به گه‌وره‌یی
خۆت بمبوره.

باکۆ جه‌لال
بۆ جێژنی له دایک
بوونت
نازانم چیت بۆ بنێرم ... چیت پێشکه‌شکه‌م ؟!.
هیچم نیه لایه‌ق به خۆشه‌ویستی تۆ هیچ شکنابه‌م،
گه‌ر بۆم بکرێت ، هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ی ماومن
وه‌کو دیاری ... وه‌ک زه‌نگیانه
له ده‌زووی عومری تۆی ده‌که‌م
به‌و ئومێده‌ی به‌ژنی ملوانکه‌ی ته‌مه‌نت
درێژترو ... درێژترکهم
هاوڕێی ژینم ... هه‌ناسه‌که‌م
چی له عومری بێ تۆیکهم
بریاهێندهی مۆمێکم ته‌مه‌ن ده‌بوو
خۆ هه‌ر نه‌بێت تا ئانوساتی توانه‌وه‌م پێمده‌کرا
له شه‌وی جێژنی لهدایکبونتدا
ژوره‌که‌ی تۆ ، ڕوناک تر‌و ... ڕوناک ترکهم !.
دوێنێ سکڵات لێ کردم ، که ڕۆژی له‌دایک بونتم بیرچوه‌ته‌وه !
ئاخر گوڵم ته‌ماشاکه،
له‌م غوربه‌ته و له دووری تۆ هێنده بچووک بومه‌ته‌وه
که به‌خیلیم به ژیانی مۆمێکدا دێته‌وه !
نه‌ک هه‌ر هه‌ستم، ڕوخساریشم ئێستا به‌جۆرێک شێواوه
گه‌ر بمبینیت، ئه‌سته‌مه بمناسیتهوه !.
هه‌زار بریا پێم ده‌کرا ... یان بۆم ده‌لوا
له‌و شه‌وه‌دا که هه‌ناسه‌م تێکه‌ڵ به بۆنی ههناسهتکهم
چاوم پڕ له ڕه‌نگی چاوت و
گوێم پڕله ژێی ده‌نگ و بزه‌ت
خه‌یاڵم پڕ له وێنه‌ت و
ڕوحم پڕله نوری تۆکه‌م
چجا ئه‌وکات بێ باک له مه‌رگ، دڵ خۆش له ژین، شادوو بێ خه‌م،
وه‌ک ئه‌و مۆمه‌ی که ئاگره‌که‌ی له‌به‌ر هه‌وای هه‌ناسه‌تدا ده‌شنێته‌وه
،
له بۆ بزه‌ت گوێ ڕادێرێ و
له‌به‌ر نازت ده‌توێته‌وه،
پاشانیش هه‌ر تۆ به فویه‌ک
کۆتا به ژیانی ده‌هێنی و بۆ ئه‌به‌دی ده‌کوژێته‌وه.
21/11/2009 تورکیا
bako.jalal@yahoo.com
عه‌یامێکه
نه‌مبینیویت .
ئاخر گوڵێ چ ئهسحابهو بێغهمبهرێ
فتوایاندا ماچ کردنی یار حه‌رامه نه‌بوه و ناکرێ
چ جا بۆ من ، سه‌دان به‌رماڵ ده‌گۆڕمه‌وه
به‌و ده‌سته‌سڕه‌ی جوانێک لێوی پێ ده‌سڕێ ؟!.
سه‌فای به‌هه‌شت هه‌ر خه‌یاڵه
ماچێکی حهقهتم به‌رێ
زۆرێک به‌و ئومیده ڕۆیشتون
نا‌ئومێد ده‌چنه ده‌رێ
ئاخر جوانێ ، دهخیلتبم کێ چوزانێ
جارێکی‌تر ده‌رفه‌ت ده‌بێت
بۆ یه‌ک بینین ، بۆ ژوانێ ؟
عه‌یامێکه نه‌مبینیویت ، که‌چی ماچێکت نه‌دامێ
لات سه‌یر نه‌بێت گه‌ر وه‌کو تۆ منیش تامی ماچم نه‌زانی !.
زۆرجار لێوم هێنایه پێش ، تۆ جارێک کوڵمت نه‌هانی !.
کێ پێی وتویت ، ماچ به نامه‌حره‌م حه‌رامه ؟ موی لێبێت سه‌ری زمانی
باشه گه‌ر من نا مهحرهمم ، ئه‌ی کێ به مه‌حره‌م ده‌زانی !؟.
14/11/2009
تورکیا
bako.jalal@yahoo.co
سیحری چایه‌ک.
چومه‌لای چایه‌کی دامێ
تاماوم ده‌رناچم له چاکه‌ی
زمانی هێنده شیرینه
ئه‌ی ده‌بێت چه‌ند شیرینبێت چاکه‌ی
هه‌تا چۆڕم له چا بڕی ،،،
من له چاوی جوانیم ڕوانی
به زمانی غه‌زه‌ل ده‌دوا
من هیچم غه‌زه‌ل نه‌زانی
ویستی به عیشوه حاڵیم کات
که ئه‌مشه‌و له‌لام میوانی
من داوای ڕوخسه‌تم له‌و کرد
ئه‌و به‌ناز پێڵوی هه‌ڵهانی
له داوی پهرچهموو زوڵفی
چلۆن من ببێت نه‌جاتم
له نازوو مه‌کری خۆم ڕاگرت
له عیشوه‌ی چاوی هه‌ڵهاتم
من له ڕازی ئه‌و گه‌یشتم
ئه‌و به‌م دقهتهی نه‌زانی ،
که هه‌رچی هۆشوو کهماڵیبو
شاعیر بهچایهک دۆڕانی !.
10/11/2009
تورکیا
bako.jalal@yahoo.com
له شه‌وێکی هه‌نگوینیدا.
ئه‌ی تاقه یار خۆزگه‌م وه پار
له دوێ شه‌ودا
شه‌وم خه‌وی لێ زڕابو
هه‌تا به‌یان ئێشکیم گرت ،
هه‌تا به‌یان من ڕامژهنوو لایلایه‌ی شیرینم بۆکرد ،
سه‌ر گوزه‌شته‌م بۆ گێڕاوه‌و نازیم هه‌ڵگرت ،
باسی جوانی مانگوو تریفه‌ی ئه‌ستێره‌م بۆ کرد ،
که‌چی چاوی نه‌چوه خه‌و
له سیمای ڕه‌ش ههڵگهڕاویا
هه‌زار پرسیار ؟
هه‌زار هه‌زار ،،، توڕه‌یی پێوه دیاربو
دوێنێ شه‌وم له هیچ شه‌وێکی دی نه‌ده‌چو
شه‌و هه‌ر ورته‌ی لێوه نه‌هات
منیش هه‌روا بێ فاسیله
باسی شه‌وێکی هه‌نگوینی خۆمم بۆ کرد ،
شه‌و تا ئه‌و کات ، ماتوو مه‌لوول
ده‌توت ئیدی نایه‌ته‌وه !.
ورته‌ی له خۆی بڕیبو
به‌ڵام کاتێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
باسی شه‌وێکی پارساڵی ( دوو هه‌زارو هه‌شتم ) بۆ کرد ،
شه‌وی هه‌نگوینی گوێ لێبو ،
خێرا ڕه‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو زیته‌وه بو ،
هاته زمانوو ، وتی باشه
ده‌ی بۆم باسکه ، با بزانم له‌و شه‌وه‌دا
چی گوزه‌را یان چی ڕویدا ؟
گه‌رچی وه‌ها فێرکرابووم که هیچ شتێک نه‌گێڕمه‌وه ،
به‌ڵام شه‌و ده‌رفه‌تی نه‌دام بیرکه‌مه‌وه ، باشوو خه‌راپ لێک که‌مه‌وه
،
باسیی چه‌ندین ماچی شیرین
ده‌ست له ملانوو لێو مژین
زۆرێکم بۆ شه‌و گێڕاوه وه‌ک خه‌وبینین
وه‌ختێ به ئاگا هاتمه‌وه
ئاله‌و ساتوو کاتهدابووم
که له سینه‌ی باخی جوانی ده‌ستم گێڕا و
به‌ندی سوخمه‌ی یار ترازا به ده‌ستمه‌وه
ئیدی ئه‌وکات ، وه‌ک سرووشتی هه‌میشه‌یم
به هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵوو به شه‌رمه‌وه
داوای ڕوخسه‌تم له شه‌و کرد
وتم ئیدی تا ئێره به‌س ، هیچی دیت بۆ ناگێڕمه‌وه !.
کاتێک که سه‌رم هه‌ڵبڕی
ڕوخساری شه‌و
هێدی هێدی خه‌ریکبوو سپی هه‌ڵده‌گه‌ڕا
شه‌و پێی وتم
پاش که‌مێکی دی من ده‌ڕۆم
ئێستا زانیم بۆچی خه‌وم لێ زڕابو
من ساڵ یادی هه‌مان شه‌وی پارساڵی تۆم
هه‌موو ئه‌و باسه‌م بینیوه ، زیاتر له‌وه‌ش که کردت بۆم
تۆ لای هیچ که‌س مه‌یدرکێنه
منیش بۆ ڕۆژی ناگێڕمه‌وه
ده‌یهێڵمه‌وه له کونجی تاریکی دڵی خۆم
بمبوره که نه‌مهێشت بنوویت
وا ڕۆژ هه‌ڵ هات
ئیدی کاتێک بۆ من نه‌ما
من وا ده‌ڕۆم !..
7/11/2009
تورکیا
bako.jalal@yahoo.com |