٢٩\٤\٢٠١٣
بە داخوازییەوە
بەرەو یەکی ئایار.
داوادەکەین لە خانەقین لقی سەندیکای کرێکاران دابمەزرێ!
ھەزاران
کرێکار لە شارەکەمان بەبێ مافی بیمەی کۆمەلایەتی، دەرماڵەی مەترسی کار
و بە گرێبەستی کاتی و کرێیەکی کەم ژیانیان بۆ دابینکردنی بژێوی ماڵ و
منداڵەکانیان تەرخان کردووە. ھاوکات چەندین پڕۆژەی ستراتیژی ھەیە
وەک(پاڵاوگەی نەوت، چنین و رستن، سایلۆ) تا ئێستا نۆژەن ناکراونەتەوەو
ماوەی ٢ساڵیش دەبێت گەنجینەی نەوتی کیودی و کارگەی قیر پەکخراون.
حکومەت بەرپرسە لە بەھەدەردانی داھاتی گشتی بەوەی کە لە فەوزای بێ
پلانی و ناعەقلانییەت دیاردەی(بێکاری پۆشراو) و بەرنامەی بە پۆلیسکردنی
کۆمەڵگا زاڵبووە. لەگەل ئەوەش ھەزاران بێکار، لانەواز، کەمدەرامەت و
ھەژار وەک(ھاوڵاتی بێ حکومەت) ژیان بەسەردەبەن. بارودۆخی کرێکارانی
کشتوکاڵی دەوروبەر لەم بێمافیە بێبەش نەکراون. ئێمە لێرەدا رەخنەمان
ئاراستەی لێژنەی کرێکاران دەکەین کە بە جددی ئەرکی خۆی ئەنجام نەداوە.
ئێمە لە یەکی ئایار ئەم بارودۆخە بە زەقی رووبەڕووی حکومەت دەکەینەوە و
داوادەکەین بە ئەرکی خۆی ھەستێت:
١- دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ ھەموو کرێکاران بە بێ جیاوازی
لەنێوان کەرتی تایبەت و گشتی.
٢- کارکردن بە یاسای کار.
٣- نۆژەنکردنی ژێرخانی ئابووری کە بریتین لە کارگە پەکخراوەکان و
دەستبەکارکرنەوەی کارکردن لە کارگە راگیراوەکان لە بەرھەمھێنان.
٤- وەزارەتی گواستنەوە سەرپەرەشتی گەراجەکانی شار بکات و
پەرەیانپێدەن(شوێنی دانیشتن، توالیت ...ھتد).
٥- تەواوکردنی پێداویستییەکانی ناوچەی پیشەسازی و بەگڕخستنی.
٦- دامەزراندنی بەریوبەرایەتی کارو و کاروباری کۆمەڵایەتی.
٧- دابینکردنی پێشینەی ھاوسەرگیری و خانووبەرە بۆ کرێکاران بەبێ
جیاوازی کەرتەکانیان.
٨- شوێنی کارکردنی فیتەر، ئاسنگەری، پەلەوڕو عەمبارەکان لەناو خانەکانی
شار نۆژەن بکرێنەوە.
٩- دابینکردنی سەلامەتی شوێنی کارکردن.
١٠- بەرزکردنی ئاستی ھوشیاری پیشەیی بەرێگای خولی گەشەپێدان.
١١- کۆتاییھێنان بە ھەر شێوە گەندەڵییەک دژ بەو کرێکارانەی لە(جەلەولا،
قەرەتەپە، سەعدیە و شارەبان) بۆ کاری بیناسازی روو لە خانەقین دەکەن.
بژی رۆژی ئەوانەی شارستانییەتیان دامەزراندوەو خۆراکی دابینکردووە!
بژی یەکی ئایار سمبولی جیھانی بەرخۆدانی چینی کرێکار دژ بە ستەمکاری!
لێژنەی بەرگریکردن
لە بەرژەوەندییە گشتییەکان و چالاکوانی سەندیکایی
عەبدلئەمیر عەبدلرەحمان ٠٧٧١٠١٢٣٧٤٧١، عەباس رەحمان ٠٧٧٠١٢٣٥٩٦٧، حەمە
حسام ٠٧٧١٠١٦٩٩٨١، ئەیاد عەلی ٠٧٧٠٢٢١٥٣٧٤، سەربەست برزو ٠٧٧٠٢١٤٣٨٧٢،
ئەیاد کەرکوکی ٠٧٧٠١٣٤٤٣٧٥، سەلام نەجیبە ٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣
|