په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

بەحیزبکردنی هەناسەکان.

ئاکۆ محەمەد سابیر


بۆ هەرکوێ یەک دەڕۆیت حیزب لەوێ یە لەهەرکوێ ئیشێکت هەبوو ئەچیتەوە بەردەمی حیزب،حو کمەت حیزبە ، پەرلەمان حیزبە ، کۆلیژەکان نمرەی وانەکان ،کارگەو کۆمپانیاکان،گشت فەرمانگەو بەڕێوبەر ێتی یەکان،لەنەخۆشخانەکانیش حیزب پێویستی یەکەمە، تەنانەت هێڵی پاسەکانی ناوخۆش، بۆ دامەزراندنت بەری ڕەنجت دیسانەوە حیزب.


دەستەکانی حیزب بەسەرهەمووپیرۆزیەکانەوەیە،حیزب بووەتە باوە پیارەیەک مەسەرفمان دەکات ناچارمان دەکات ببینە مناڵی و دەستی لێ پان کەینەوە.


هەموو بەهرەو تواناکانمان دەکاتە هی خۆی وپێمان دەڵێت ئێوە بێ من هیچ نین ناتوانن داهێنەربن ناتوانن هاوڵاتی ئاسایی بن، موچەو داهات پلەو پایە ئاو و کارەباو ژیان لەچنگی مندایە، وەرن دەستەکانم ماچبکەن لێم بپاڕێنەوە چەپڵەم بۆ لێدەن، شیعروشانامە بەباڵامدا هەڵبدەن، ڕابردووم بلاوێننەوە،گۆرانیم بۆبڵێن.


پاساری گەروی زۆر نوسەرو شاعیریان دەستەمۆکرد گەلێک ڕێکخراوو تیپی هونەریان لەخاچ دا،لەناو یانە وەرزیەکانیشدا هەموو بردنەوەو گۆڵەکانیشمان بۆحیزبە.


حیزب بینایەکی بەرزەو ئەڕوانێت بەسەر ماڵەئاسایی یەکانەوەوپێ یان دەڵێن نایفرۆشن لێتان بکڕم،گۆڕەپانی یاری منداڵانی گەڕەکەکانیش دەکاتە کۆمپانیا بۆ کوڕەکانی خۆیان،کوڕەکانی حیزب فولن فول لەهەمووشتێک فول،بازاڕەکان بۆنی حیزبیان لێ دێت میوەکان تامی حیزب دەدەن ،حیزب هەراسانی کردوین ژیانی لێ زەوت کردوین وپێمان ئەفرۆشێتەوە، وەک ئەوەی بەرلە ئەو نیشتمان بیابانێک بوبێت نەباران و نە خۆری بەخۆیەوە دی بێت و نەلاوانی لەناوشارداگیان بازیان کردبێت. حیزب نێرێکە سمێڵ فش ددانەکانی تیژو جامبازەکانی چاو باش خەڵ هەمیشە ئاسکی نەرمۆڵەو ناسک ڕاودەکەن ،حیزب لەخەو نەکانمان ئەکۆڵێ تەوە دڵەکانمان ئەپشکنێت زمانی پێنوس داخ ئەکات شڵپە لەبنا گوێ هەڵ دەسێ نێت ،نەخشەی وڵات گیرفانی یەتی .


بۆهەرلایەک دەڕۆیت غل دەبیتەوە بۆ بەردەمی حیزب بۆنان بۆ ئاو بۆکار ناچار دەبیت بڵێی بژی حیزب بۆبەرگری کردن لەسەرماو بێ بەرگی و برسێتی و نەخۆشی منداڵاکان .


حیزب هەراسانی کردوین هەموو لایەکی تەنیوە حیزب ژینگەی پیس کردووە.


ئەوەتا پۆل پۆل لاوان پشت لە زێدی باو باپیرانیان دەکەن و بەدوی هەناسەیەکدا دور لەحیزب،لەبەرپێی سنوری وڵاتانەوە هەناسەی سارد هەڵ ئەکێشن.