به ده‌قبوونی رووداوه‌کان.
زمکان عه‌زیز
رووداو یه‌که‌مین هێمای ئه‌ندێشه‌کانه و له چینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵدا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه ، ڕه‌نگدانه‌وه‌شی هه‌ر له‌و توێژانه‌وه هێمایه‌کی تایبه‌تی وه‌رگرتووه و له شێوه نائاساییه‌که‌یه‌وه گۆڕاوه‌ته سه‌ر ده‌قێکی ئاسایی تا به‌تێڕوانینێکی مرۆییانه داهاتوش بخوێنرێته‌وه ، رووداو و گۆڕینی له هێماکانی ناوه‌وه‌ی تاکه‌وه تا وێنه‌کانی ده‌ره‌وه و به ده‌قبوونیان ده‌سه‌ڵاتیکه ته‌نها له خوێندنه‌وه‌ی هۆشی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌بێت ، هه‌میشه که‌س له به‌رده‌وامییه‌کی نائاساییدایه بۆ ده‌قگرتنه‌وه‌ی خۆی له تێکه‌وتنی ڕووداوه‌کاندا و دونیا خۆی روداوێکی سه‌یره بۆ به‌کاره‌کته‌رکردنی خه‌ڵک له به‌رده‌م کاره‌ساته‌کاندا له‌وه‌ش سه‌یرتر تێڕوانینی مرۆڤ خۆیه‌تی بۆ فیگۆره ناسروشتییه‌کان له نێوان ئاسته تێکشکاوه‌کانی رووداو و خوێندنه‌وه‌یان یان به ده‌قکردنیان ، تاک ده‌توانێ په‌ی به ئاسته جیاوازه‌کانی رووداو به‌رێت و بیکاته هێمای سه‌ره‌کی ده‌ق ، له‌و ڕوانگه‌شه‌وه جوڵانه‌وه‌ی هه‌ر شتێ بۆخۆی رووداوێکی له سه‌ر سنوره و چه‌ند ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بکشێت شته‌کان له جێی خۆیان ئه‌ترازێن و رووداوه‌که دێته ناو تاوتوێکردنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م وێنانه چۆن له ئاستی خوده‌وه ده‌گیرێ و ده‌کرێته‌وه به فیلمێ بۆ کاردانه‌وه له‌سه‌ر هاوکێشه‌ی تێڕوانینی تاکی توێژه‌کان ، به تایبه‌تی له ڕووی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه زۆر له‌مه‌ش زیاتر ده‌قییاوه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆ رووداو بووه‌ته هێما بۆ به هاوکێشه‌بونی جوڵه وێنه‌ییه‌کانی رووداو و ده‌قاوی کردنی ده‌ق ، ئیتر بۆ ئه‌م به ده‌قبوونه‌ش کۆمه‌ڵ تێوه‌گلاوه و مێژووش له هه‌ر قۆناغێکدا رووداوی کردۆته وێنه باڵاکانی ناوه‌وه‌ی تاک بۆ خوێندنه‌وه‌ی خۆی .
کۆنستانتین میشوا له ڕۆمانی ( کاتژمێری بیست و پێنجه‌م ) رووداوه‌کانی وا به‌رجه‌سته کرد که وێنه‌ی رووداوێکی کۆنی گۆڕی بۆ ده‌قێکی نوێ ، له کاتیکدا شه‌ڕی جیهانی دووه‌م بۆخۆی کاره‌ساته‌کانی دونیای ده‌قاوی کرد بوو ، له‌هه‌ر جێ و ڕێیه‌کدا وێنه‌یه‌کی تێکشکاو و شێواوی له سروشتی کۆمه‌ڵ پێکهێنا بوو ، میشوا ویستی دیله ڕۆمانییکان لای نازییه‌کان به رووداوێک بۆ ده‌ق به‌رجه‌سته بکات ، به‌تایبه‌تی له‌و کاته‌ی له‌لایه‌ن سوپای سوره‌وه دیله‌کان ئازاد کران و سه‌رله‌نوێ که‌وتنه سه‌خترین و نوێترین وێنه‌ی رووداوێکی تره‌وه که میشوای له هاوکێشه‌که شێواند و سۆراخی شێوه‌یه‌کی تری کرد بۆ به ده‌قکردنی رووداوه‌که ، ئه‌گه‌ر له ( کاتژمێری بیست و پێنجه‌م ) وه نه‌بوایه وێنه‌ی رووداوی دووه‌م له تێڕوانینی توێژاکانه‌وه وون ده‌بوو و ده‌بونه وێنه‌یه‌کی ڕووتی ئه‌شکه‌نجه‌ی ناو رووداوه‌که و سوپای سوریش ده‌بویه سڕینه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه، هه‌روه‌ک میشوا خۆی ده‌رده‌سه‌رییه‌کانی رووداوی دووه‌می زیاتر خسته‌ڕوو.
