٢١\٨\٢٠١١
بهعهرهبکردنی
نهفتخانه راگرن!
بۆ بەڕێزان/
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان
- سەرۆکی حکومەتی هەرێم
- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
- نوێنەرانی کورستان لە پەرلەمانی عیراق
- بەڕێوبەری ئیدارەی گەرمیان
- بەڕێز قائیمقامی قەزای خانەقین
- بەڕێزان ئەنجومەتی شاری خانەقین
- رای گشتی کوردستان
- راگەیاندنەکان
سیاسەتی تیرۆر و بهعهرهبکردنی دهڤهری حەمرین، قەرەغان، قزرەبات،
تەپەڕەش و مەندەلی لە لایەن حکومەتی ناوەند، قاعیدە و بەعس و هەموو
شوفێنیستەکان شارۆچکەی (نەفتخانەی)شی گردۆتەوە و دەیان هاوڵاتی بوون بە
قوربانی کارە تیرۆریستەکان. لێرەدا بەم خاڵانەی خوارەوە ئاماژەیان بۆ
دەکەین:
1- پەراوێزخستنی خەڵک و بەرژەوەندیەکانیان و توانای بەرهەمهێنانی نەوت
و گاز.
2- گۆڕینی میلاکی کۆمپانیاکە لە میلاکی نەوتی باکور بۆ نەوتی ناوەند.
3- گۆڕینی ناوەکەی بۆ نەوتی دیالە.
4- پاراستنی ئاسایشەکەیان خستووەتە ئەستۆى ئەفسەرو پلەدار و سوپای
بەڕەگەز عەرەب.
5- جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی لەگەل کۆماری ئیسلامی ئیران، بەبێ
ئەوەی بەڕێوبەرایەتی نەوت و دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ناوچەکە
بەشێوەی فەرمی ئاگادار بکرێنەوە.
بەڕێزان : ئێوە بەرپرسن لە پاراستنی ماڵ و حاڵ و زەوی و سامانە
سرووشتییەکانی کوردستان، بۆیە داواتان لێدەکەین بە زووترین کات هەوڵ بۆ
پاراستنی نەفتخانە و بایەخ بە پڕۆژەی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری بۆ
دانیشتوانەکەی، بدەن.
بۆ پەیوەندیکردن:
حەسەن ئەحمەد: 07701453617
سەروەر عەلی: 07707914141
لێژنهی بەرگریکردن لە
بەرژەوەندیە گشتییەکان
|