په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٢\٢٠٢٤

بێ گومان براوەی یەکەمی ئەو شەڕەی لە گۆڕێیە چینە

با ئەمەریکا لە جەنگی جیهانی یەک و دوو براوەی یەکەمیش بووبێ.

مەهدی حەمید      


لەو شەڕەی ئێستاش لە گۆڕێیە، ڕێک دەکاتە جەنگی جیهانی سێ و تاوەکو ئێستا نەگەیشتۆتە جەنگی ڕاستەو خۆی ڕووبەڕووبوونەوەی زلهێزەکان بەلکو شەڕی بریکارییە. بە بۆچونی خۆم، بە دووری دەگرم کۆتاییەکەی ببێتە شەڕی ڕوبەڕووبوونەوەی ڕاستەو خۆی زلهێزەکان، لەبەرئەوەی چەکی نەوەوی تێدا بەکاردەهێنرێ و پێیەوە تەڕ و وشک پێکەوە دەسوتێ و دەکاتە ئەوەی ئەگەر کۆتایی جیهانیشی بە تەواوەتی بە دواوە نەیەت، ب گومان دەمان دەگەڕێننەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست.


لە سەرەتادا، ڕۆژئاوا بە وەکالەت بۆ ئەوە هاتە ناو شەڕەکە بۆ دۆڕانی ڕووسەکان و ملکەچکردنیان بە داواکانیان و دواتر ڕوو بکەنە چین و ئەوانیش ملکەچی داواکانیان بکەن.


ناڵێم دەرئەنجامەکان ڕێکاو ڕێک پێچەوانە بوونەتەوە، بەلکو سەرەداوەکانی هەر لە ئێستاوە وەها خۆی بەدەردەخا کە هێدی هێدی بەرەو پێچەوانە دەڕوا ئەویش لەبەر ئەو هۆیانە:


١- ڕووسەکان هێدی هێدی زەویەکانی ئۆکڕانیا دەخەنە بن دەستی خۆیان و بە گوێرەی هەندێ لە ڕاگەیندکاران و تاوەکو ئئستا گەیشتۆتە ٢٦٪ و هیچ ئافاقێکیش لە گۆڕێ نیە کە ئایا ئۆکڕانیەکان ، دەتوانن بە هێرشی پێچەوانە ، وەری گرنەوە .
بەرەی ئۆکڕانیا بە ناتۆشەوە ، هەموو ئومێدێکیان خستبووە بەهارو هاوینی ڕابوردو و بە سفریش لێی دەرچوون . بۆ ئەو بەهارو هاوینەی داهاتوش لێرەو لەوێ ئومێدی وەها دەبەخشرێتە ئۆکڕانیەکان کە تیایا شتێ بە شتێ بکەن زۆریش زەحمەتە چونکە :
٢- ئەوروپا هەتا لە ناو چوارچێوەی حکوماتی وڵاتەکانیشیان ، بە ڕای زۆر جیاواز لە یەکتر قسەو لێدوان لە سەر شەڕەکە دەدەن .
بە گوێرەی ڕاپرسیەکان ئەگەرچی لە سەرەتای دەست پێکردنی شەڕەکە زۆر لە سەروی ٧٠% لە گەڵ هاوکاری کردن بوون بۆ ئۆکڕانیا کەچی ئێستاکە نەک لە ئاستی ئەوروپا بەلکو لە ئەمەریکاش ، ڕاپرسیەکان خۆیان پێچەوانە کردۆتەوە .
٣- کۆماریەکان ،پێ دەچێ تەگبیری دۆناڵد تڕەمپیشی لە گەڵدابێ و هەندێکیش لە دیموکراتەکان و بە پێکەوەیی زۆرینەیەکی لەبەرچاو لە ناو کۆنگرێس پێک دەهێن و پێیەوە هەر لە ئێستاوە تەمویلی ئۆکڕانیایان ڕاگرتووە .
٤- تڕەمپیش لە نوێترین لێدوانی نەک هەر ئۆکڕانیای تەنگە تاو کردبو ، بەلکو ئەوروپاشی خستە ناو دڵە ڕاوکێ بەوەی کە گۆتبوی ئەگەر هەڵبژاردن ببەمەوە ، هانی ڕووسەکان دەدەم کە زیاتر ئەروپا بکوتنەوەو هەروەها حیساب و کتابێکیشیان لە گەڵ دەکەم کە یان لە ناو ناتۆ دێمە دەرەوە یان دەبێ ئەوان بە تێچووی زۆر زیاتری ئەوەی لە گۆڕێیە، کۆمەکی ناتۆ بکەن .
٥_ئەو گەمارۆ هەرە قورسەی کە خرایە سەر ڕووسەکان خەریکە بە سەر ئەوروپا خۆی پێچەوانە دەکاتەوە بە دەلیلی ئەوەی کە نرخی کەلوپەلەکان بە ڕێژەی ٥٠٪ زیادی کردووەو هی گازی سروشتیش کە سەرچاوەی نەک یەکەمی سوتەمەنیە لە ئەوروپا بەلکو ڕەهاشە و نرخەکەشی بە چەند قات بەرز بۆتەوە .
٦- لە سەرەتاو تا ئێستاش بەردەوامی بەخۆوە گرتووە ویسترا نەک بە ڕێگای گەمارۆو شەڕی بەوەکالەت بەلکو لە ڕێگای فراوانبونی ناتۆ و تەنانەت هەوڵی ئەوە دەدرا کە ئۆکڕانیاش بە شکلەک لە شکلەکان بخەنە ناو ناتۆ ، تاوەکو پێیەوە ئەلقەی گەمارۆدانی ڕووسەکان فراوانتر بکەن .
ئەوەی تا وەکو ئێستا لێی بەرجەستە بووە نەک هەر تەنیا فنلەندە بووە و تا وەکو ئێستاش کاریگەریەکی ئەوتۆی وەهای نیشان نەداوە ، وەکو بڵێن هەر هەندەک کاریگەری هەبێ بە سەر چونە پێشەوەی دۆخی ئۆکڕانیا بە سەر ڕووسەکانەوە . ئیدی بۆ سوێدیش لە بەر شلەو پەیتەی تورکەکانەوە و تا وەکو ئێستا ئەندامەتی سوێد بە تەواوەتی قبوڵ نەکراوە .
٧- لە بەرامبەریشدا شەڕی حەماس و ئیسرایل خۆی ناوەتە مانگی پێنج و هیچ ئافاقێکی ئەوتۆش خۆی نیشان نەداوە ، کاخوانەکینێ ئیسرایل دەتوانێ ئەو شەڕە بە قازانجی خۆی یەکلایی بکاتەوە .
٨- دیارە شەڕەکە هەر لە سەر حەماس و ئیسڕایل نەوەستاوەتەوە بەلکو حوسیەکان بە ناڕاستەو خۆو ئێران و حیزبولای لوبنانیش و ملیشیا شیعەکانی عیراقیش بە ناڕاستەو خۆ دەناو شەڕەکە دان.
٩- هاوکارانی ئەمەریکاش لە ناو ناتۆش کە لە سەرەتادا پشگیری ئیسڕایل بوون و ئێستاکەش لە بەر لەکەدار بوونی پێگەیان دەناو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی ئەو قەتل و عامە هەرە فراوانەی ئیسرایل لە دژی خەلکی مەدەنی کەرتی غەزە کرد و پێیەوە هێدی هێدی دەیانەوێ خۆیان لە کۆمەک کردنی ئیسرایل بکشێننەوە و داوای ڕاگرتنی تەواوی شەڕەکە بکەن .
١٠- ئەمەریکاش و لە ڕێگای ئەو هەموو گفتوگۆ ڕاستەو خۆو ناڕاستەو خۆ لە گەڵ نەتەنیاهۆی سەرۆکی ئیسڕایل بۆ ئەو هەموو ناکۆکیانەی نێوانیان لە سەر ڕاگرتن و ڕانەگرتنی شەڕی غەزە ، ئەوەی بە تەواوەتی پێوە دیارە کە بیەوێ سەرانی ئیسرایل بۆ ڕاگرتنی تەواوی شەڕی غەزە جێگیر بکرێ .
١١- دیاریشە لە کێشوەری ئەفریکاو لەو هەموو ماوانەی پێشودا پیوەندیە ئابووریەکانی ئەمریکاو فەڕەنسا بە تایبەتی لە دەرهێنانی کانزاکان و گازی سروشتی و پێ فرۆشتنی تفاقی جەنگی پلەی یەکەمیان وەر گرتبوو کەچی ئێستاکە ئەو پلە یەکەمە بۆ چینەو دووەمیش بۆ ڕوسیایە ئینجا بۆ ئەوانی تر .
١٢- کوێندەرێی وڵاتانی جیهان ماوە لە سەرانسەری جیهان بە ئەمەریکاو ئەوروپاشەوە ، ئەگەر پەیوەندیە ئابوریەکانی چین پلەی یەکەمیشی بەخۆوە نەگرتبێ ، پلەی دووەمە .
١٣- ئیدی چی بڵێین کە تەماشای دەرکەوتە ئاوریەکان و بەرکەوتە شەڕانگێزیەکان دەکەین لە سەرانسەری جیهان ، چین مەترسیە بە سەر ئەمەریکاوە نەک پێچەوانەکەی .
١٤- دە ناو ئەو هەموو دەرکەوت و بەرکەوتوانە و پێیەوە تایوان دەکەوێتە نێوان پێنج و دوو ڕۆژێکەوە کە هەر دەگەڕێتەوە یان دەگەڕێندرێتەوە بۆ ناو وڵاتی دایک کە چینە.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌‌هدی حه‌مید

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک