په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٥\٢٠١٢

بە ئەرکی خۆتان هەڵنەستاون ئەی حکومەت!

بۆ:
- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کودستان
- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
- نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق


بەڕێزان:


ئێوە سوێندی یاساییتان خواردووە بۆ پاراستنی ژیان و ماڵ و حاڵی کوردستانیان کە بە بەگوێرەی دەستوری ھەرێم (ناوچەکانی خانەقین، جەلەولا، سەعدیە، حەوزی حەمرین، مەندەلی و قەرەتەپە... ھتد) دەگرێتەوە.


تا ئێستا لەو ناوچە کوردستانییانە نزیکەی ٦٠٠ ھاوڵاتی مەدەنی بوون بە قوربانی دەستی تاوانی ئیسلامبەعسی و ٢ ھەزار خێزان بە ھەڕەشە و تۆقاندن ئاوایی و ماڵەکانیان بەجێ ھێشتووە. ئیمڕۆ ئەم بارودۆخە درێژەی ھەیە و ھێزە تیرۆریستەکان درێژە بە سیاسەتی کوشتن، ھەڕەشە و تەعریبی ناوچەکەمان دەدەن.


ئێمە پرسیار دەکەین: ئایا بەڕێزتان کەی سوێندەکەتان جێبەجێ دەکەن؟
پاراستنی ژیانمان ئەرکی ئێوەیە، بەڵام تا ئێستا کورتتان ھێناوە.
تکاتان لێدەکەین ئیتر خوێنڕشتن و سەرگەردانیی کوردستانییانی ناوچەکەمان، رابگرن.
 

بۆ پەیوەندیکردن: خالد باجەڵان، عەزیز مەردان ٠٧٧٠٨٦٣٤٢٥٢


لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان
١٦\٥\٢٠١٢

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک