په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١٢\٢٠١٤

    بێدەنگییم.

هاوار تەیب

هاوڕێم
من هیچ نیم
   هیچ هیچ
   جگه‌ له‌ سادەگۆیه‌ك
     جگه‌ له‌ خاکییه‌ک.
من پڕ پڕم
   له‌ گوتن و
        تۆش له‌ هیچ!
ده‌مه‌وێ بژیم و ناژیم،
ده‌مه‌وێ ئیتر
هەمیشە بخه‌وم و ناخه‌وم،
ده‌مه‌وێ ته‌نیا نەبم
که‌چی له‌م قه‌ره‌باڵغییه‌شدا
             هه‌ر ته‌نیام.
له‌م هاتوهاواره‌ی
     نێو رووحم
پڕ پڕم
     له‌ بێدەنگیی و
     غه‌مناکییەکی قووڵ.


رانیه‌
ماڵپەڕی هاوار تەیب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک