١٢\٨\٢٠١٥
بە
ھۆی پارتییەوە
ناوبانگی پێشمەرگە لەکەدار مەکەن.

پێشرەو حەمید
لەم باسە کورتەدا نــــە پێناسەی پــــارتی
دەکەم و نە پێیوستیش بەوە دەکا لە قارەمانێتی
و جوانیی ھێزی
پێـشمەرگـە شتێکی تر زیاد بکەین بۆ ئەو دەریا وشانەی بۆ پێشمەرگە
گوتراون.
پارتی چۆن خۆی دەکا به فیلم و چۆن ئابڕووی
خۆی دەبا ئەوە شتێکە و پەیوەندیی بە
سیاسەتی عەنتەریی و ملهوڕییەکانی
خۆیەوە ھەیە، بەڵام ناشرینکردنی پێشمەرگە و بەستنەوەیان بە خودی پارتییەوە
سووکایەتیکردنە و
نیگەرانیی زیاتر دروستدەکا؟ چونکە ئەوانەی
پێشمەرگەن و ئەوانەی ئەندامی پارتین لە ناو
ھێزی پێشمەرگەدا، ھەروەک ئەوانەیتر وەھان کە
پێشمەرگەن و ئەندامی پارتەکانی ترن، ئەوانی پێشمەرگە تەنھا فەرمانی
سەرکردە سەربازییە حیزبییەکانیان
جێبەجێ دەکەن و
ھیچ کات دڵیان بەو ڕەوشە خۆش نییە، کەسیان
ئەوەیان بە لاوە قارەمانێتی
نییە تا لە بەره
ی جەنگ بیانهێننەوە و لەبەردەم پەرلەمان و
لە ناو شاردا نەوەکانی خۆیان و میللەتەکەیان
چاوترسێن بکەن!!
چەند گاڵتە بە پارتی دەکەن و چەند قاقا بە
سیاسەتە پاوەنخوازییەکانی پارتی لێ ئەدەن،
ئەوە شتێکە پەیوەندیی بە
خۆتانەوە ھەیە و کەسیش قسە لەسەر ئەوە
ناکا، بەڵام چەند بەئاگا بن و چەندیش
ھوشیار بن لە
بەرامبەر خۆبەدوورگرتن لە ناوزڕاندنی
ناوبانگی ھێزى پێشمەرگە ئەوە، ئەوەندە زیاتر
ئەتوانن ئەو (بازوو نمایشکردن)ەی پارتی
پووچ بکەنەوە!!
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|