په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٤\٢٠١٦

بەھمەن قوبادی پەیامێک ئاراستەی عەباس کیارۆستەمی دەکا.

 

مەنسوور جیهانی

 

سینەماکاری کورد "بەھمەن قوبادی" سەبارەت بە سینەماکاری ئێران "عەباس کیارۆستەمی" و ھەڵگریی خەڵاتی فیستیڤاڵی "کان" پەیامێک ئاراستە دەکات.


سینەماکاری ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" سەبارەت بە سینەماکاری ناودار و بەئەزموونی ئێران "عەباس کیارۆستەمی" براوەی خەڵاتی چڵەبەڕووی زێڕینی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "کان" لە ساڵی ١٩٩٧ و کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی جیھانی، پەیامێک ئاراستە دەکات و "عەباس کیارۆستەمی" بە ئابڕووی سینەمای ئێران ناو دەبات، لە بەشێکی ئەم پەیامەدا ھاتووە: ئەگەر سینەمای ئێران ئەمڕۆکە لە دنیادا پێگەیەکی بەرزیی ھەیە، بێگومان بۆ ئەم پێگەیە خۆی بە قەرزداریی "عەباس کیارۆستەمی" دەزانێت.


دەقی ئەم پەیامە بەم شێوەیە نووسراوە:


ھەواڵەکەم کە خوێندەوە، شتێک لە ناخمدا داڕما.
"عەباس کیارۆستەمی لە خەویی دەستکردایە".
لە خۆم دەپرسم، خەویی دەستکرد چییە؟


دایکم تەلەفۆن دەکات. ئەویش ھەواڵەکەی خوێندۆتەوە، دەلێت:
بەھمەن، لەبیرتە بۆ وێنەگرتنی فیلمی "با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات" ھاتبوون بۆ سنە؟
دایکم دەڵێت لەبیرتە ئاغای کیارۆستەمی ھەموو شەوێک دەسماڵێکی لە من وەردەگرت تاکوو لە زگیی بەستێت؟
دایکم دەڵێت، ھەمیشە زگی ژانیی دەکرد؟
دەڵێت ئەم ڕۆژانە ھەموو کات ھەست دەکەم لەناو ماڵەکەدایە. دەنگی دەبیستم.
دایکم دەڵێت ھەموو ڕۆژێک نزای بۆ دەکەم.


دەڵێم ھەمووان نزای بۆ دەکەین. نزای بۆ دەکەین چونکە، ئەگەر سینەمای ئێران ئەمڕۆکە لە دنیادا پێگەیەکی بەرزیی ھەیە، بێگومان بۆ ئەم پێگەیە خۆی بە قەرزداریی "عەباس کیارۆستەمی" دەزانێت. چونکە، زۆربەی سینەماکارانی جیلی دووھەم و جیلی سێیەمی ئێران لە ژیر سێبەریی ئەودا سەریان ھەڵدا و گەشەیان کرد. چونکە، ئەگەر عەباس کیارۆستەمی نەبووایە، زۆربەی کەسانی دیکەش نەدەبوون. یا ئەوەی کە نەدەبیندران. چونکە، ئەو چاوی خەڵکانی جیھانی بەرەو سینەمای ئێران کردەوە. ئەو قسەیەکی نوێی بە زمانێکی نوێی بە تەواوی دنیا دەکوت کە بۆ خۆی خوڵقاندبووی، چونکە، عەباس کیارۆستەمی ئابڕووی سینەمای ئێرانە.


لەگەڵ خۆم فکردەکەمەوە خۆزگە دەکرا، مرۆڤەکان بیانتوانایە تەمەنیان بە دیاریی بەیەکتریی پێشکەش بکردایە. ئەگەر بەم جۆرە بوایە بەوپەڕیی حەزەوە چەندین ساڵ لە ژیانم بەم پیاوە مەزنە بە دیاریی دەبەخشیی تا زۆرتر بمێنێتەوە و زیاتر کار بکات.


بە دایکم دەڵێم نزای بۆ بکات. ھەمووان نزا بکەن خەویی دەستکرد شتێکی باش بێت.
نزا بکەن عەباس کیارۆستەمی بگەڕێتەوە بۆ نێوانمان.
______________________________
تێبینی: ئەم وێنەیەی "عەباس کیارۆستەمی" کە بە کامێڕای "بەھمەن قوبادی" تۆماکراوە بۆ یەکەمین جارە کە بڵاودەبێتەوە.
بۆ زانیاریی پتر:
Facebook.com/ bahman.ghobadi
Twitter.com/bahman_ghobadi
Instagram/bahman_ghobadi

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک