٦\١\٢٠١٢
تهوهری ''ئایه پهرلهمانی
کوردستان سهرسهخت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و لهباره؟''.
بههار نهسرهدین:
پهرلهمانی کوردستان لە کۆمەڵێک ئەندامی
حیزبی دهسهڵاتدار
پێکهاتووه کە
خەڵکانێکی مشەخۆر و بێ کەڵک و
هیچکارەن.
سازدانی: ئهمڕۆ
پەرلەمانی کوردستان نوێنەری
خهڵکی کوردستان نییه!
پەرلەمانی کوردستان کە گوایە نوێنەرانی خەڵکی کوردستانن و هێز و توانا
و دەسەڵاتی خۆیان لە خەڵکەوە وەرگرتوە و دەبێ هەموو
کار و کۆششیان بۆ جێبهجێکردنی ئیرادە و داخوازییەکانی ئەوان بێ و بۆ
لەناوبردنی کێشە و گرفتەکانیان تێبکۆشن، بە
پێچەوانەوە، ئەوەی روون و ئاشکرایه کە لە
کردار و کردەوەدا، ئەو جێگا و پایهیه
کە خەڵک بەوانی سپاردوە و دەبێ خزمەتکاری خەلک بن، بە کاری
دێنن و هێناویانە بۆ سەپاندنی بەرژەوەند و دەسەڵاتی خۆیان و
حیزبەکانیان بە سەر خەڵکدا. پهرلهمانتاران بە پێی بەرژەوند و قازانجی
خۆێان سەرانی حیزبەکانیان چارەنووسی خەڵکی
کوردستان دیاری دەکەن. پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی دامەزراندنی
تا رۆژی ئەمڕۆ هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و
خواستەکانی کۆمەڵگای کوردستان. نەک هیچ گرفت و کێشەیهکیان چارەسەر
نەکردوە، بەڵکو زۆر ئاڵۆزتر و قووڵتریان
کردوە. بە دانانی کۆمەڵیک یاسای بەرتەسککردنەوە
و سەندنەوەی ئازادی لە خەڵک و بە تایبەتی لە
ژنان، دەردەکەوێ کە پەرلەمانی کوردستان بە کردەوە دژ بە بەرژەوەندییهکانی
جەماوەر کار دەکا. هەروەها سەلماندویانە کە نەک پارێزەر و دابینکەر و
نوێنەری ههموو چینەکانی کۆمەڵگا نین، بەڵکو تەنها نوێنەر و خزمەتکاری
حیزبەکانی خۆیانن و بەرژەوەندیی چینی
دەسەڵاتدار و سەرمایەدارانن، نەک چینی بەرهەمهێنهران
و زەحکمەتکێشان و بەشمەینەتانی کوردستان.
کاتێک پەرلەمان لە کرداردا نوێنەری جەماور نەبێ و کار و ئەرکەکانی
بەرانبەر بە کۆمەڵگا بەرپرسانە نەبێ، ئیتر هیچ حەسابێک بۆ میلەت ناکا و
بۆ بهدهستهێنانی دەنگ، پشت بە بڕیار و جێ
و شوێنی سەرۆک خێڵ و هۆز و عەشیرەکان دەبەستن کە ئەوان بە زەبری
ئیمکاناتی ماڵی و سەرمایهکانیان، دەنگی جەماوەری خۆیان بە گەشتی و بە
تایبەتی ژنانی ئەو خێڵ و هۆزانەیان بۆ
دەستبەر بکەن. لە سیستەمی دینی و خێڵەکی و عەشایەرییدا
ژنان مڵک و ملکەچ و گوێڕایهڵی پیاوانن و بە پێی خواستی ئەوان دەنگ
دەدەن. بۆ ئەم مەبەستە، پارە و سامانێکی زۆر کە لە
بنچینهدا موڵکی
میلهتە و دەبێ بۆ ئاوەدانکردنەوە و
خزمەتگوزاریی و گەشەپێدانی هەمەلایهنەی
کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی ئاستی هزریی و زانستیی
و هۆشیاریی کۆمەڵگا بە کاربهێنرێ، لە نێوان
خۆێاندا دابەشی دەکەن و بەشێکیشی دەبەخشن بە خاوەن عەشیرەت و هۆز و
خێڵەکان. بەم شێوەیە دەنگی خەڵک و سامانی وڵات بە ناوی دێموکراسی و
نوێنەرایەتیی میلەت دەکەوێتە خزمەت و بەرژەوەندیی
پهرلهمانتاران و سەرۆک حیزبەکانیان.
بۆ داپۆشتن و شاردنەوەی ئەم راستییانە لە
خەڵک و لە هەمان کاتدا بۆ پاراستنی خۆیان لە لێ پرسینەوە و خۆ دزینەوە
لە ئەرکەکانیان، فێڵ لە میلەت دەکەن و بۆ بێدەنگ کردنیان، یاساکانی
وڵات لە سەر بنچینهی یاسا دینیەکان
دادەرێژن کە ئامادە و پێچراوەیە و چونکە ئاسمانین، کوفرە کەس دژایهتیان
بکا. بنەمای یاسا دینیەکانیش ئەوەیه کە ههموو خەڵکی کۆیلەی ئاسمان و
فەرمانە ئاسمانییهکان. بەم فڕوفێلە بە ئاسانیی
خەڵک سەرکوت و دەمکوت دەکەن.
ژنان کە نیوەی کۆمەڵگان و لە زۆر وتار و راگەێاندندا
دەڵین کە رێژەی ژنان زۆرترە لە پیاوان،
بەڵام بە حوکمی پابهنده دینی و یاسا ئاسمانییهکان،
کۆیلەن و خاوەن هیچ پلە و ماف و دەسەڵاتێک نین. بە پێی یاسا
دینییهکان، پیاوان بە
ئارهزووی خۆیان شێوەی ژیان و چارەنووسی
ژنان دیاری دەکەن. ئەو پیاوانەی کە بە دەنگی ژنان کە زۆرینەی کۆمەڵگان
دەگەن بە دەسەڵات و بە ناو نوێنەری ئەوانن، دەسەڵاتەکەیان
راست دژ بە خودی ژنان بەکاردێنن. بە پێی ئاڵووشه
سێکسییهکان و خۆشیی
و بەرژەوەندە پیاوسالاریی و سیاسی و مادییهکانی
خۆیان یاسا دیاری دەکەن و بەسەر ژنان و کۆمەڵگادا دەیسەپێنن. بۆ نموونە،
پەسەندکردنی یاسای فرەژنیی کە یاسایەکی بە
تەواویی دژه رهوشتیی
و دژه مرۆییه و بە پێی باڵادەستیی پیاوان
چارەنووسی ژنانی تێدا دیار و دەست نیشان
دەکا، تەنانەت هیچ پرسێک بە ژنان ناکرێ کە پێکهێنهری
نیوەی کۆمەڵگان.
بە هۆی ئەوەی کە پهرلهمانی کوردی پهرلهمانێکی
سەرتاپا گەندەڵە و تەنها لە خزمەت بەرژەوەندیی
چینی سەرمایهدار و دەوڵەمهندان و سەرۆک
خێڵ و ئیسلامییهکاندایە،
زۆر سروشتییه کە ئەم جۆرە یاسایانە واتا
یاسای فرەژنیی پەسەند
بکا بۆ وەڵامدانەوە بە
ئاڵووشه سێکسییهکانی
خۆێان. کاتێک کە نان و کار و سامانی میلەت داگیرکراوە و بە بارمتە
گیراوە، دیارە تەنها سەرمایەداران و سەرۆکەکان دەتوانن سوود
لە ئاوەها یاسایهک ببینن. بە پاڵپشتی
دارایی و دەسەڵاتیان دەتوانن ئەو هەموو هاوسەرگیرییه
بکەن (ژنە بکڕن). لە بەرانبەردا پیاوانی چینی نەدار و هەژار کە لە
خهریکی پەیداکردنی نانی
رۆژانەیاندان، ماڵ و منداڵی خۆیانیان
پێ بهڕێوه ناچێ، بیگومان نەک توانای ئەوەیان
نییه کە ژنی دیکە بێنن، بەڵکو بێ ژنەکانیش تەنانەت ناتوانن ژن بێنن.
لە هەمان کاتدا بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ئەم یاسا ناعادیلانە و دژه
مرۆییه، ژنە پهرلەمانتارەکان
بێشەرمانە و رەزیلانە پڕوپاگاندەی درۆینە و
فریودەرانە لە بابەت سوودە ڕیاکاریەکانی ئەم
یاسایانە باس دەکەن بۆ کۆمەڵانی خەڵک و بە
تایبەتی ژنان کە قوربانیی ئارهزووهکانی
دەسەڵاتدارانی دیندار و پیاوسالارن. خۆپەرستیی
و بەرژەوەندیی کهسیی
پاڵ بە ژنە ئەندام پهرلەمانەکانەوە دەنێ کە
هەمان رۆڵی (موستەشار)
و جاشەکان ببینن لە ئەنفالکردنی میلەتی کورد
دا بەرانبەر بە هاورەگەزی خۆیان کە ژنانن. شەرمەزارییه
بۆ ژنانێک کە هێز و دەسەڵاتی خۆیان دەنوێنن بە سەر ژنانی ستەمکێش و
خەڵکی نهدار و هەژاردا. ژنانی پهرلهمانی
کوردستان لە پێناو حهز و ئارهزووی پیاوانی
کۆنەپەرست و پیاوسالاردا، بۆ پلەیەکی قێزهون
و بڕێک داهاتی مادیی،
بوونەتە شەریکە تاوان لە دژی ژنان و هەوڵ
دەدەن لایەنێک بن لە پەسەندکردنی ئەو یاسا دژه
مرۆییه و رازی بن و قبوڵیان بێ کە خۆیان و هاورەگەزەکانیان
وەکو مەڕ و ماڵات بفرۆشرێن.
ئەگەر پهرلهمانی کوردستان بە راستیی
نوێنەری خەڵک بووایهن و سیستەمێکی
دادپهروهری مرۆیی پەیڕەو کرابا و
مرۆڤی کورد لە کوردستاندا ئازاد بووایە،
بێگومان پێشنیاری یاسای قێزهونی فرەژنی
هەرگیز نەدەخستە بەردەم نوێنەران! ئەگەر کەسێک لە نوێنەران ئەو
پێشنیارەی کردبا، بە دڵنیاییەوە هەم کۆمەڵگا و هەم یاسا سزای قورسی
بەسەردا دەسەپاند و (حەسانە)ی
ئەندام پهرلهمانیان لێ وەردەگرتەوە و ئەو کات پهرلهمانی کوردستان
نەک هەر نەیدەتوانی ئەو یاسایه پەسند بکا،
بەڵکو لە لایەن ژنانەوە دەدرانە بەر تهماتە
و پێڵاو.
بەندی دووهمی دستووری
عێراق کە دەڵێ:
عێراق وڵاتێکی ئیسلامییه و شەریعەتی ئیسلام
سەرچاوەی یاسایە. ههروا
دواتر لە بەندی سێزدەیهمیدا دەڵێ:
ههموو هەرێمەکان پابەندن بەم دستوورە و
نابێت هیچ بریارێک بدەن کە دژ یان پێجەوانەی دستوور
بێت. دژه مرۆییبوونی پهرلهمانی
عێراقی بە گشتی و
کارتۆنییبوونی پهرلهمانی کوردستان بەتایبەتی
دەسهلمێنی. ئەگەر یاسای ئامادەی ئاسمان
حاکمە و پهرلهمان نەتوانێ و بۆی نەبێ هیچ ئاڵوگۆرێک بەسەر ئەو یاسا
ئامادەیانەدا بهینێ، ئیتر کاری پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەبێ
چی بێ؟! بون و نەبوونیان چی
رۆڵێکی هەیه و
دەبێ چی گۆرانکارییەک بەسەر بار و دۆخی
خەڵکدا بێنن؟ پەیڕەوکردن لە شەریعەت، واته
کۆیلایەتیی مرۆڤ
بە گشتی و ژنان به
تایبهتی، بێ مافیی
منداڵ، نهزانین و خورافە،
رق و کینە، دواکەوتویی هەتا هەتایی. ئەم
دۆخانهش لەمێژە لە کۆمەڵگای کوردیدا هەیە و
سەپێندراوە. بەردەوامبوونیان پێویستی نە بە
پەرلەمانە و نە پەرلەمانتار. هەر بۆیە دەڵێم:
پەرلەمانی کوردستان دژی قازانج و بەرژەوەندیی
میلەتی کوردە و حکومەتی کوردستان هێزی بەڕێوەبەری
ئەو یاسا دژه مرۆیی و نەتەوایەتییهی
میلەتی کوردە! ئەمانە نوێنەری کۆمەڵگای کوردستان و میلەتی کورد نین! نابێ
لێان قەبوڵ بکرێ چیتر بە ناوی میلەتی کوردەوە خۆێان بناسێنن و بە ناوی
کوردەوە وتار بخوێننەوە. میلەتی کورد پێویستی بە سیستەمێکی
مرۆیی و سکۆلاره
کە کورد و کۆمەڵگای کوردی لە نهزانین و
خورافە دەربێنێ، سیستەمێک کە تێیدا مافی ههموو تاکێکی کۆمەڵگا بە
شێوەی یەکسان پارێزراو بێ! تێیدا منداڵان بە پەروەردەی
مرۆیی پەروەردە بکرێن! کۆمەڵگایەک کە چیتر
سووکایەتی بە ژنان
نەکرێ و ههواڵی کوشتاری ژنانی
تێدا نهبیسترێ!
پهرلهمانی کوردستان لە کۆمەڵێک ئەندامی حیزبه
دهسهڵاتدارهکان پێکهاتووه کە
خەڵکانێکی مشەخۆر و بێ کەڵک و هیچکارەن،
تەنانەت بریارەکانیشیان بە قسەی ناوەندیکی حیزبێک یان فەرماندەیهکی
پلە نزمی سەربازیی فەشەل دێنێ.
ماڵپهڕی بههار نهسرهدین
|