١٠\١٢\٢٠١٨
بێدەنگیی و بێ
وەڵامیی بێ هەلوێستیی گۆڕان ئاماژەیەکی ترسناک و سامناکن!

ئاکۆ محهمهد سابیر
سەرانی سەرەوەی گۆڕان بەڵێنی زۆریان دا بە خەڵکی ڕەش و ڕووت وستەم
لێکراو، من دوو بەڵێنی زۆر قەبەیانتان بیر دێنمەوە،،یەکەم... دەیان وت
تەنها درۆ دراویان ماوە ئەویشیان لەدەست دەردێنین، دووەم ڕێگانادەین چی
تر دەستەڵاتی پشتاو پشتی بنەماڵەیی کوردوستان بەڕێوە ببات.
ئەی گۆڕین ئەی گۆڕین، بەفیکەو چەپڵەو هۆڕین.
من وەک هاوڵاتیەکی سادەو ساکارمافی خۆمە ئەم پرسیارانە بکەم؟ زۆر زۆر
تامزرۆوو تینوی وەڵامەکانیم دەست و چاوی هەرکەسێک ماچدەکەم وەڵامم
بداتەوە، پێش پرسیارەکان لەژیانمدا شانازی بە یەک شتەوە دەکەم ئەویش بۆ
خولەکێک لە هەموو تەمەنمدا نەپارتی بووم نە یەکێتی وە پول پارەی دەستی
خۆم نەبێت هی هیچ حیزبێک نەهاتۆتە گیرفانم، بڕیاڕوابوو گۆران گۆڕانکاری
لە سیستەمی حوکم ڕانی کوردوستاندابکات پاش ئە وو هەموو ساڵە تازە
بەتازە دەڵێت گۆڕانکاری لە ناو خۆماندا دەکەین دەی بەخێرنە یەنەوە
قازانج سەری مایەی خوارد.
پرسیارەکان...؟؟؟ ئایا ئایا ئایا؟
١- گۆڕان چی کرد بۆ خەڵکی ڕەشو ڕووت و دەنگ دەرانی چ مافێکی زەوت کراوی
لە پارتی یەکێتی سەندەوە بۆ یان؟ بۆ نموونە خاوەن پێداویستی تایبە ت و
پیرو پەک کەوتەکان؟
٢- ئایا گۆڕان ئێستا نە بووە بە بار بەسەر شانی خەڵکی و داهاتی گشتی
یەوە؟ ئومێد حەملانەکان وعومەر عینایەتەکان و فڵان وفیسارەکان دیاری
دەستی گۆڕان نەبوون؟
٣- یەکێتی و سلێمانی لاوز نەکردبەرامبەر بەهێز کردنی پێگەی پارتی و
دواجار لاوز کردنی خۆشی؟
٤- گۆڕان شەڕی گۆشەیەک دەکا و سێگۆشەکە تەواو کات.
گۆشەیەک پارتی گۆشەیەک یەکێتی خۆشی ببێتە گۆشەیەک و سێگۆشەکە تەواو کات؟
٥- ئایا وەک تۆپێک لە نێوان قاچی پارتی و یەکێتیدا پاساتی پێناکرێت؟
هەندێک جار غل دەبێتەوە بۆلای پارتی و هەندێک جاریش بۆلای یەکێتی؟ خۆشی
ناو ناوە تۆپخانە.
٦- هەر بەڕاستی دووحیزب مانگانە ملوێنە ها دۆلاربەئیف دەچێتە گیرفانی و
هەزاران چەکدارو پشتیوانی ئێران وتورکیای هەبێت،، بە کەی ئێن ئێن و
بڕیار نامیق دەی گۆڕیت؟
٧- ئایا سەرکردایەتی وجڤات بڤاتی گۆڕان بێ سەرو بەرەیی و هەر یەک
لەئاوازێک دەخوێنێی پێوە دیار نی یە؟
٨- ئایا شۆڕش حاجی یەکان شەڕی پێگەی خۆیان و کۆنە قینی یەکێتی دەکەن
یان گۆڕانکار بۆ ماف خوراوان؟
٩- سلێمانی و دەڤەری هەڵبجەو گەرمیان ئەمڕۆ زەلیل ترنی یە لەپێش ئەوسای
دروست بونی گۆڕڕان،، چاوەڕوانی ڕەحمەتی پارتی ناکات بۆ مۆچەو بژێوی
ژیانی؟
١٠- دەستکە وتەکانی گۆڕان لە بەغداد چی بوون بۆ کورد ئەوە وتمان پارتی
و یەکێتی خۆ فرۆشن ،ئەی ئێوە چکارەن؟
١١- بزوتنەوەیەک نەتوانێت لێپرسینەوە لە جاسو سو خەت مائیلەکانی بکات و
لەڕووی ئابوریەوە.
کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارەکانی هەولێرو بەغدادی بەتورەکە دۆلار بەرنەوە
ماڵەوەو ،، بەڵام موچەی کەناڵ و ڕاگەیاندن کارەکانی بۆ دابین نەکرێت
نیشانەی پرسیار نی یە؟؟
١٢- بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دروست بونی یەوە کۆمەڵێک فەرماندەی
سەربازی ئازاو بە ئە زموونی نەبردە گردەکە و بەناوی خەباتی مەدەنی بێ
ئاکام زەلیل نەکرد؟
١٣- بێدەنگی و کشوماتی بێ هەڵوێستی لە هەمبەر گۆڕنکاریەکانی ئەمڕۆدا
لەبێدەسەڵاتی دایە ؟یان خۆلێساندنەوەو شەراکەتی پارەو پۆستە؟؟؟
١٤- لەو دیو دێگەڵەوە لەسەرەتای دروست بوونی یەوە تا ئەمڕۆ
لەژێرڕەحمەتی شەقی پارتیدا نەبووە؟؟
لێرەدا دەوەستم ئەو خاڵانەی دی بۆ ئێوە جێدێڵم.
ماڵپهڕی ئاکۆ محهمهد
سابیر
|