له ڕۆمانی ( دوو ئافره‌ت ) که‌ی مۆرافیادا به هه‌مان شێوه گۆشه‌یه‌کی تری شه‌ڕی جیهانی دووه‌م به ده‌ق ده‌کات و ڕوو به ڕووبونه‌وه‌ی گرفتی ئه‌و دوو ژنه له‌ناو ڕووداوه‌کانی شه‌ڕدا شێواوترین وێنه بون ، ده‌قکردنه‌که لای مۆرافیا شه‌ڕی مرۆڤ و ئه‌خلاقه شه‌ڕێکه له شێوه‌ی رووداودا له‌وه‌ش سه‌یرتر هه‌مان شه‌ڕ ده‌کاته‌وه به رووداوی شه‌ڕی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی، ئیتر ئه‌و دوو ژنه دوو وێنه‌ی تێکشکاوی شه‌ڕو دونیا بوون که ئه‌مه‌ش بووه ده‌قێکی شه‌ڕی جیهانی. ئه‌گه‌ر ده‌قی رووداوه‌کانی ناو ڕۆمانی ( یاده‌وه‌ریه‌کانی ناو ماڵه مردووه‌کان) بخوێنینه‌وه که شاکارێکی دستۆفسکییه ده‌زانین له به‌ندکراوه‌کانی سیبریاوه ده‌قی گرتووه‌و ته‌نانه‌ت خۆشی که‌سایه‌تیه‌کی ناو وێنه‌کان و ڕووداوه‌که‌یه ، دستۆفسکی به شێوه‌یه‌ک کاره‌که‌ی هاوتا ده‌کات له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا تا خوێنه‌ر له به‌رده‌م وێنه‌ی رووداوه‌کاندا توشی جۆرێ له نامۆبوون ده‌کات و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کاته‌ی به‌ندیخانه‌که که ڕۆمانه‌که ده‌خوێنێته‌وه به کوڵ ده‌گری به مه‌رجێ پێشتر رووداوه‌کانی به شێوه ئاساییه‌که‌ی ده‌بینی که لای بویه وێنه‌یه‌کی نائاسایی و ده‌قی گرت ئه‌وسا به‌یکجاری هه‌ستی خرۆشا .
بیکاسۆ جێرنیکای ده‌قاوی کرد‌و له تابلۆیه‌کیدا له ناو جیهاندا ئه‌و شاره‌ی هه‌ڵواسی بۆ هه‌مومان که ده‌یبینین و ده‌یخوێنینه‌وه . ئه‌مه‌یه شته‌کان له تا و پۆیه‌که‌وه بۆ پۆ و تایه‌کی تر له وێنه‌یه‌کی شێواوه‌وه بۆ وێنه‌یه‌کی شێواوتر ڕووداوه‌کان هاوکێش ده‌کرێنه‌وه له‌گه‌ڵ تێڕوانینه جیهانیه‌که‌یدا به ده‌ق ده‌کرێت ، زۆر له‌و ده‌قانه‌ی میشواو مۆرافیاو دستۆفسکی و بیکاسۆو هه‌رچی وه‌ک ئه‌وانن لای ئێمه ڕوویانداوه و به‌رده‌وام ڕووئه‌ده‌ن که له شکانێکه‌وه بۆ شکانێکی تر به ده‌قمان ده‌که‌ن ، هه‌ڵه‌بجه‌ش جێرنکایه‌کی تربوو ئه‌نفال و سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی کورد وێنه‌یه‌کی ده‌قاوین و له تان و پۆی ڕووداوه جیهانیه‌که‌یدا به‌رز ئاستن که‌چی ئێمه هه‌ر ده‌نوسین و ده‌یڵێین له سنوری خۆمان ناترازێین ، ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان خاوه‌نی ڕووداو و وێنه تێکشکاوه‌کانین و خۆشمان له‌ت و په‌تین و خۆمان پێکۆناکرێته‌وه ، کێن ئه‌وانه‌ی ده‌ستی ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌په‌رتبوونه‌یان هه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا ئه‌م وێنانه نه‌خوێنێته‌وه ، به‌داخه‌وه کاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کورد له ئاستی به‌ده‌قبوونی ڕووداوه‌کاندا هیچی نه‌کردووه‌و تا ئێستا جیهان ته‌نها له میدیاکانه‌وه ده‌مانبینن و زۆر خێراش له به‌رچاویان وون ده‌بین چیتر وه‌ک جیهانێکی نوسراو نامانخوێننه‌وه و به‌ڵکو رووداوه‌کان هه‌ر وه‌ک خۆیان وێنه‌یه‌کی ڕووتن .
ئه‌ڵمانیا
|