به‌ھ به‌ھ له پارتی و یه‌کێتی دژ به ئیسناد.
قادر نادر
مانگێک زیاتره گرژیه‌کانی نێوان به‌غداو کوردستانی باشور گه‌رمتر بوه ، که ده‌سه‌لاتی کوردی به کێشه بنه‌ره‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌مان له ،ماده‌ی 140 ، سنوری کوردستان ،مامه‌له کردن له‌گه‌ل خه‌مساردی که‌یسی کۆمه‌لکوژی کورد، داگیرکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کوردستانیه‌کانی دیاله و هێنانه‌وه‌ی سه‌دان ئه‌فسه‌ری به‌عس و شۆڤینی دژ به‌کورد... ، له‌گه‌ل مالیکی و سه‌رۆک وه‌زیرانه‌کانی پێشوو نه‌یته‌قانده‌وه ، که‌چی به دروست کردنه‌وه‌ی ئیسناد به‌ره‌و جاری شه‌ری مان ونه‌مان ده‌روات . دیاره ره‌خنه‌گرتن و توند کردن له‌مالیکی یان حکومه‌تی عێراق ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جاش دروست کردنیش بێت هه‌ر باشه و پیویستی به‌و هه‌لوێستانه یه ، چونکه گرنگه کورد له‌به‌رامبه‌ر عێراق بۆ جارێکیش بێت خۆی بته‌کێنێ. به‌ڵام هیوادارم وه‌ک هه‌ره‌شه‌کانی ماده‌ی 140 چروک نه‌کات و ماده‌ی 24 نه‌بێته پسمامه‌که‌ی ماده‌ی 50 ، بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک( هه‌ره‌شه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ کوردستان ) نه‌بێته دابه‌ش کردنی کورسیه‌کانی کورد له ناو ئه‌نجومه‌ندا . بۆیه له‌ناخه‌وه هیوادارم کورد بۆ جارێک قسه‌یه‌کی کرد، پاشه‌کشه نه‌کات و با وه‌ک سونه‌کان هه‌ره‌شه‌کان بخه‌ینه قالبی پراکتیکه‌وه بزانێن به‌کوی ده‌گات . گه‌رچی دلنیام مالیکی ئێستا شه‌ری کورسی و ده‌سه‌لاتیان له‌گه‌ل ده‌که‌ن بۆیه ئاسته‌مه ئه‌و ململانێیه نه‌که‌ن ، چونکه له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌رچی ده‌که‌یت و ده‌لێیت وه‌ک ئه‌وه نیه بچیه سه‌ر مه‌سه‌له مادی و کورسیه‌کانیان .
ئه‌وه‌ی بۆمن جێگای تێرامانیشه، له‌مێژوی دروست بونی ده‌سه‌لاتی کوردیه‌وه هیچ هه‌ولێکی جدی له‌ناو کۆمه‌لگای کوردی بۆ بنبڕکردنی ئه‌قلیه‌تی ئیسناد ئاسا نه‌داوه ، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه گؤری بۆ شیوازێکی تر و به‌رگێکی کوردانه‌ی له‌به‌رکرد ، وه‌ک جاشێک گوتبوی ، شه‌وی به‌ر له‌راپه‌رین جاش بوم به‌یانی هه‌لسام بومه پێشمه‌رگه !!؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری ره‌فتاری 17 ساله‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی بکه‌ین به‌تایبه‌تی پارتی ویه‌کێتی تا پێیان کراوه ، گرنگیان به خێل وسه‌رۆکه‌که‌ی داوه ، که‌سه‌رچاوه‌ی دروستبونی جاشه ، که‌هه‌ر له‌ڕیزگرتن ودیوه‌خان کردنه‌وه پاره به‌خشین ولیواکردنه‌وه بۆیان و ده‌رگا والابونی باره‌گای هه‌ردو سه‌رۆکی پارتی ویه‌کێتی ( بارزانی و تاله‌بانی) و ڕێگری کردن له‌به‌دادگایی کردنی ئه‌نفالچیه‌کان ....به‌کورتی هه‌رچیه‌کیان ئه‌م توێژه خۆفرۆشانه کرد ، لێبوردن و پشتگیریان کردن . هه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه‌شه که بیروبۆچونی جاش کوردێکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی به‌ره‌و ئه‌وه بردوه ، که هه‌رچی بکه‌م سبه‌ی به‌رلێبورده‌یی ده‌که‌وم و ڕیزم له‌ئێستا زیاتر ده‌بێت.
دواتر له مێژوی ده‌سه‌لاتیان که‌م نه‌بونه ئیسنادی به‌ر سوپای داگیرکه‌ران ( که‌مالیزم و رژیمی ئێران و به‌عسی ئه‌نفال و کیمیاباران ) . وه‌ئه‌وان ئیسنادێکی گرنگ بون بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌و عیراقه‌ی هێشتا ته‌مه‌نی وه‌ک مناڵێک که‌ده‌چیته قوتابخانه 6 ساڵ ، که‌چی به‌و په‌ڕ پوتی به‌لایه زۆرانه‌ی هه‌یه‌تی به‌رۆکمان ده‌گرێت !!؟
له‌سه‌روی هه‌مو ئه‌مانه‌شه‌وه ، به‌پێی هه‌والێکی مالپه‌ری فورات ، ده‌سه‌لاتی کوردی ئێستا له‌گه‌ل ده‌وله‌تی که‌مالیزم ، ڕیکه‌وتنێکی مۆر کردوه و له‌راگه‌یاندنه‌کانی باشوریش بلاو کرایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته نه‌فی بکاته‌وه !! که به‌پێ ی به‌نده‌کان ده‌سه‌لاتی کوردی ڕۆلی هێزێکی ئیسناد بۆ داگیرکه‌ری تورک ده‌بینێ،نه‌وه‌ک ئه‌و دروشمه بریقه‌دارانه‌ی که له‌راگه‌یاندنه‌کان خه‌لکیان پێ چه‌واشه ده‌کرد .... وه‌ک هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی گه‌ریلاو بڕینی ڕێگاکانی گه‌ریلا ، وئابلۆقه‌دان‌ی ئابوری و دانانی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ل میت وکۆماندۆی تورک له‌چیاکان وئه‌و گه‌ریلایانه‌ی ته‌سلیم به پارتی ویه‌کێتی ده‌بنه‌وه ، ئه‌ندامێکی میتیش له‌پرسیار وه‌لامه‌کان به‌شدار ده‌بێت ... تخوا خه‌لکینه ئه‌مه رێکه‌وتنه یان بونه هێزی ئیسناد.. که‌ناهه‌قمان نیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل گۆڕانکاریه‌کانی گلۆبالیزم دا ناوی پێشمه‌رگه ببێته پاسه‌وانی سنور و فرسانیش ببته ئیسناد.
له‌سه‌روی هه‌مو ئه‌مانه‌ش هه‌رچی ئه‌نفالچی و فایلداری به‌عسه په‌رته‌وازه‌ی ناو ده‌سه‌لات وئه‌و 2 پارته بونه ، به‌راده‌یه‌ک چۆن لۆبی جوله‌که له‌ناو بریاری سیاسی ئه‌مریکا به‌هێزه ئاوا لۆبی خۆفرۆشانی به‌عس له‌ناو حزبه شؤڕشگێر و دروشمه مارکسیزم ودیموکراته‌کانی شاخ کاریگه‌ره ، که ناشکرێت خزینی ئه‌و هه‌موو کۆنه خۆفرۆش و سه‌رۆک جاشه کان لێکدانه‌وه‌مان بۆ ئه‌وه نه‌چیت که ڕۆلیان له فه‌سادکردنی کۆمه‌لگاو ده‌سه‌لاتی کوردی زۆره!!؟
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی پله‌ی سیاسی و داهاتی خه‌لکی کوردستان ،تاپێیان ده‌کرێت که‌رامه‌ت و که‌سێتی تاکی کورد لاواز ده‌که‌ن و ده‌کڕن . وه ئه‌وه‌ی دروشمی با بژی سه‌رۆک و حزبی به‌رزکرده‌وه و بووه موریدی ته‌کیه‌یان ، ئه‌وا ده‌رگای به‌هه‌شته زه‌رد یان سه‌وزه‌که‌ی بۆ ده‌کرێته‌وه، پێچه‌وانه‌که‌شی دۆزه‌خ ئاسا ژیانه‌که‌ی پر له سوکایه‌تی و ره‌زیل بوون ، له‌کاتێکا ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی به‌رهه‌م هاتووه به قوربانی هه‌موو هێز و گه‌له‌وه به‌ده‌ست هاتووه .
جه‌مال عه‌بدوللا له‌بابه‌تێکی له‌سه‌ر ناوه‌ندی چاک به‌ھ به‌هی لێ کردین ، که‌نازنم هۆی چی بوو دوای ئه‌و به‌ھ به‌هانه ئه‌ستێره‌ی گوته‌بێژی ون بوو ، که‌هیوادارم به‌نده‌ش به به‌ھ به‌هێک ژیانی ره‌خنه‌گرتنم نه‌گۆڕێت، هه‌ر بۆیه ده‌ڵێم به‌ھ به‌ھ له‌و ده‌سه‌لاته‌ی دژ به ئیسنادی خێله ،که‌چی خۆی ئیسنادی ئیداری وسیاسیه .
|