٣٠\١٢\٢٠١٧
بەفر و شێرەبەفرینە.

عەلی حەمەڕه‌شید
پڕوشە بەفرێکی
جوان
دێتەخوارێ لە ئاسمان
وا ڕێک وەکوو شەکری ورد
گشت لایەکی سپی کرد
تەماشا
گەورە و منداڵ
لە کۆڵان و دەرگای ماڵ
بە بەفر یاری دەکەن
تۆپەڵ بۆ یەک ھەڵدەدەن
منیش شاد و ئاسوودەم
بە شێرەبەفرینەکەم
خۆم دروستمکردووە
وێنەم لەگەڵ گرتووە
ھەرچەند دەستم تەزیوە
خۆشی وەھام کەم دیوە.
منداڵی
سه‌رده‌م.
منی منداڵی ســـه‌رده‌م
دڵخــۆش و لێو به‌خه‌نده‌م
هــــه‌رچه‌نده بچكۆلانه‌م
خاوه‌ن چالاكی و به‌هره‌م
دڵ پڕ ئاوات و خـــــۆزگه‌م
مــــــنی منداڵی سه‌رده‌م
یه‌كێك له هیواكــــــــانم
له به‌رنامه‌ی ژیانــــــــم
فێربوونی زانســـــتی نوێ
زۆر به پێویســــــت ده‌زانم
بۆیه هـــــــه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م
مـــنی منداڵی ســـــه‌رده‌م
فێربــــــــــوونی زمانی تر
خـــــــــــولیای منی منداڵه
بۆیه خـــــــــــولی زمـــانم
هه‌میشـــــــــــه له خه‌یــاڵه
تا فێربـــبم تێی بگــــــه‌م
منی مـــنداڵی ســـــــه‌رده‌م
فێربوونی كــۆمپیوتـــــــه‌ر
دڵخۆشمده‌كات یه‌كســــــــه‌ر
به‌رنامه‌ی ۆرد و ئه‌كـــــــــسێڵ
نوســــینی سـه‌ر مــــــــۆنیته‌ر
بۆیه كــــاری بۆ ده‌كــــــــه‌م
منی منداڵی سەردەم.
ماڵپەڕی
عەلی حەمەڕەشید
|