٣٠\١\٢٠١٩
بەهادین نوری مێژوونووسێکی خەڵەفاو!

سهردار عهبدوڵا حهمه
لەم ڕۆژانەی پێشودا بەهادین نوری یەکێ لە
کۆنترین سەرکردەکانی حیزبی شوعی عێراق بابەتێکی بڵاو کردەوە بە ناوی (لە
کوێوە کارەساتە کە هات لە١٦ ئۆکتۆبەرەوە یا لە ٢٥ سیبتەمبەرەوە؟) پێم
باش بوو سەرنچێکی خۆم لە سەر ئەم بابە تە بدەم .
سەرەتا دەبێ بپرسین دوای ١٥ مانگ بە سەر گەورەترین ڕووداودا تێ دەپەرێ
کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا دێت ئەنجا بەهادین نوری لە خەو ڕادەپەڕێ
وشتێکی لە بارەوە دەنوسێت بەڕاستی ئەمە جێگای پرسیار نیە؟ ئەم هەموو
ماوەیە لە کوێ بووه کاکی نوسەر؟ ئەفسانەکەی خەوی اسحاب الكهفي کردە
راستی!.پێم وابێت ئێستا بە وئەنجامە گەیشتووە کەخۆی باسی کردووە
بەڕاستی بۆ کەسێکی سەرکردە ئەوەندە کات پێویستە تا ئەنجامی گەورەترین
ڕووداوی مێژوویی پێ بناسێت ؟
جارێ با باس لەوەش نەکەین ئایا ئەم ئەنجام گیریە چەندە پۆزەتیڤە یا
نێگیتڤە با باس لەوە بکەین کاری سەرکردەو پێشرەوی سیاسی کۆمەڵگا مە گەر
ئەوە یە لە ئەنجامی ڕووداوەکانەوە بێت هەڵسەنگاندن بکات و قسەیەک بکات
کە زۆر کەسی تر کردوویەتی یا ئەوە یە پێشرەو وسەرکردە لە پێشەوەی
ڕووداوەکان بێت و لە پێشەوەی ئەو ڕاپەرین وجوڵانەوەو شۆڕشانە بێت
وتەرحی دروست وپێشناری پێشرەوانە بخاتە ڕوو؟ . نمونەیەک باس دەکەم ،لینین
کەسێکی ڕابەر بوو چونکە هەمیشە تەرح و پێشنیاری لەم جۆرەی هەبووە بێ
هەڵەش نەبووە بەڵام بلیخانۆف هەرچەند پێش لینین لە روسیا مارکسی بوو وە
لەڕووی فەلسفەی مارکسیزمەوە لینین زۆر سوودی لە بلیخانف وەر گرت بەڵام
ئەوەی لینینی کردە سەرکردەو بلیخانۆفی خستە لاوە هەلوێستە سیاسیەکانی
بلیخانۆف بوو کە نەیتوانی وەک رابەڕیک مامەڵە بکات کاتێك شۆڕشی ١٩٠٥ لە
ڕوسیا شکستی خوارد حیزبەکەی لینین و بلیخانوف یش شکستیان خوارد شاری
پیترسبۆرگ لەدەستی کرێکاران وشۆڕشگێڕان دەرهات وکەوتەوە بن دەستی
حکومەتە فاشیستەکەی قەیسەرەوە ماوەیەکی بەسەردا چوو بلیخانۆف نوسینێکی
نووسی کە تێدا باسی لەوە کرد بە هۆی ئەو ئەنجامەوە نەدەبوو شۆرشمان
بکردایە وکاتەکەی گونجاو نەبوو لینین وەڵامیکی دایەوە ووتی :ئەنجامی
رووداوەکە نابێت بکاتە ئەوە ی کە هەڵەمان کرد شۆڕشمان کرد بۆیە نەک
هەڵە نەبوو شۆڕشمان کرد بەڵکو دەبوو خۆمان باشتر بۆ ئامادە بکردایە
وباشتر چەکدار بوایەن ،بلیخانۆف دەبوو ئەم پێشنیارەی بکردایە ،.لێرەدا
مەبەستەم نیە شۆرشەکەی ١٩٠٥ وەک ڕیفراندۆمەکەی کوردستان بشوبهێنم
مەبەستەمە بڵیم کەسی سەرکردەو ڕابەر هەر لە دوای ڕووداوەکانەوە ولە
ئەنجامەکانەوە هەسەنگاندن ناکات بەڵکو تەرح وێیشنیاری شۆڕشگێرانە دەبێت
بکات.
کاتێ دێڕ بەدێری بابەتەکەی بەهادین نوریم خوێندەوە هیچی تازەم تێدا
نەبینی وەک ئەوەی هەندێ ڕۆشنبیری بیر تەسکی ناسیۆنالیستی گەورەیان
کردەوە بە شان باڵی بابەتەکەیدا هەڵدەدەن چونکە لەگەڵ تەسک بینیەکەی
خۆیاندا دێتەوە بۆیە ئەوە وەک چەکێک بەکاری دەهێنن دژ بە نەیارەکانی
خۆیان ، ئەوەی لەو نوسراوەدا هاتووە هەر هەمان ئەو ڕۆشنبیرانە خۆیان بە
کەم و زیادە پێشتر ووتویانە، شاسوار عەبدولواحید ونەوەی نوێ وبەشێکی
گۆڕان و باڵەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەری یەکێتییش هەمان ئەو قسانەیان کردووە
دوای ١٥ مانگ بە سەر ڕووداوەکەدا بەهادین نووری دێتە وە قسەی ئەم
کۆنەپەرستانە بکاتەوە ودەیکاتەوە بابەتێک دەبێت چی رووی دابێت وا بە
گرنگ باسی لێوە دەکەن ؟ بەم بابەتەی بەهادین نوریدا بۆم دەرکەوت ئەم
کەسە بە درێژایی ئەم مێژووە ٧٠ سال کاری سیاسی لە ناو حیزبێکی چەپدا نە
سوودی لە مارکسیزم وەرگرتوە وەک زانستی رزگاری ئينسان وە نە لە
ڕووداوەکانی مێژووش تێ گەیشتوە.
لە ماوەی سەد ساڵی مێژووی خەڵكی کوردستاندا بەهۆی بوونی ستەمی میللی لە
سەرئەم خەڵکە هەمیشە لەشکرکێشی بۆکراوە وپەلامار دراوە بۆمباران کراوە
وکیمیا باران کراوە وئەنفال کراوە ، هەموو جارێکیش بۆ لەشکرکێشیەکانی
داگیر کەران بیانوویەک هەبووە یا تۆمەتێکی خراپ دراوەتە بەربزووتنەوەی
هەقخوازنەی خەڵکی کوردستان و ئەوانەی جڵەوی ئەم بزووتنەوەیان بە
دەستەوە گرتوە تا هەق بە داگیر کردنەکەیان بدەن بەڵام ئەسڵی کێشەکە ئەو
تۆمەت وبیانوانە نین ئەسڵی مەسەلەکە هۆکاری مانەوەی کێشەی میللی خەلكی
کوردستانە هەتا ڕۆژیک زووتر ئەم کێشەی لە کۆڵ بێتەوە ئەم داگیرکاری
لەشکرکیشانەش زووتر کۆتایی دێت.
کاتی خوي جمهوری ئیسلامی ئیران پەلاماری خەلکی کوردستانی ئێرانی دا
ووتی نۆکەرانی ئیسرایل وئەمەریکا دەر دەکەین کاتێ تورکیا پەلاماری
کوردستانی تورکیا وسوریا دەدات ولە عەفرین خوێن ڕێژی دەکات دەلێت من
شەڕم لە گەل تیرۆریستانە کاتێ سەدام لە ١٩٩١لەشکرکێشی کردەوە بۆ سەر
خەڵكی کوردستان ووتی شەڕلەگەڵ بە کرێ گیرانی ئەەمەریکا وجیب العمیلدا
دەکەم لە شمال ، بۆ ئەنفالەکان وبۆ کیمابارانەکانیش ئەو ڕژێمە هەر
جارەی بیانویەکی هێناوەتەوە ، ڕیفراندۆمیش نەبوووە لەو سەردەمانەدا ،
ئەمجارە حکومەتەکەی عەبادی لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا ووتی من شەڕم لەگەڵ
ڕیفراندۆم چیەکانە ، جا ئەگەر ئەم بیانووەی عەبادی ڕاستی بێت وەک
بەهادین نوری و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە بە ڕاستی دەزانن کەوایە
دەبێت هەموو بیانوەکانی تریش ڕاست بن بۆ داگیرکاری لەشکرکیشیەکانی
حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە بۆیە بەهادین نوری نە لە مەسەلەی مافی
ئینسان تێ گەیشتووە وەک ئەوەی کە لەمارکسیزمدا باسی لێوە کراوە نە لە
میژووش هیچ فێر بووە هەر بۆیە وەک هەندێ کەس پێ ێ دەڵین کەسێکی
خەڵەفاوە .
دەڵێت کاتی ڕیفراندۆم نەبوو ؟ دەڵێت دەبوو بارزانی بە گوێی جیهانی
بکردایە ئەم ڕیفراندۆمەی نەکردایە ؟؟؟ سەیر ئەوەیە بەهادین نوری وەک
دەوڵەتانی کۆنەپەرست وئیمپریالزمی جیهانی بیر دەکاتەوە داوا دەکات
سەرکردەکانی کوردیش دەبێت وابن وبە گوێان بکەن . سەد سالە ئەوانەی
ستەمیان لە سەر خەڵکی کوردستان داناوە دەڵین کاتی ریفراندۆم نیە وە هیچ
کاتێکیان بە گونجاو نەزانیوە ئەگەرچی پروپاگەندی مافی مرۆڤ ودیموکراسیش
دەکەن وە هەرگیز نالێن کەی کاتیەتی وکەی گونجاوە ، بەهادین نوریش هەمان
کاری کردوە ،ئەو پێمان دەڵێت کاتەکەی خراپ بوو بەڵام پیێمان ناڵێت چ
کاتێک باشە بۆ ڕیفراندۆم دەیخاتە حاڵەتی نادیارەوە واتە کێشەی خەڵکی
کوردستانیش بۆ حاڵەتی نادیار دەبێ بمینیتەوە .
سەرکردەی ناسیونالیزمی کورد هەمیشە گوێ رايه لي ووڵاتانی نۆکەر
وکۆنەپەرستی ناوچەکە و ئیمپریالیزم سەرمایەداری جیهانی بوون بۆ هەموو
پرسێک تەنها لە مەسەلەی ڕیفراندۆدمدا نەبێ کەچی بەهادین نوری دەڵی
دەبوایە لەو پرسەشدا گوێ ڕایەڵی ئەوان بوایەن بەگوێی ئەوانیان بکردایە
ریفراندۆمیان نەکردایە .
لەوەشدا بەهادین نوری زۆر کورتی هێناوە کە ریفراندۆم بۆ چارەنوسی
ئینسانەکان و خەلكاني ستەم لێ کراو هەموو کات ێیویستە چونکە گەڕانەوەیە
بۆ ڕای خەلک ومافێکە لە ساڵی ١٩٤٥ ەوە پاش کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی
دووەم نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەندی کردووە وەک جاردانی گەردوونی مافی
مرۆڤ کەوایە لەو ساڵەوە تا ئێستا هەموو کات گونجاوە خەڵک داوای
ریفراندۆم بکات نەک بلێ لە ٢٠١٧دا کاتەکە ی گونجاو نیە.
