بهدهم ئێوارهیهکی سهمهرستهوه شتێک چاوهڕوانی
کە جار جارێک شەڕ لەیەخەى پێکەنین ئەدەى سەرسامیەکان ڕوەو ئاسمانێکى بێهودە دەفڕن.. یان لە ڤینۆسم ئەڕەنجێنى بەرەو ماکێک،لە چاوەڕوانى دا بە دەم ڕۆحى شەوێ کمەوە باندی فرمێسک مەکۆى دایکى پازیم ئەدەن تا ختوکەیەکى ڕەق گازی پشتى فیرعەونەکانم بزوێنێت بەدەم ئێوارەیەکى تێزاوتر لە خەم.. ئەو کات مندالێم هەلوکەکەى دەبەخشێ لە ناچاری غەریبستاندا بۆ ڕێگا لۆچەکان.. تا حیبرەکەى لە ئەلبومى مندایم بسوێ لە ژێر چەترى حەقیقەتدا لە قەیاغى ئێوارەم ئەڕوانێ و گوریسى چاوەڕوانى بۆ شەمامەکانى ئەو دونیام هەڵدەخات نەزانانە .. لە پاڵ کەنار شێتی دا گومان و پیاسەم لێ تێک ئەدا و چیرۆک چیرۆک ڕیگاى ڕوشاوى ئەم ئیلاهیەم لێ سەرەو ژور دەکات تۆش لەدێڕە عومرێکى کۆنەوە کلیلى بەشودانى ئاگربەست بە زننجیرى ملم دا دەکەى.. کە دو بارە کرتە گەردنى مانگ و شعورى شەوەکانى ساماڵم وەک مەرامێک ئەویش پرچێکى خورماى کەمێک درێژى بەخشى بە (پیر)ى بە دیار ماتەمى مانگەوە نزا لە پیرۆزەیت دەکات تا شەکەت لەلاشەى دەربکات تا چاو شارکێ لە مردنى (تەڵزم) ى بەهارمدا بکات تا یەکەم (باز)ى فێرى فڕینى سحراوى باکات ئەوکات لەنەبونیەوە ئۆخەى بۆ قەرەبوى (دەمێک) هەڵدەکێشێ کەمن بە (پیر) یش ناتوانم مشتێک بەفرو خوێنى لێ هەڵگۆزم بۆ ڕۆحیانەت بۆ گێلاسێک بۆ ملوانەکەى منداڵیم.. پاڕنەوەش لە بەرماڵى بەیانیدا دڕاء ئێوارەش ڕقى لە خۆی بوەوە تا پیاسەکانى بەجێهێشت بۆ سەرابێک، و تاتۆی جەهەنەم ى شەرمت سپارد لە ناوەخنى گەڵایەکى نارنجی ڕچکەبەستودا.. بە دەم بۆنى کچە شاخێکمەوە لە ئاوێنەى ڕوبارێکدا ئەژنۆى شل شل ڕاوى شوێن پێکانت دەکات تا تەرمى گەڵایەک بە دیار مردنەوە چاوى کل کات گێژ گێژ .. (پیر)ى کەمە زستانى هەرزەکارى و هەرزەکاریش بدەمە فیراقى گەردنى ساماڵى ژنێک کەدور لەڕەفتارى خوداى تکام ؟؟ جارێک لەشى ڕوتى (لالەم) بشۆ لە بەهەشتا لەبەر ئاوێنەى ڕوبارى حەیاو سیناریوێی یەکى پێکەنیناویتا.. تا لەدورەوە چەپۆکەکان بکەن بە پرژە جارێکى تر لەنزیکى لاپەڕە دراوەکانى سەفا بە سەرسوڕمانەوە یەخەى بەکرەکەى ئەجەل بگرە تا دەپچرێم وەک ملوانکەکەى گەردنت ....
Deyar_mahamad@yahoo.com
|