بێ‌هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌ندان له‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی هه‌رێمی کوردستان .
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
وه‌کو هه‌موو دازانن و دابیینن و ده‌بیستن له میدیاکان به‌چاوی خۆتان که ئێستا به‌چی جۆرێ سنوور و گونده‌کانی کوردستان بۆم باران ده‌کرێت له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگێکانی ڕژێمی فاشی تورکه‌وه به بیانووی هه‌بوونی باره‌گایی پارتی کرێکارانی کوردستان، چه‌ندین خێزانی کورد ئاواره‌وو ده‌ربه‌ده‌ربوون به‌م زستانه بێ ماڵ و بێ خوێندنگه‌و بێ بنکه‌یی ته‌ندروستی بێ خزمه‌ت گوزاری سه‌ره‌تایی به‌و به‌ره جه‌ژنانه له‌و سه‌رماو سۆڵه‌یه هه‌موو ئاواره بوون، نازانم بۆ چاره‌نوسی ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌یه هه‌ر ده‌بێ ئاواره‌یی بێت، که ڕژێمی به‌عس له ناوچوو وتمان ئوخه‌ی ئیتر کورد ئه‌بوژێته‌وه، به‌ڵام ئه‌فسووس دوژمنی کورد هێشتا زۆره، داخه‌که‌م ئه‌وانه‌شی که ده‌سه‌ڵات دارانی کورد وه‌کو دۆست و هاوپه‌یمان ناویان دێنن وه‌کو ئه‌مریکا !!!! له‌پاداشتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کورد ئه‌مریکا بۆخۆی سه‌رقافڵه‌جی هێزی تورکه بۆ سنوری هه‌رێمی کوردستان ...ئاخۆ ده‌بێ چیویژدانێک ئه‌مه‌ی پێڕه‌وابێت. من لێره‌دا نامه‌وێت ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی بگرم چونکه پێشتر ئه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌م گرتووه ئه‌مڕۆ یه‌ک ڕیزی و ته‌بایی کورد له هه‌مووی گرینگیتره.
ئه‌چمه ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌م چونکه ئه‌مه کێشه‌ی هه‌موو تاکێکی کورده نه‌ک ته‌نیه حکومه‌ت و حیزب و ده‌سه‌ڵات، ئێمه هه‌موو به‌رپرسین له‌و کێشانه‌ی که ڕوبه‌ڕووی کوردستان ده‌بێته‌وه ده‌بێت هه‌موو هه‌ڵوێستمان هه‌بیت چ له ناوه‌وه چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان چونکه ئه‌مه کیشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه.
ئه‌وه‌ی که زۆر جێگه‌ی داخه ئه‌م زه‌ماوه‌ند و ئاهه‌نگه بازرگانیه‌یی هونه‌رمه‌ندانه که به‌بۆنه‌ی جه‌ژن و سه‌ری ساڵه وه ئاماده‌ی ئه‌که‌ن له پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ماده، به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ندان هیج هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو له‌م بار‌و دۆخه‌یه‌ی کوردوستان،با هیچ نه‌بوایه بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌و ئاهه‌نگانه‌یان ڕاگرتایه، شه‌وو 24/ 12/2007 هاوکات له‌گه‌ڵ بۆردومانی گونده‌کانی قه‌زای ڕواندوز سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر،له که‌ناڵی کوردسات ئاهه‌نگی که‌سیک بوو من نامه‌وێت ناوی که‌س بهێنم له‌م گه‌نجانه‌ی سوید که به زۆر ناوی خۆی ناوه هونه‌رمه‌ند که به ده‌نگه نه‌شازه‌که‌یی هه‌رچی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی بوو تێکی یابوو من ته‌نها 3 خۆله‌ک سه‌یرم کرد ئه‌و خه‌ڵکه چۆن هه‌ڵه‌په‌ری هه‌ر له‌وه ئه‌چوو کوردستان ڕزگاری بووبیت، یان که‌ناڵی کوردستان به شه‌پۆل ئاهه‌نگه‌کانی ئوتێل چوار چرا وئوتێل خانزادی ئه‌گواسته‌وه ئه‌و هه‌مووه هونه‌رمه‌نده به‌شداربوو ڕشبه‌ڵک و سه‌رچۆپی وام ئه‌زانی که که‌رکوک ڕزگاری بوبیت و ماده‌ی 140 جێبه‌جێ کرابێت ئه‌مانه ئاهه‌نگی بۆ ئه‌گێڕن، ئه‌ی هاوار میله‌تێک خۆی به‌زیی به خۆیدا نه‌یه‌ته‌وه دڵی به خۆی نه‌سوتێت له پاش ئه‌م هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رییه چاوه‌ڕی ده‌ستی کێیه؟؟؟؟ تۆرک ؟؟؟ عه‌ره‌ب؟؟؟ فارس؟؟؟ با ئه‌م پرسیاره هونه‌رمه‌ندان وه‌ڵامی به‌نه‌وه.............!!!
gashbir@hotmail.com
|
.