١٨\١١\٢٠١٦
بێدەنگیی
وڵاتان بەرامبەر تورکیا
پەکخستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پرۆسەی دیموکراسییە لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا.
ئەم
راگەیاندنە، هاوارێكە لە دژى بێ دەنگییەكى گوماناوى لە هەمبەر كارەساتە
مرۆییەكان لە توركیا بە گشتیی و باكورى كوردستان بە تایبەتیی.
هێرشی ناڕەوای دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ سەر باکووری کوردستان و تورکیا،
ڕەشبگیری چالاکوان وسەرۆکە سیاسییەکان و کەسانی بێتاوان، کپکردنی دەنگە
ئازادەکان و پێشێلکردنی بنەما سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤە، پەکخستنی
پرۆسەی ئاشتەوایی و دیموکراسییە لە ناوچەکەدا.
لە جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، جەخت لەسەر ئازادیی تاکە کەس
کراوەتەوە، ئەو نەتەوانەى ئەندامن لە (ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان)دا،
کە لە نێویدا وڵاتی تورکیاش هەیە، لە کۆیاسایەکدا جەختیان کردۆتەوە
لەسەر گرنگیى مافەکانى مرۆڤ و بەڵێنیان داوە پابەند بن پێوەی،
بەتەواویى ئامادەن ئازادییەکى بەرفراوانتر و ژیانێکى کۆمەڵایەتیى باشتر
بخوڵقێنن.
پەرلەمانتاران و چالاکوانان لەناو کۆمەڵگەوە دێن و نوێنەرایەتیان دەکەن،
هیچ پاساوێک نییە دەنگە ئازادەکانیان بۆ بنیاتنانی دیموکراسی کپ بکرێت
و بەرەو زیندانیان ببا.
ئەوەی جێیگەی نیگەرانییە، تورکیا ڕۆڵی هەبووە لە پەکخستن و لەناوبردنی
ئازادی و دیموکراسی، سەرەڕای ئەوەش بێدەنگی وڵاتانی ئەندام و ڕیکخراوە
نێودەوڵەتییەکانە لە ئاست ئەو توندوتیژیانەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دژ
بە گەلی کورد و لایەنە دیموکراسییەکان و ئەندام پەرلەمان و چالاکوانان
ئەنجامی دەدات، هۆکارێکە بۆ لەناوبردنی بەها مرۆییەکان و زیاتر
پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە.
دەزگای ژیان سەرجەم ئەو پێشێلکارییانە شەرمەزار دەکا کە لە لایەن
دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ئەنجام دەدرێن، هەر بۆیە داوا لە هەموو وڵاتان
و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیی و ناوخۆییەکان دەکەین لە ئاست ئەو
پێشێلکارییانە بێنە دەنگ، کاری جدی بکەن بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیی و
بنیاتنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
هاوکارمان بن لە درووستکردنی گوشار لەسەر
دەسەڵاتدارانی تورکیا، کە بە زووترین کات ئەو کەسانە ئازاد بکات کە
بەبێ گوێدانە یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەسگیری کردوون، پابەند
بێت بە بنەماکانی مافی مرۆڤەوە و کۆتایی بەو دۆخە دژوارە بهێنێت کە لە
باکووری کوردستان و تورکیا درووستی کردوە.
دەزﮔﺎی ژﯾﺎن ﺑﯚ ﻣﺎﻓەﮐﺎﻧﯽ ﻣﺮۆڤ
١٤\١١\٢٠١٦
press@jiyan-foundation.org
|