| 
			 
			٢٧\١\٢٠١٨ 
			
			بە هەزارن کەس لە 
			لەندەن و کۆڵن 
			
			هێرشی تورکیا بۆ 
			سەر عەفرین و  
			
			سیاسەتی 
			نێودەوڵەتییان شەرمەزار کرد. 
  
			
			 
			ئەوڕۆ ٢٧\١\٢٠١٨ 
			پاش هەفتەیەک لە هێرشە دڕندانەکەی سوپای ئەردۆگانی دیکتاتۆر و 
			داگیرگەری کوردستان بە هاوکاریی گرووپە 
			تیرۆریستە ئیسلامییەکانی نێو 
			سوریا بۆ سەر شاری عەفرین.. هەزاران کەس لە کوردانی هەموو پارچەکانی 
			کوردستان و دۆستەکانیان لە هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئەڵمانیا رژانە 
			سەر شەقامەکانی لەندەن و کۆڵن. 
  
			
			
			 
			
			  
			
			لەندەن - بەریتانیا -
			٢٧\١\٢٠١٨                                      
			کۆڵن - ئەڵمانیا - ٢٧\١\٢٠١٨ 
			        
			
			 
			بێجگە لەوەی بە دەیان دروشمی سەربەخۆخوازیی و دژ بە شەڕ و داگیرکارییان 
			لە بەرانبەر حکومەتە ملهوڕ و فاشیستە ئیسلامییەکەی تورکیا بەرزکردەوە.. 
			سەرجەمی ئەو وڵاتانەشیان ریسوا و شەرمەزار کرد کە هەر یەکەیان بە پێی 
			بەرژەوەندیی تەسکی مادیی و رامیاربازانە و دژەمرۆییانەیان چاو لەو 
			هێرشە هۆڤانەییەی تورکیا دەنوقێنن یان راستەوخۆ پشتگیریی دەکەن بە 
			تایبەتییش وڵاتە زلهێزەکان، هەروا زۆر بە توندیی هۆشدارییان دایە 
			نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ئەو رێکخراو و کۆڕ و کۆڕبەندە جیهانییانەی 
			کە خۆیان بە پارێزەی مافی مرۆڤ و دیموکراسییەت و ئازادییەکانەوە دەزانن 
			کەچی لە بەرامبەر ماف و ئازادییەکان و سەربەخۆیی گەلانی چەساوەی 
			کوردستان بێدەنگیی هەڵدەبژێرن و وەک ئەسپی شەترەنج لە لایەن وڵاتە 
			چەوسێنەر و داگیرکەرەکان بە تایبەتییش وڵاتە زلهێزە ملهوڕەکان یارییان 
			پێدەکرێ.  
			 
			ئیدی پێویستە ئێستا سەربەخۆخوازانی میللەتەکەمان لە هەموو پارچەکانی 
			کوردستان لە پاش کارەساتەکانی شەنگاڵ و کەرکووک و سووری ئامەد و کۆبانێ 
			و عەفرین و هێرشی دڕندانەی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر شار و 
			شارۆچکەکانی رۆژهەڵات... باش لەوە تێبگەن کە بێجگە لە خۆیان و هێندەک 
			کەسی کەم لە نێو میللەتانی دراوسێ و میللەتانی جیهان کە مافی مرۆڤیان 
			بۆ گرنگە هیچ کەس و لایەنێکی دیکەی دەسەڵاتدارانی وڵاتان و رێکخراوە 
			جیهانییەکانی بە ناو مافی مرۆڤ و دژە شەڕ و بەرگرییکەر لە ماف و 
			ئازادییەکان و یارمەتییدەری گەلە هەژار و بندەستەکان بە هانایانەوە 
			نایێن.. دەبێ بە دەستی خۆیان ماف و ئازادییەکانیان وەدەستبهێنن و چیدیش 
			گوێ لە حیزب و لایەنە کوردییەکان رانەگرن کە بەرژەوەندی تەسکیی حیزبیی 
			و خێڵەکیی و بنەماڵەیی و دینیی و ناوچەگەریی و کۆنەپەرستیی و چەتەگەریی 
			و پیاوسالاریی و کەسیی کوێری کردوون، بەڵکە دەبێ خۆیان یەکگرتووانە 
			بێنە نێو گۆڕەپانی خەبات و بە بێ جیاوازیی پشتیوانیی لە بەرخۆدانی 
			گەریلایەکانی باکوور و شەرڤانانی رۆژاوا و پێشمەرگە و شەرڤانانی 
			رۆژهەڵات بکەن چونکە تەنیا ئەوانن پارێزگاریی لە شکۆمەندیی و ماف و 
			ئازادییەکانیان دەکەن.. ئاسۆی سەرکەوتنیش زۆر نزیکە. 
			
			 
			٢٧\١\٢٠١٨ 
			ئەمڕۆ 
  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |