٢٠\٤\٢٠١٩
بە گۆچانی دەستم.*

ئاودیک ئاساکیان* و: نەژاد عەزیز سورمێ
به گۆچانی ده‌ستی له‌رزۆكم
خه‌مبار ، پشت كۆم ، داماو
دوای ساڵانێكی دوور و درێژ
وه‌ڵامێكی نیوه‌چڵ ده‌گه‌ڕێمه‌وه ،
نهالی ئازیزمان ده‌بینم ..
حه‌فت چیای سه‌ركه‌شم بڕین
له حه‌فت ده‌ریای قووڵدا په‌ڕیمه‌وه ..
هه‌موو شتێكم له‌ده‌ست دا
سواڵكه‌رێكی غه‌ریب ، له‌م وڵاته‌وه بۆ ئه‌و وڵات
به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئاكام
به پێیان ده‌گه‌مه‌وه وڵاته‌كه‌م
به دڵێكی تژی خه‌م ،
له گوندی نزیك ده‌بمه‌وه :
گه‌یشتمه براده‌رێك له براده‌رانی مناڵیم
له كێڵگه‌ڕا ،
له‌و دیو په‌رژینی گوندییه‌وه با‌نگم كرد :
- ( هۆ براده‌ری دێرین ، خوا قه‌وه‌تت بدا ...
نامناسییه‌وه ؟ زۆر گۆڕاوم ها ؟ )
براده‌ره‌كه‌م تێمه‌وه ڕاماو هیچی نه‌گوت ..
ئه‌وسا چووم به گۆچانه‌كه‌م شه‌قام بپێوم ،
ئا ئه‌وه‌تا كۆنه په‌رژینی دارینه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌م
ئه‌وه‌تا ئه‌ویش له‌به‌ر ده‌روازه‌كه‌یدا
به گوڵی بۆنداری ده‌ستییه‌وه ..
- ( سڵاو خوشكۆڵه !
خوا حه‌زی كرد جارێكی دی پێك بگه‌ینه‌وه .. )
سه‌ری دانه‌واند و
ده‌ربه‌ده‌ر و غه‌ریبی به‌جێهێشت ...
به پشتی كۆماوه‌وه ژێرداگه‌ڕام ،
كۆخه‌كه‌مانم به كۆنه‌په‌رژینی دارینه‌وه
لێ ده‌ركه‌وت ..
له وێدا
پیره‌دایكم وه‌ستاوه
- (ئه‌ی خانه‌خوێ ، ئه‌مشه‌و میوانێكتان هه‌یه!)
دایكم هه‌ڵده‌له‌رزی ، به ده‌ستیش په‌كوپه‌كوی بوو:
- ئه‌وه تۆی لێره ؟!
به ماچ و فرمێسك له ئامێزی گرتم :
(ئای كوڕی خۆشه‌ویستم ، كوڕه داماوه‌كه‌م..!).
____________________________________
*
ئاودیك ئاساكیان:
شاعیری ئه‌رمه‌نی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|