په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٨\٢٠١٧

بەھمەن قوبادی شانازیی چوونە ناو ٢٥ دەرھێنەری

بەرچاویی سەدەی ٢١ی جیھانی پێشکەش بە سەربەخۆیی کوردستان کرد.

 

مەنسوور جیهانی


(ZNA) ـ "بەھمەن قوبادی" شانازیی چوونە ناو ٢٥ دەرھێنەری بەرچاویی سەدەی ٢١ی جیهانی پێشکەش بە پرۆسەی ریفڕاندۆم لە ھەرێمی کوردستان کرد.

سینەماکاری ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" لە نمایشی یەکێک لە بەرھەمەکانی لە فەڕەنسا شانازیی چوونە ناو ٢٥ دەرھێنەری بەرچاویی سەدەی ٢١ی جیھانی پێشکەش بە سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان کرد و گوتی: ئەم فەخرە کە وەکوو رۆڵەیەکی کورد بە من بەخشراوە کە بە یەکێک لە ٢٥ دەرھێنەری بەرچاویی سەدەی ٢١ی جیھانی ھەڵبژێردراوم، پێشکەش بە نەتەوەیی مەزڵووم، رەنجکێشاو و خەباتکاری ھەرێمی کوردستان دەکەم کە ئەمڕۆکە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفڕاندۆم ھەنگاو دەنێن و بەرەو سەربەخۆیی دەڕۆن و ئەوە پێشکەش بەو جووڵە گرینگە دەکەم.

ھەروەھا گوتیشی: حەزم دەکرد خۆزگە لە ناو لیستی ٢٥ دەرھێنەری بەرچاویی سەدەی ٢١ی جیھانی لە پێش ناوەکەم بنووسرایە "بەھمەن قوبادی" لە کوردستان و منیش بە ناوی وڵاتێک وەکوو کوردستان ئەو شانازییەم بەدەست بھێنایە، ئاواتم ئەوەیە کە بە زووترین کات ئەوە ڕووبدات و بە ناوی کوردستانەوە فیلمەکانمان لە ئۆسکار بەشداریی بکات، نەوەکوو وڵاتێکی وەکوو تورکیا، یا عێراق، یا ئێران و یا سووریا.

قوبادی لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئەوە مافی نەتەوەکەمە و ھەر بەم بۆنەیەشەوە ئەو شانازییەی ٢٥ دەرھێنەری بەرچاویی سەدەی ٢١ی جیھانی پێشکەش بە نەتەوەیی زوڵم لێکراو، رەنجکێشاو، پاک، ئەنفالکراو و لێقەماوی ھەرێمی کوردستان دەکەم. ئەو شانازییە ھی من نییە و لەڕاستیدا ھی ئەوانە کە ئێستاکە سەرقاڵی خەباتێکی گرینگن و بە زوویی داوای سەربەخۆیی دەکەن کە مافی سەتاسەدی ئەم میللەتەیە.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک