به‌هۆی نه‌بوونی
خزمه‌تگوزاری و وشكه‌ساڵی
سێزده
گوندی ده‌ڤه‌ری كرووایه‌تی
هه‌ڕه‌شه‌ی
چۆڵكردنی ناوچه‌كه‌یان له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی
ده‌ڤه‌ری
كرووایه‌تی له‌رووی شوێنی جوگرافیه‌وه به‌شێكی كه‌وتۆته سه‌ر زیی
بادینان و به‌شه‌كه‌ی تری به‌بناری زنجیره چیای بێره‌كه‌وه كه‌وتووه
كه‌ده‌كه‌وێته دامێنی چیای پیرمامه‌وه‌و پێكهاتووه له 13 گوند له‌گوندی
كه‌ره‌كین ده‌ست پێده‌كات و له‌گوندی چه‌مه‌كه‌ی خواروو كۆتایی پێدێت،
ئه‌م ناوچه‌یه له‌رۆژانی خه‌باتی سه‌ختدا هه‌میشه جێگه‌ی باوه‌ڕی
هێزی پێشمه‌رگه‌و بره‌ودان به‌شۆڕشی گه‌له‌كه‌مان بووه‌و له‌م پێناوه‌شدا
له‌ساڵی 1988 هه‌ر له‌چیای سپیلكه‌وه تا كه‌ڵه‌كی یاسین ئاغا ته‌نها
ئه‌م ناوچه‌یه وێران و ده‌ربه‌ده‌ركراوه.
دوای ئاوه‌دان بوونه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش له‌ساڵی 1992 وادیاره تائێستا
له‌هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كه‌وه پشتگوێ خراوه‌و هه‌ر ده‌ڵێی ناوچه‌یه‌كی
بیابان و چۆڵه و خه‌ڵكه‌كه‌شی هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردنی یه‌كجاره‌كی له‌حكومه‌تی
هه‌رێم ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا ده‌ستی خزمه‌تگوزاریان پێنه‌گات.
شه‌هاب ره‌حمان وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌مخۆری ده‌ڤه‌ره‌كه كه‌ئێستا له‌شاری
هه‌ولێر داده‌نیشێت وتی: ده‌ڤه‌ری كرووایه‌تی پێكهاتووه له 13 گوند
بریتین له: كه‌ره‌كین – باسكه كاریته – مه‌كردان – شیوه‌دڕی – سه‌ركه‌ندی
سه‌روو و خواروو – زڕگوزه – سۆكه – یه‌كده‌ر – شێخ ساران – گۆسكه –
چه‌مه‌كه‌ی سه‌روو – چه‌مه‌كه‌ی خواروو – سه‌روكانی، كه‌ژماره‌ی
دانیشتوانیان زیاتر له 2700 كه‌س ده‌بێت، ئێمه تا ساڵی 1988 له‌گوندی
زه‌ڕگوزی ده‌ڤه‌ری كرووایه‌تی دانیشتین به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی گونده‌كه
له‌لایه‌ن رژێمی رووخا‌و هه‌روه‌ها نه‌بوونی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی
له‌دوای ئاوه‌دان بوونه‌وه‌ی گونده‌كه‌ماندا، ئێمه نه‌مانتوانیوه
ژیان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه به‌سه‌ربه‌رین، چونكه هیچ بنچینه‌یه‌كی ژیان و
گوزه‌ران له‌م گوندانه‌دا نییه.
وتیشی: به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌تایبه‌تی له‌كاتی پێویست و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
به‌ڵێنی جۆراوجۆر به‌خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه دراوه‌و له‌رووی پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه،
به‌ڵام ته‌نها قسه‌ی رووكه‌ش بوونه‌و هیچیان نه‌خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه،
بۆیه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌توانایان نه‌ماوه چیتر ئارام بگرن ئه‌گه‌ر
حكومه‌تی هه‌رێم له‌داهاتوودا خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆریان پێشكه‌ش نه‌كات
ئه‌وا ناچار ده‌بن ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن، یا له‌داهاتوودا په‌نا بۆ حكومه‌تی
عیراق به‌رن. راشیگه‌یاند: به‌هۆی پشتگوێ خستنی گونده‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
وای لێهاتووه كه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی واهه‌ست بكه‌ن كه‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان له‌ژێر
كاریگه‌ریی و كێشمه كێشمی مادده‌ی 140 دایه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌حكومه‌تی
هه‌رێم ئاوڕ له‌م ناوچه‌یه نه‌داته‌وه، ئایا حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ
به‌ربه‌ستی بۆ دروستده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان
له‌ده‌ڤه‌ره‌كه، بۆیه تائێستا هۆكاره‌كه‌ی نازانین چیه ؟
ئاشكراشیكرد: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت له‌زۆر رووه‌وه سوود له‌به‌رهه‌م
و داهاتی ئه‌م ناوچه‌یه ببینێت به‌تایبه‌تی له‌بواری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری
و ده‌رهێنانی كانزاوه، كه‌ئێستاكه تیمێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌هاوكاری
حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكی گه‌ڕان و پشكنینه له‌ناوچه‌كه به‌دوای
ئاڵتون و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان، به‌ڵام جێگه‌ی داخه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌شدا
خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تر ده‌هێنرێنه ئه‌م شوێنه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ
تیمه‌كه‌دا بكه‌ن، كه‌چی خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێكاره‌و له‌م
پڕۆژه‌یه‌دا وه‌كو كرێكارێكیش كاریان پێ ناكه‌ن .
ئه‌و هاووڵاتیه وتیشی: خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه كێشه‌ی زۆریان هه‌یه به‌تایبه‌تی
له‌بواری ئاو‌و كاره‌با و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی چوون بۆ قوتابخانه‌و
سه‌ردانی كردنی نه‌خۆشخانه خه‌ڵكه‌كه‌یان رێگه‌ی چه‌ندین كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت
بۆ شوێنه‌كانی تر، هه‌روه‌ها به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه له‌هه‌موو ناوچه‌یه‌ك
بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ بواری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ته‌رخانكراوه كه‌چی له‌م
ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌ر باسی نیه و ئه‌گه‌ر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كشتوكاڵی سنووره‌كه‌شیان بكه‌ن ئه‌وا هه‌ر ئاوڕیان لێ نادرێته‌وه.
دواتر مه‌لا جه‌بار عه‌بدولره‌زاق پێش نوێژ‌و وتار خوێنی گوندی زڕگوزه
له‌م باره‌یه‌وه وتی: گونده‌كه‌مان نزیكه‌ی 30 ماڵ بوو به‌ڵام به‌هۆی
نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و په‌ره‌سه‌ندنی وشكه‌ساڵیه‌وه ژماره‌یه‌كی
زۆریان گونده‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌و وازیان له‌به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات
هێناوه، هه‌روه‌ها به‌هه‌موو گونده‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ته‌نها ئه‌و
مزگه‌وته‌مان هه‌یه كه‌له خانووی قوڕدایه ئه‌ویش تابڵێی بچوك و
وێرانه، بۆیه داواكارین له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌چه‌ند
مزگه‌وتێك له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان دروستبكات.
وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی بۆ ئه‌و
گوندانه جێبه‌جێناكرێت، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌تێكڕایی نیازیان وایه
ئه‌م گوندانه به‌جێبهێڵن و روو له‌شوێنه‌كانی تر بكه‌ن، چونكه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ئه‌مه ژیان نیه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مان تێیدا ده‌ژیت،
بۆیه داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕێكی به‌په‌له له‌ناوچه‌كه‌مان
بداته‌وه.
جه‌مال یه‌زدین وه‌ك هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی گوندی سه‌ركه‌ندی سه‌روو
له‌ده‌ڤه‌ری كروویاتی ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه وتی: ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان
3 جار له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس له‌ساڵه‌كانی 1969 و 1974 و 1988
سوتێنراوه‌و وێرانكراوه دواتر له‌دوای راپه‌ڕینی 1992 ئێمه گه‌ڕاینه‌وه
ده‌ڤه‌ره‌كه دواتر به‌ده‌ست و بازووی خۆمان گونده‌كانمان ئاوه‌دانكردۆته‌وه‌و
تائێستاش هیچ پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ئه‌نجامنه‌دراوه
هه‌روه‌كو بڵێین ئه‌م ناوچه‌یه شوێنێكی دابڕاو بێت له‌هه‌رێمی
كوردستان، راسته پارێزگاری هه‌ولێرو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین جار سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام
تائێستا هیچ شتێك بۆ ناوچه‌كه نه‌كراوه.
وتیشی: گوندی سه‌ركه‌ندی سه‌روو خواروو نزیكه‌ی 35 ماڵ ده‌بێت و به‌هۆی
پشتگوێ خستن و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی گشتی له‌ناوچه‌كه‌و سه‌رهه‌ڵدانی
دیارده‌ی وشكه‌ساڵی چه‌ند گوندێك له‌ده‌ڤه‌ره‌كه چۆڵكراوه به‌تایبه‌تی
گونده‌كانی سه‌ركه‌ندو زرگوز و سۆكه‌و خه‌ڵكه‌كه‌شی وازیان له‌كشتوكاڵ
و به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات هێناوه.
په‌روین ئیبراهیم دانیشتووی گوندی سه‌ركه‌ند وتی: ئێمه هیچ شتێكمان
نیه له‌گونده‌كه‌دا كه‌دڵمان پێخۆش بێت، گرنگترین شت له‌ژیانی مرۆڤدا
بوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاو‌و كاره‌بایه ئێمه ئه‌وانه‌شمان نیه،
هه‌روه‌ها ئێمه به‌هه‌ر 12 گوندی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان نه‌خۆشخانه‌یه‌كمان
نیه بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌رزیه‌كمان پێویست بێت، به‌هۆی دووری و خراپی
رێگه‌كه‌مان ده‌بێت رۆژێك به‌رێگاوه بین هه‌ندێك جاریش نه‌خۆشه‌كانمان
به‌قوربانی مردن ده‌بن.
وتیشی: به‌هۆی نه‌بوونی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له‌گونده‌كه‌ماندا تا
ئێستا ئێمه پشت به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاوی سروشتی ده‌به‌ستین كه‌له‌رووی
ته‌ندروستیه‌وه گونجاو نیه‌و ئه‌مساڵیش به‌هۆی كه‌می باران بارینه‌وه
وشكی كردووه، بۆیه ناچارین به‌باری گوێدرێژ ئاو له‌كه‌ندو شیوه
دووره‌كانی گونده‌كه‌مان بهێنین.
ئه‌و ژنه راشیگه‌یاند: به‌هۆی بوونی خوێندنگایه‌ك له‌نێوان 7 گوندی
ناوچه‌كه كه‌ئه‌و خوێندنگایه له‌گونده‌كه‌مان زۆر دووره، بۆیه زۆر
جار هه‌بووه منداڵه‌كانمان ئاو‌و بردوینی و هه‌ندێك جاریش له‌لایه‌ن سه‌گه‌وه
په‌لامار دراوون له‌رێگادا.
هه‌روه‌ها شه‌فیع عوسمان وه‌ك جوتیارێكی گوندی گۆسكه ده‌رباره‌ی كێشه‌كانیان
وتی: به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاویه‌وه هه‌موو ره‌زو باخچه‌كانمان
وشك بوون و به‌شی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌شمان ئاژه‌ڵه‌كانی خۆی فرۆشتووه،
ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی هه‌رێم رێگامان پێنادات بیری
ئیرتیوازی لێبده‌ین هه‌روه‌ها ئێمه‌ش له‌توانامان نیه كه ئه‌م كاره
له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێبكه‌ین، بۆیه داواكارین كه‌حكومه‌تی هه‌رێم
وه‌كو شوێنه‌كانی تر بیری ئیرتیوازی و پڕۆژه‌ی ئاودێری بۆ جوتیاره‌كان
ئه‌نجام بدات هه‌روه‌ها ئالیكی ئاژه‌ڵی بۆ خاوه‌ن مه‌ڕو ماڵاته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه
دابین بكات.
www.zhenga.net
|