٥\٤\٢٠١٩
بەھمەن قوبادی پڕ
شانازییترین دەرھێنەری سینەمای ئێرانە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی
فەرەنسا.
مەنسوور جیھانی
سینەماکاری
ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" بە بەدەستێھنانی ٦ خەڵاتی گرینگی
سینەمایی لە خولە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی
فەڕەنسا پڕشانازیترین دەرھێنەری مێژووی سینەمای ئێران و کوردستانە.
فیلمی سینەمایی "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" A Time for Drunken Horses
یەکەمین بەرھەمی بڵندی سینەماکاری بەئەزموونی کورد "بەھمەن قوبادی" لە
پەنجا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" لە ساڵی ٢٠٠٠
لە شاری کان لە وڵاتی فەڕەنسا نمایشکرا و سێ خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵە
گرینگەی سینەمای جیھان بەدەستھێنا، لەوانە: خەڵاتی "کامێڕای زێڕین"
Camera D’or و لە بەشی "دوو ھەفتەی دەرھێنەرەکان"دا خەڵاتی "ئەزموون و
ھونەر" C.I.C.A.E واتە "بەھرەمەندی گەنج، بەرھەمی داھێنەر و بوێرانە"ی
ئەم بەشە و ھەروەھا خەڵاتی "فیپڕشی" FIPRESCI واتە "فیدڕاسیونی
نێودەوڵەتی ڕخنەگرانی سینەما".
لە درێژەدا فیلمی سینەمایی "گۆرانییەکانی وڵاتی دایکیم" Marooned in
Iraq لە دەرھێنانی قوبادی لە پەنجا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "کان" لە ساڵی ٢٠٠٢ نمایشکرا و خەڵاتی "فڕانسوا
شاڵە"ی The Francois - Chalais بەدەستھێنا.
ئەم سینەماکارە کوردە ساڵی ٢٠٠٩ بە فیلمی سینەمایی "کەس ئاگای لە
پشیلەی ئێرانییەکان نییە!" No One Knows About Persian Cats لە بەشی
"جۆرێک ڕوانین" لە شەست و دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی
"کان" بەشداریی کرد و خەڵاتی "فڕانسوا شاڵە" و ھەروەھا خەڵاتی تایبەتی
بۆ "کارە نوێیەکان و ڕوانی نوێی" بەدەستھێنا.
"بەھمەن قوبادی" بە وەرگرتنی سێ خەڵاتی فیلمی سینەمایی "ساتێک بۆ مەستی
ئەسپەکان"، یەک خەڵاتی فیلمی سینەمایی "گۆرانییەکانی وڵاتی دایکیم" و
ھەروەھا دوو خەڵاتی فیلمی سینەمایی "کەس ئاگای لە پشیلەی ئێرانییەکان
نییە!"، بە بەدەستھێنانی ٦ خەڵاتی گرینگی سینەمایی لە بەشە
جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵی فیلمی "کان"، پڕشانازیترین دەرھێنەرە لە
مێژووی سینەمای ئێران و کوردستان.
بە گشتیی سینەمای ئێران تا ئێستا لە ٧١ خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی
فیلمی "کان"، ٣٩ خەڵاتی بەدەستھێناوە کە ٦ خەڵاتەکەی "بەھمەن قوبادی"
لە ڕیزبەندی سەرەوەی ئەم خەڵاتەنە دایە و وەکوو سینەماکارێکی سەرکەوتوو
دێتە ئەژمار، کە زۆرترین خەڵاتی لەم فێستیڤاڵە گرینگە بۆ خۆی مسۆگۆ
کردووە.
بێگومان سینەماکاری ناوداری ئێرانی "عەباس کیارۆستەمی" بە فیلمی
سینەمایی "تامی گێلاس" Taste of Cherry لە پەنجایەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "کان" لە ساڵی ١٩٩٧، خەڵاتی "جڵە خورمای زێڕین"ی
Palme d'Or بەدەستھێنا کە یەکەمین خەڵاتی گرینگی سینەمای ئێران لە
ئاستی جیھان دێتە ئەژمار و وەرگرتنی سێ خەڵاتی دیکە لەم فێستیڤاڵە،
یەکێکی دیکە لە سینەماکارانی پڕشانازی ئێرانە و "ئەسغەر فەرھادی" و
"جەعفەر پەناھی" یەکێکی دیکە لەو سینەماکارە ئێرانییانەن کە لەم
ڕووداوە گرینگەی سینەمای جیھان سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە.
یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"، ڕۆژی ٢٠ی سێپتەمبەری
ساڵی ١٩٤٦ لە شاری ساحیلی کان لە وڵاتی فەڕەنسا دەستی پێکرد و یەکەمین
بەشداربوونی فیلمێکی ئێرانی بۆ فیلمی "کوروش کبیر" واتە "کوروشی مەزن"
لە دەرھێنانی "مستەفا فەرزانە" دەگەڕێتەوە کە ساڵی ١٩٦٢ لە بەشی
پێشبڕکێی کورتە فیلمی ئەم فێستیڤاڵە نمایشکرا.
لە درێژەدا کورتە فیلمی "سەرھەڵدانی خۆر" لە دەرھێنانی "ئەحمەد فاڕووقی
قاجار" لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی
"کان" لە ساڵی ١٩٦٥ نمایشکرا و خەڵاتی "ئەنجوومەنی بەڵای تەکنیکی"
بەدەستھێنا.
پاشان فیلمی سینەمایی "زندگی و دیگر ھیچ" واتە "ژیان و چی دیکە" Life،
and Nothing More... لە دەرھێنانی "عەباس کیارۆستەمی" لە چل و پێنجەمین
خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" لە ساڵی ١٩٩٢ نمایشکرا و خەڵاتی
باشترین فیلمی بەشی "جۆرێک ڕوانین" و خەڵاتی "رۆسۆلینی" بەدەستھێنا.
ساڵی ١٩٩٥ فیلمی سینەمایی "بادکنک سفید" واتە "پفدانگی سپی" The White
Balloon لە دەرھێنانی "جەعفەر پەناھی" لە چل و ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "کان" نمایشکرا و توانی خەڵاتی "کامێڕای زێڕین"،
خەڵاتی "فیپڕشی" واتە "فیدڕاسیونی نێودەوڵەتی ڕخنەگرانی سینەما" و
ھەروەھا خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "پازدە ڕۆژ دەرھێنەرەکانی کان"ی
بەدەستێھنا.
ساڵی ٢٠٠٠ فیلمی سینەمایی "تەختەی ڕەش" Blackboards لە دەرھێنانی
"سەمیرا مەخمەلباف" لە پەنجا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی
فیلمی "کان" نمایشکرا و توانی "خەڵاتی دەدوەران" بەدەستبێنێت. و لە
ھەمان ساڵیشدا فیلمی سینەمایی "جومعە" Djomeh لە دەرھێنانی "حەسەن
یەکتاپەناە" خەڵاتی "کامێڕای زێڕین"ی پێبەخشرا.
ساڵی ٢٠٠١ فیلمی سینەمایی "سفر قندھار" واتە "سەفەری قەندەھار"
Kandahar لە دەرھێنانی "موحسین مەخمەلباف" لە بەشی پێشبڕکێی پەنجا و
چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" نمایشکرا و خەڵاتی گەورەی
"کڵێسەی جیھانی" بەدەستێھنا.
ساڵی ٢٠٠٢ فیلمی سینەمایی "زیر نور ماە" واتە "لە ژێر ڕووناکی مانگ"
Under the Moonlight لە دەرھێنانی "ڕەزا میرکەریمی" خەڵاتی باشترین
فیلمی بەشی "ھەفتەی ڕخنەگران"ی پەنجا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی پێبەخشرا.
ساڵی ٢٠٠٣ فیلمی سینەمایی "پنج عسر" واتە "پێنجی دوانیوەڕۆ" At Five in
the Afternoon لە دەرھێنانی "سەمیرا مەخمەلباف" لە بەشی پێشبڕکێی
سەرەکی پەنجا و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"
نمایشکرا و خەڵاتی "ئەندامانی لێژنەی دادوەران" و خەڵاتی گەورەی
"کڵێسەی جیھانی" Prize of the Ecumenical Jury پێبەخشرا و ھەروەھا
فیلمی سینەمایی "تلای سرخ" واتە "زێڕیی سوور" Crimson Gold لە
دەرھێنانی "جەعفەر پەناھی" خەڵاتی "ئەندامانی لێژنەی دادوەران"ی بەشی
پێشبڕکێی "جۆرێک ڕوانینی" بەدەستێھنا.
ساڵی ٢٠٠٥ فیلمی سینەمایی "خواب تلخ" واتە "خەونی تاڵ" Bitter Dream لە
دەرھێنانی "موحسین ئەمیریۆسفی" لە پەنجا و ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی "کان" نمایشکرا و ڕێزلێنانی ئەندامانی لێژنەی
دادوەرانی "کامێڕای زێڕین" و خەڵاتی "ڕوانینی گەنجی" بەشی "پازدە ڕۆژ
دەرھێنەران"ی ئەم فێستیڤاڵەی پێبەخشرا.
ساڵی ٢٠١٠ فیلمی سینەمایی "کپی برابر اسل" واتە "کۆپی بەرانبەرە بە
ئەسڵ" Certified Copy لە دەرھێنانی "عەباس کیارۆستەمی" لە بەشی
پێشبڕکێی سەرەکی شەست و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"
نمایشکرا و "ژۆلییەت بێنووش" Juliette Binoche ئەکتەری ناوداری فەڕەنسی
ئەم فیلمە خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەتی ئەم فێستیڤاڵەی بەدەستھێنا.
ساڵی ٢٠١١ فیلمی سینەمایی "این یک فیلم نیست" واتە "ئەوە یەک فیلم
نییە" This Is Not a Film لە دەرھێنانی "جەعفەر پەناھی" لە بەشی
پێشبڕکێی سەرەکی شەست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی
"کان" نمایشکرا و خەڵاتی "کڵێسەی زێڕینی" بەشی "پازدە ڕۆژ دەرھێنەران"ی
بەدەستێھنا و فیلمی سینەمایی "بە امید دیدار" واتە "بە ئەمێدی دیدار"
Goodbye لە دەرھێنانی "محەمەد ڕەسووڵ ئۆف" خەڵاتی باشترین دەرھێنەری
بەشی "جۆرێک ڕوانین" و ھەروەھا خەڵاتی "فڕانسوا شاڵە"ی پێبەخشرا.
ساڵی ٢٠١٣ فیلمی سینەمایی "گزشتە" واتە "ڕابردوو" The Past لە
دەرھێنانی "ئەسغەر فەرھادی" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەست و شەشەمین
خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" نمایشکرا و "بێرێنیس بێرژۆ"
Bérénice Bejo ئکتەری ئەم فیلمە خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەت و
فەرھادی خەڵاتی "کڵێسەی جیھانی"ی بەدەستھێنا و لە ھەمان ساڵیشدا فیلمی
سینەمایی "دست نوشتەھا نمی سوزند" واتە "دەستنووسەکان ناسووتێن"
Manuscripts Don't Burn لە دەرھێنانی "محەمەد ڕەسووڵ ئۆف" خەڵاتی
"فیپڕشی" پێبەخشرا.
ساڵی ٢٠١٥ فیلمی سینەمایی "ناھید" Nahid لە دەرھێنانی "ئایدا
پەناھەندە" بە دەورگێڕانی "نەوید محەمەدزادە" خەڵاتی "داھاتووی
ڕووناک"ی Bright Future بەشی "جۆرێک ڕوانینی"ی شەست و ھەشتەمین خولی
فێستیڤاڵی فیلمی "کان"ی بەدەستھێنا.
ساڵی ٢٠١٦ فیلمی سینەمایی "فروشندە" واتە "فرۆشیار" The Salesman لە
دەرھێنانی "ئەسغەر فەرھادی" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەست و نۆیەمین
خولی فێستیڤاڵی فیلمی "کان" نمایشکرا و خەڵاتی "باشترین سیناریۆ" و
ھەروەھا ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران "شەھاب حوسێنی" خەڵاتی باشترین
ئەکتەری پیاویی بەدەستھێنا.
ساڵی ٢٠١٧ فیلمی سینەمایی "لۆڕد" A Man of Integrity لە دەرھێنانی
"محەمەمەد ڕوسووڵ ئۆف" لە حەفتایەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی
"کان" نمایشکرا و خەڵاتی بەشی "جۆرێک ڕوانینی" ئەم فێستیڤاڵەی
بەدەستھێنا.
ساڵی ٢٠١٨ فیلمی سینەمایی "سە رخ" واتە "سێ ڕوخسار" Three Faces لە
دەرھێنانی "جەعفەر پەناھی" لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" حەفتا و یەکەمین
خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" نمایشکرا و خەڵاتی باشترین
سیناریۆی بەدەستھێنا.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|