو
حیزبێکی سیاسی!
بۆیه جێی خۆیه‌تی که کاک سه‌لام له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆشباوه‌ڕی نیشان
بدات به‌رامبه‌ر به‌و حیزبه ناسیۆنالیسته میلیشیانه‌ی کوردستان و
پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ بکات که نه‌چنه" ریزی ئه‌و حزبه تاوانبار‌و
به‌ربه‌رییانه...و ... بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی ئینسانی بگه‌ڕێن تا له
کاره‌ساتی گرانی، گه‌نده‌ڵی، هه‌ژاری، بێ‌کاری، کێشه‌ی نیشته‌جێبوون ...هتد
رزگارمان ببێت؟!" هه‌مان هه‌ڵوێستی (کارل لیبنخت)ی هه‌بێت که سه‌لام
خۆی ووته‌نی تاقه ده‌نگی"نه‌خێر" بوو به جه‌نگی ئیمپریالیسته
خۆماڵیه‌کان. وه‌کو رۆزا لۆکسمبۆرگ و فرانس میرینگ‌و کلارا زێتکین "گشت
جۆره په‌یوه‌ندییه‌ک" له‌گه‌ڵ "ره‌وته هه‌لپه‌رسته‌کان"دا بپچڕێنێ!
ده‌نا ئه‌ویش ده‌چێته ریزی ئه‌و چه‌په هه‌لپه‌رستانه‌وه که ستایشی
بۆرژوازی خۆماڵی ده‌که‌ن و به‌شێکی زۆریان جێگای خۆیان له‌ناو
سۆشیال-دیموکراسیدا دۆزیوه‌ته‌وه. سۆشیال دیموکراسیه‌ک که به هه‌ق
سه‌لام به تاونبار به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تیو خزمه‌تکاری سه‌رمایه‌داری
ناویان ده‌بات.
من هه‌رگیز ئه‌و ئومێده بۆ کاک سه‌لام ناخوازم.
24-10-2008
|