کۆمۆنیستە کرێکاریەکانی کوردستان لەساڵەکانی نەودەکانەوە تا ٢٠١٧
بزووتنەوەیەکیان بەڕی خستبوو بۆ ریفراندۆم لەکوردستان ئەو کاتە یەکێتی
و پارتی بە گوێی دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە و ئەمەریکایان دەکرد دژی
ڕاوەستانەوە تەنانەت چالاکی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریان قەدەغە کرد و
پەلاماریان دان وچەندین کادیری لێ تیرۆر کردن لە سەر ئەم خواستەیان
چونکە دەسەڵاتدارانی ناسیونالیست دەیانووت کاتی ئەم بەزمە نیە وکاتی
ڕیفراندۆم نیە ودۆستەکانمان لێمان تووڕە دەبن ، کەچی ئەو کاتانەش
بەهادین نوری دیار نەبوو پێمان بڵیت کاتەکەی گونجاوە یا ناهەرگیز و لە
هیچ دەورانێکدا نەهاتووە بڵێت کاتی ڕیفراندۆمە وئێستا باشە و کەچی
یەکجار ناسیونالیزمی کورد لە هەموو مێژووی سیاسیاندا گەڕانەوە بۆ ڕای
خەڵکی وکردیان ئەوەشی بە باش نەزانی دەڵێ دەبوو وەک ساڵانی پێشوو پارتی
و ویەکیتی بە گوێ ی کۆنەپارستانی ناوچەکە وسەرمایەداری جیهانیان
بکردایە جونکە ئە و ریفراندۆمە بوویە مایەی لە دەست کەرکوک ناوچە
دابراوەکان . چەندە بۆچوونێکی تەسک وڕواڵەت بینیە چەنده لێکدانوەیەکی
نادیالکتیکی یە بۆ مێژووی کۆمەڵگای کوردستان.!!!!
پێش ڕفراندۆم نەک تەنها ئێمە کۆمۆنیستە کرێکاریەکانی کوردستان بەڵکو
زۆر لە چاودێرانی سیاسی دەیانوت پاش تەواو بوونی داعیش حکومەتی مەرکەزی
پەلاماری کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان دەدات و دەیەوێ بیانخاتەوە ژیر
دەستی خۆی بەهادین نووری ئەمەی نەووت چونکە دەرسێک لە رابوردوو فێر
نەبووە کە لە کاتی مەلیکەوە تا کاتی سەدام ومالیکی و عەبادیش ئەم جۆرە
لەشکرکیشیانە هەبوون بۆ سەر خەلكی کوردستان خۆ ئەگەر پێان بکرێت جگە لە
کەرکوک هەولێرو سلێمانی ودهۆک وهەڵەبجەش دەخەنەوە ژێر رکیفی خۆیان
بەڵام ئەمجارە لە بەر ئەمەریکاو وڕژئاوا ئەم کارەیان نەکرد .
بەهادین نوری لە نوسسینەکەیدا دەڵێ هەموو حیزبەکان ریفراندۆمیان وقبوڵ
کرد جگە لە نەوەی نوێ دیارە بۆ بەهادین نوری نەوەی نوێ هیێزێکی پۆزەتیف
دەرچووە وئەوانی تر نێگەتفن واتە نەوەی نوێ تیژ بینتر بووە زانیویەتی
کارەساتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بەهۆی ٢٥ سیپتەمبرەوە ڕوودەدات ! ٧٠ سال
تەجروبەی سسیاسيت بێت بچیتە پشت راوبوچونێکی نەوەی نوێ
وشاسوارعەبدولواحیدی گەنج و سەرمایەدار کە زۆر کەس بە ترامپی کوردستان
ناوی دەبە ن کەچی هەندێک رۆشنبیڕیش خۆیان بە بەهادین نوریدا هەڵدەواسن
ونوسینەکەی بە مێژوویی ناودەبەن ، شتێکی سەیر نیە لە توێژی ڕۆشنبیران و
ئۆپۆزسیۆنی بورژوازی و وووردە بورژوازای پشتیوانی لەم هەڵوێستەی
بەهادین نوری بکەن چونکە هەمیشە ئەمانە ڕێگر بوون لە بەرەوپیش بردنی
مێژوو وە خەبات تیێکۆشانەکەیان تەنها بۆ ڕاگرتنی چەرخی مێژو بووە.
٢٢\١\٢٠١٩
ماڵپهڕی سهردار عهبدوڵا
حهمه
|