په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٧\٢٠١٦

بەھمەن قوبادی:

عەباس کیارۆستەمی روانینی جیھانی سەبارەت بە کوردەکان گۆڕی.

 

مەنسوور جیهانی


"بەھمەن قوبادی" سەبارەت بە سینەماکاری ناوداریی ئێران و جیھان "عەباس کیارۆستەمی" لە پەیامێکدا نووسیوییەتی: ئەو بە فیلمی "با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات" روانینی ئێران و جیھانی سەبارەت بە کوردەکان گۆڕی.


سینەماکاری کورد "بەھمەن قوبادی" سەبارەت بە پێگە و رۆڵی سینەماکاری ناودار و بەئەزموونی ئێران "عەباس کیارۆستەمی" براوەی خەڵاتی چڵەبەڕووی زێڕینی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان لە ساڵی ١٩٩٧ و کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی جیھانی، پەیامێک ئاراستە دەکات.

دەقی ئەم پەیامە بەم شێوەیە نووسراوە:


ئەو مەرگە بەلەعنەت کراوە
نە تەنیا سینەمای ئێران، بەڵکوو سەرجەم ئێران و کۆمەڵگای جیھانی ئەمشەو تازییەبار دەکات.
ھەموو ئەو شتەی کە سینەمای ئێران ھەیەتی، لە "عەباس کیارۆستەمی" گەورەوە ھەیەتی.
لەسەر سینەمای ئێران کاریگەرییەکی یەگجار زۆری ھەبوو و ھەروەھا ئەم کاریگەرییە، بۆ چەندین سەدە لەگەڵ سینەمای جیھان و بەتایبەت ئێران دەمێنێتەوە. ئەو بە فیلمی "با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات" روانینی ئێران و جیھانی سەبارەت بە کوردەکان گۆڕی.
وردبینانەترین فیلمێک کە سەبارەت بە کوردەکان بەرھەم ھاتووە.
رۆحی شاد و یادی بەرز و پیرۆز بێت.
______________________________
تێبینی: ئەم وێنەیەی "عەباس کیارۆستەمی" بە کامێڕای "بەھمەن قوبادی" تۆمارکراوە.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک