٢٢\٥\٢٠١٣
بەهار مونزیر:
ژنانی هەرێمی کوردستان مافی ژیانکردنیان له‌ژێر
پرسیاردایه!
سازدانی: ئۆکتۆبەر
ئۆکتۆبه‌ر:
گرووپی ژیان له‌که‌یه‌وه دامه‌زراوه‌و ئه‌و لایه‌نه‌نه‌ی تیابه‌شدارن
کێن؟ به‌کورتی ئامانجه‌کانی گرووپی ژیان چی؟
به‌هار
مونزیر: گرووپی ژیان ئەتوانین بلێن لە سەرەتای مانگی ٢ ی ٢٠١٢
بە ناوی کەمپینی مامۆستا ساکار هەندی چالاکی ئەنجام دا بەلام گرۆپەکە
بەناوی گرۆپی ژیان دوای کوشتنی کچێکی تەمەن ١٤ سال بەدەستی براکەی
لەشاری کەلار دروست بوو کەناوی نیگار ڕەحیم بوو. نێگار لەلایەن برایەکی
تریەوە دەست دریژی کرایە سەرو منالێکی لە براکەی بوو، وە دوای چەند
مانگ بەدەستی براگەورەکەی به‌چه‌قۆ کوژا، شایەنی باسە ئەم کچە منالە
کەیسەکەی لەلای دادگا‌و بەڕێوه‌بەرایەتی بەداواداچون بوو، پاش تەسلیم
کردنەوەی بە چەند مانگ کۆژرا، ئەم ڕوداوە بوە هۆی نارەزایەتی ئیمەو زۆر
لەڕیکخراوەکان. لە ٢/٨/٢٠١٢ لە سلیمای ئەم گرۆپە بۆ داکۆکی کردن لە
مافی ژنان و بە تایبەتی کۆشتنی ژنان خۆی ڕاگەیاند و لە میدیاکاندا
دەنگی زۆر دایەوە.. یەکێک لە بەرچاوترین کارەکانی لەدوای ٦ رۆژی درورست
بوونیه‌وە سازدانی ڕێپێوانێک بوو لەشاری کەلار و نارەزایەتی لەبەردەم
بەڕیوبەرایتی بەدواداچوونی توندوتیژی لەکەلار.
ئۆکتۆبه‌ر: ڕه‌وشی ژنان له‌کوردستان چۆن
ده‌بینن، سه‌ره‌کیترین ئه‌و کێشانه‌ی به‌ره‌و ڕووی ژنانی کوردستان بۆ‌ته‌وه
کامانه‌ن؟
به‌هار مونزیر: بۆ ئەوەی بتوانم لەم
دەرفەتەدا بەکورتی ئەو وه‌ڵامە بدەمەوە ئەمەویت چەند خاڵێک باس بکەم .
یەکەم خال ئەوەیە هەر هۆی دروست بوونی ئەم گرووپەی ئیمە نیشانی ئەدات
ڕوشی ژنان و کچانی منال لەم هەریمە چونەو چون پاریزگاری لەژیانیان
ناکرێت‌و ژیانی ژن و ئەمنیەتیان کەس لێ بەرپرسیار نیە . هەوالی هەموو
ڕۆژەی کۆشتنەکان بوونەوتە هەوالی ئاسایی و ئەم کوشتنانەش بە تاوانی
گەورە سەیر ناکریت نەلایەن حکۆمەتەو دام‌و دازگاکانیەوە نە کۆمەڵگاش
رائەچلەکێنی. ژنان مافی ژیان کردنیان لە کوردستانی عێراق له‌ژیر
پرسیاردایە.
خۆسوتاندن و بێحورمەتی کردن بەژنان به‌شێکە لەژیانی زۆر یه‌ک له‌ژنان
لەهەێمی کوردستانی عێراقدا. کەمی هەلی کار‌و نەخویندەواری و پلە دووی
لەخیزان و له‌کۆمەلگادا دەستی خستوەتە بینەقاقای هه‌زارن ژن و کچی کەنج.
ئەمە جگە لەوەی کەئەوانەشی کەله‌بواری مه‌سه‌له‌کانی ژناندا چالاکن
ئەکونە بەر هەڕەشەو سوکایەتی مەلاو پیاوانی ئاینی و نەک کەسیش لێیان
ناپرسێتەوە بەلکۆ لەلایەن دەسەلاتیشەوە پشتیوانی دەکرین . ڕەوشی ژن
کاتی بە باش دائەنریت لە هەر وولاتێکدا کە بەشداری سیاسی و کۆمەلایەتی
و ئابوری لە ئاستیێکی بەرزدابیت، لە کوردستان جگەلەوەی ژنان هەڕه‌شەی
کۆشتنیان له‌سه‌ره، هاوکات هەل بۆ ژن کەمە تا بەشدار ببن لەبەڕێوه‌بردنی
وولاتدا. بەشداری سیاسی ژنان لە هەریـم تەنها 9% هه‌روه‌ک توێژینەوەکەی
ریکخراوی خەلک بۆ گەشەپیدان لە سالی ٢٠٠٩دا ئاشکرای کردووه. ئەوانەشی
بەشدارن زیاتر ژنانێکن کەسەر بەحزبە گەورەکانن وسیاسەتی ئەوان عەکس
ئەکەنەوە. هەرچەندە لەم سالانەی دواییدا په‌ره‌سه‌ندنێکی فراوانی
ئابووری ڕووی له‌کوردستان کردووه‌وهه‌زاران کۆمپانیای بازرگانی دامه‌زراون،
بەلام ئەوە ژنان نین ببنە بەڕێوه‌بەری کۆمپانیاو دامەزراوەکان، ژنان
ئەگەر لەسەر کار بن لە پۆستی بەرزدا دانانرین وموچەیان کەمترە لە
پیاوان وکەمتر شانسی دامەزراندیان هەیە بەتایبەتی لە کەرتی تایبەتدا.
ئەگەر هەشبیت بەپارەیەکی هیجگار کەم کاریان دەست ئەکەوەیت .
ئۆکتۆبه‌ر: باستان له‌کوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی
شه‌ره‌ف وه‌ک مه‌ترسیدارترین کێشه‌ی ژنانی کوردستان کرد.. سه‌رچاوه‌ی
ئه‌م کێشه‌یه بۆچی ده‌گه‌ڕیته‌وه، وه‌هۆکاری درێژه‌کێشانه‌که‌ی چییه؟
به‌هار مونزیر: کوشتنی ژنان لەسەر شەرەف
مێژووی زۆر کۆنی هەیە من لە سالع ١٩٩١ ەوە ئەتوانم باسی بکەم بە پێی
ئەوەی ئەو کاتە خۆم شاهیدی حالی ئەو کوشتنانە بووم کە ڕوی ئەدا، دوای
٩١ کوشتنی ژنان بە تەواوی زیادی کرد بوونی چەک لە مالەکان ئاسان تری
کرد، هەر ئەو کات بە بەرنامە حزبەکان لیستی ناوی ژنانیان لا بوو کە
بیان کوژن وە هەندێک لەو ژنانە بەهانەی ئەوەی که‌لەگەل حزبی بەعسدا
کاریان کردوە کوژران وهەندێکی تریان بە پاساوی شەرف کوژران. بەلام بۆ
پیاوان وا نەبوو، وە هەندی لەو پیاوانەی که‌به‌ئاشکرا له‌ڕابردوودا به‌عسی
بوون وسه‌ربه‌ڕژێمی سه‌دام کاریانکردووه، پله‌وپایه‌یان پێدرا
لەحزبەکاندا، بەتایبەتی ئه‌و حزبانه‌ی که‌ئێستا له‌کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتیان
به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و حوکم ده‌که‌ن. ئەم کوشتنە لەو کاتەوە ئەتوانین بلین
بوە دیاردەیه‌کی ئاسایی لای کۆمەڵگا و کەیش لیپرسینەوە له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی
تاوانه‌کاندا نا‌کات. لە ساڵانی ٩٠ دەکان درەنگ تر چەندین تاوانی کوشتن
روویداو بکۆژەکان بەئازادانە ئەسورانەوە. ئەمە دریژەی هەیە تا ئەمرۆ.
هەرچەندە دەسەلاتی کوردی زۆر ئیدعای ئەوەی کردوە کە دژی ئەم کوشتنە
ئەوستێتەوە، بەلام ئەمە هەر ڕۆکەش بوە و کاری جدی لەسەر نەکردوە وبانگه‌شه‌کانیش
زیاتر بۆ دۆنیای دەرەوە بووە تا خۆیان بە پاریزەرانی ژنانی کۆرد ومافه‌کانیان
نیشان بدەن .
ئۆکتۆبه‌ر: گرووپی ژیان وه‌ک لایه‌نێکی
داکۆکیکار له‌مافه‌کانی ژنان زیاتر به‌که‌یسی مامۆستا ساکارو نیگار ڕه‌حیم
ده‌ناسرێته‌وه.. به‌سه‌رهاتی ئه‌م که‌یسانه چین وتائێستا به‌کوێ گه‌یشتووه؟
به‌هار مونزیر: بەڵی ئیمە وەک
گرووپەکەمان بەو دوو کەیسە ناسراین بەلام کار لەسەر کەیسی ترش ئەکەین.
کەیسی ساکار نموونەیەکی باش بوو بۆ ئه‌وەی لە کەیسیکی خیزانیەوە
بیگۆرین به‌که‌یسێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وسه‌رنجی هەموو کۆمەلگا بۆ تاوانه‌کانی
کوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف ڕاکێشین، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بزانین
ڕوه رەسمیه‌که‌ی پڕۆسه‌ی دادگایی ئه‌م که‌یسانه چون بەریوە چوه‌و
دادگا و دامودەزگاکان چون مامەلەیان کردووه‌و ئه‌و کەلێنانه‌کامانەن،
که‌سه‌ریان هه‌ڵداوه.. ئێمه‌هەر له‌سەرەتای دەست کردنمان بە
بەدواداچون بۆ کەیسی مامۆستا ساکار دادوەریک ووتی خۆتان هیلاک مەکەن
باوکی بەر ئەبیت لەبەر ئەوەی یاسای لیبووردنی گشتی شموولی ئەم کەیسە
ئەکات، هۆکارەکەی ئەوە بوو دایکی ساکار تەنازووکی کردبوو لە حەقی
کچەکەی و کەس مودەعی نەبوو بە کوشتنەکە.ئیمە وەک گرۆپی ژیان دوای هەوڵ
و کار کردنی زۆر لەسەر ئەم کەسە پەیوەندیمان لەگەل دایکی دروست کرد کە
خۆی زۆر پی خۆش بوو کاری وا بکیەن چونکە ڕاستەیەکەی پێ ووتین کەباوکی
کوشتوویەتی. ئیمە ئەمە مان گەیاندە دادگا بەلام داگا هەر لیشی
نەپرسیەوە هەرچەندە لەدادگای داخراودا قسەکانی گرنگی پێنەدرا، هیێزیکی
گەورە تر بریاری لەسەر کەیسەکەدا و باوکی دوای ٩ مانگ بەر بوو. کەیسی
نیگار ڕەحم لەمانگی ٥ دا دانشتنەکانی دەست پی دەکات . ئەم کەسیە لە
لایەن سەرۆکی حکۆمەتەوە لیژنەیەکی بۆ دانرا بۆ ئەوەی کاری جدی بکەن
لەسەری بەلام ئەوان لایحەی خۆیان نووسی کاری تا ئستا پێ نەکراوە، دیارە
ئیمە وەک گرۆپی ژیان سەردانی داواکاری گشتیمان کرد بۆ ئەوەی چاودیر بین
لەسەر ئەم کەیسە، ئیستا بەووردی ئاگامان لەم کەیسە هەیەوە نامانەویت
کەیەسەکە بریاری نادروستی لەسەر بدریت، ئەمەویت بلێم کەبە هەزارەها ژن
هەیە کۆژاوە وشانسی ئەوەشێ نەبو تەنانەت دوای مردنی به‌دواداچون بۆکه‌یسه‌که‌ی
بکرێت. من ئەمە ناو ئەنیم ئەنفالی ژنان نەک هەر ژن کوشتن لەبەر ئەوەی
زۆر کوشتن هەیەو لە شوینە تاریکەکاندا ڕوو ئەدات.
ئۆکتۆبه‌ر: ڕۆڵی دادگا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن
له‌پڕۆسه‌ی دادگایی کردنی ئه‌و که‌سانه‌دا که‌به‌کوشتنی ژنان به‌بهانه‌ی
شه‌ره‌ف تاوانبارکراون؟
به‌هار مونزیر: داداگا هەر وەک یەکیکی تر
لەدامودەزگایەکی تری ئەم وولاتە کەیسی ژنانی بۆ گرنگ نیە و ژن کوشتن
وەک لەسەرەوە باسم کرد تاوانی گەورە نین ئیمە لە دادگادا زۆر وجودمان
هەبوە لەم کۆتایەیانەدا بەتایبەتی بەتەواری هەست بەوە ئەکەیت کەکوشتنی
ژنیک لەگەل پیاویک جیاواز مامەلەی لەگەل ئەکریت. بەدواداچون بۆ
کەیسەکانی ژنان خەو خەیالە لەم وولاتەدا، پەردەپش کردنی تاوان زۆر
کاریکی ئاساییە ، دوای ئەوە سولحی عەشایەری تا ئستا نەک هەیە بەلکۆ
لەلایەن دەسەلات دارانەوە پشتیوایان لێ ئەکریت و هەر هەبوونی مەکتەبە
کۆمەلایەتیەکان نمونەن بۆ دەرخستی ئەو ڕاستیە. .چەندەها کەیسی کۆشتنی
ژن هەیە ئەکریت بە ئنتحار بەلام ئەگەر دادگایەکی ئینسانی و عادلانە
بەدواداچون بکات ئەوا ئەو کات ئەزانین زۆر لەو کەیسانە ئنتحار نیە. یان
فشار هینان بۆ ژنان بۆ ئەوەی دەست بەرن بۆ خۆکۆشتن کێشەیەکی تری
دادگایە کەهەر به‌ئاسایی ئەروات. دادوەرکان زۆر پیاو سالارانە مامەلە
دەکەن که‌دیاره‌هۆکاره‌که‌به‌ته‌نها خۆیان نیین، بەلکۆ لەده‌سه‌لات خۆی
سیستمی پیاو سالاری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا زاڵکردووه‌وئه‌مه‌ش وای کردوە
هەموو دامودەزگاکان به‌م فه‌رهه‌نگه‌وه‌مامه‌ڵه بکه‌ن وژن وه‌ک
هاوڵاتی پلە دوو ببینن. په‌سه‌ندکردنی یاسای فرە ژنی لەپەرله‌مانی
کوردستان خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرای ئه‌م زاڵکردنه‌ی فه‌رهه‌مگی
پیاوسالاریه‌به‌سه‌ر دادگا‌و داموده‌زگاکانی حکومه‌تدا ، له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه.
ئه‌مه‌وێرای ئه‌وه‌ی که‌ژنانی کوردستان گیرۆده‌ده‌کات بەدەست ئەم
دیاردە کۆنەپەرستانەوه، کەهی هەزار سال لەمەو پێشە وبه‌هۆیه‌وه‌ژنان
ئەکاته ئیناسنی پله‌دوو.
له‌لایه‌کیتریشه‌وه‌من ناتوانم بلێم ژنی خیزانی فەقیرو دەمولەمەند
فەرقی نیە ژنی خیزانی دەوڵەمەند ئەتوانم بلیم که‌که‌متر رووبەروی ئەم
هەموو کارەساتانە ئەبیتەوە، ژنیک مەوقعیەتی ئابوری لەخیزانەکەی و کۆمه‌ڵگادا
باش تربیت ئەوا ناتوانین بلین هەموو ژنان لەکۆردستان وەک یەکن، من
ئەزانم ژن بوون بۆ خۆی کێشەیە لەهەموو ولاتانی خۆر هەلاتی ناوەراست
بەلام مەوقعیەتی ئابوری ئینسانه‌کان له‌کۆمه‌ڵگادا، به‌پێویست ژیانی
ژنان لەیەک جیا دەکاتەوە، ژنی کریکار‌و فەقیر پشکی شێری له‌وتاوانو
ژێرده‌ستیه‌ی که‌به‌سه‌ر ژنانی کوردستانه‌وه‌یه، بەر ئەکەوێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ژنانێکی
سه‌ر به‌چینه‌باڵاو ده‌وله‌مه‌نده‌کانو به‌رپرسیارانی حزبی و حکومی وئه‌ندام
په‌رله‌مانو وه‌زیره‌کان، ئازادی زیاتر یان هه‌یه‌و ئه‌و به‌لاو موسیبه‌تانه‌ی
که‌به‌سه‌ر ژنانی گەرەکیکی فەقیر نیشینه‌وه‌یه‌ڕووی له‌وان نییه.
ئۆکتۆبه‌ر: یاساکانی حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی
خانممان، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی به‌دواداچوونی توندوتیژی ژنان، مه‌کته‌به‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی... ئه‌مانه‌دامه‌زراوه‌یه‌کن که‌حکومه‌تی هه‌رێم بۆ مامه‌ڵه‌کردن
له‌گه‌ڵ توندوتیژی وله‌دژی ژنان‌و به‌تیه‌به‌تی له‌به‌رامبه‌ر کوشتنی
ناموسی ژناندا، کاریان پیده‌کات.. کاریگه‌ری ئه‌م پێکهاتوانه‌له‌سه‌ر
ڕه‌وشی ژنان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ وه‌ئایا تاچه‌ند کاریانکردووه‌له‌ڕاستای
که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی وکوشتنی ژناندا؟
به‌هار مونزیر: سه‌ره‌تا باله‌یاساکانی
حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ده‌ست پێبکه‌م... ئه‌و یاسایانه‌ی که‌تئێستا له‌هه‌رێمی
کوردستاندا کاریان پێده‌کرێ، له‌وانه‌یاسای باری که‌سێتی، یاسایکار که‌له‌به‌شێکیدا
ژنان ده‌گرێته‌وه، یاساکانی تاوان وسزا، یاسای نه‌فه‌قه‌و میراتی.. هه‌موویان
هه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ن که‌له‌حکومه‌تی به‌عسه‌وه‌به‌میرات بۆ ده‌سه‌لاتدارانی
کوردستان ماوه‌ته‌وه‌و دیسانه‌وه‌کراونه‌ته سه‌رجاوه‌یه‌ک بۆ پێوانه‌کردنی
ماف‌و ئازادیه‌کانی ژنانی کوردستان. له‌مه‌ش زیاتر، ده‌ستوری هه‌رێم که‌به‌دوای
ڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه تێپه‌ڕکرا،
له‌چوارچیوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا داڕیژراوه‌وهه‌ردوکیشیان شه‌ریعه‌تی
ئیسلامیان کردۆته‌سه‌رچاوه‌یه‌ک، بۆ پێناسه‌کردنی مافه‌کانی ژنان،
یاسای فره‌ژنی، خۆی به‌رهه‌می ئه‌م ده‌ستوره‌یه. له‌لایه‌کیتریشه‌وه،
کوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی ناموس، به‌پێی یاسای "غسل العار" مامه‌ڵه‌ده‌کرێ
وئه‌ویش به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌شێکی زۆر له‌تاوانه‌کانی کوشتنی
ژنان، به‌تاوان به‌حساب ناهێنێ. چونکه له‌ئسیالامدا ده‌بێ شایه‌تو به‌ڵگه‌ی
بینراو له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌هه‌بێت که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی
په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی وسێکسیان گرتووه.
ئه‌نجومه‌نی خانمان که‌یه‌کێک له‌ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمه‌و تایبه‌ت
به‌کێشه‌ی ژنان دروستکراوه، جگه‌له‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌ویسایانه‌کارده‌کات
که‌ئاماژه‌م پێ‌کرد، وه‌ک ده‌زگایه‌ک له‌دژی ژنان کارده‌کات، به‌تیه‌بتی
له‌کاتێکدا که‌هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی ڕادیکاڵی ژنان وڕیکخراوه‌کان
له‌سه‌ر که‌یسێک وه‌یا ڕووداوێک چالاک ده‌بنه‌وه، ئه‌وانیش ده‌که‌ونه‌قسه،
تا ڕیکخراوه‌کان ده‌سته‌مۆی سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌لات بکه‌ن. به‌م
دوایانه، ئه‌نجومه‌نی خانمان کۆنفرانشیکی گرت له‌شاری هه‌وڵێر بۆئه‌وه‌ی
چه‌ند راسپاره‌یه‌ک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان له‌کوردستان گه‌ڵاڵه‌بکاته‌وه‌بیداته‌حکومه‌ت،
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه‌ته‌نها پایوانی ئایینی‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
وئه‌و ڕیکخراوانه‌ی ژنان تیا به‌شداربوون که‌سه‌ر به‌هه‌ردووحزبی ده‌سه‌لاتداربوون.
که‌وایه‌له‌ئه‌نجومه‌نێکیئاوا ده‌بێ چ‌شتێک جاوه‌روان بکرێ که‌بڕیاره‌له‌سه‌ر
دۆخی ژنان چاکسازی بکات. له‌باره‌ی مه‌کته‌به‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشه‌وه،
ده‌بێ ئه‌وه‌بڵێم که‌نیهادێکی شه‌رو قانونیه‌و سوڵحی عه‌شایه‌ری کردۆته‌ڕیگای
چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی ژنان، که‌دیاره‌هه‌میشه‌به‌دژی ژنان بڕیارده‌دان.
بۆ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی به‌دواداچونیش ئه‌وه‌نده‌به‌سه‌که‌بڵێم ئه‌م
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیانه‌به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌کارده‌که‌ن که‌له‌هه‌رێمدا
هه‌ن وئاماژه‌م پێکردن، بۆیه‌ئه‌مانیش جگه‌له‌وه‌ی که‌ڕوخساری حوکمه‌ت
له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌دا جوان بکات کارێکیتر ناکه‌ن. به‌ڵگه‌ش بۆئه‌م قسه‌یه‌م
ئه‌وه‌یه‌که‌له‌پاڵ بوونی ئه‌م به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیانه‌دا، هه‌ڵکشانی
ئاماره‌کانی کوشتنی ژنانه‌له‌شاره‌کانی کوردستان.
ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی توندوتیژی کارێکیان بکردایه‌بۆژنان،
ئه‌وا لانی که‌م تاوانه‌کانی توندوتیژی که‌م ده‌بوونه‌وه.. له‌یه‌ک
ووته‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم بارخراپی ڕه‌وشی ژنانی کوردستان خۆی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌بۆ
بوونی حکومه‌تو یاساکان‌و ئه‌وده‌زگایانه‌ی که‌به‌ناوی مه‌سه‌له‌ی ژنانه‌وه‌دروستکراون..
________________________
*
به‌هار مونزیر، رێکخە‌ری گرووپی ژیان
baharpda@yahoo.com
|