سەرۆکەکان لە 
						هەر جێیەک هەر چەوسێنەر و بێ کەلکن.. لێ لە زۆربەی جیهان 
						لە پاش یەک دوو خول دەگۆڕێن و میللەتیش لە کاتی 
						ململانێیەکان لەسەر گۆڕینی سەرۆک دەرفەتەک وەردەگری و 
						هێندەک جوولە وە ئاراستەی وەدەستهینانی پتری ماف و 
						ئازادییەکان ئەنجام دەدا، سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستان 
						وە پێی هەموو پێوەرەکان کەسەکی دیکتاتۆرە چونکە بێجگە 
						لەوەی ٣٦ ساڵە سەرۆکی پارتی 
						دیموکراتی کوردستانە ٢٣ ساڵیشە وە 
						فەرمیی و نافەرمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، لەوەتەی رژێمی 
						سەدامی دیکتاتۆر لەنێوچووە مەسعود دیکتاتۆرە لە کوردستان.. 
						واتە دوو خول و نیو (١٠ ساڵ)ە 
						سەرۆکە.. کەچی ئێستاش دەیەوێ لە رێی کڕین و ملکەچکردنی 
						حیزبەکان و لە رێی هەڵبژاردنەکی نائازاد و ساختەکارانە 
						دیسان خۆی وەک سەرۆکەکی دیکتاتۆر دابسەپێنتەوە!!!