په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٥\٢٠١٩

بە هۆی رگارکردنی ژیانی منداڵێک رەوانەی هەولێر دەکرێتەوە.

 


نەجات ئیبراهیم لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا لە گرتوخانە هارموندسورس لە لەندەنەوە بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگەیاند ''بە هۆی رزگارکردنی ژیانی منداڵێکی براکەم لە فەرەنسا و بۆ بەریتانیا کە جەستەی بە ئاوی گەرم سوتابوو لە کەمپی دانکیخ، ماوەی دوو سال زیندانی کرام و وا بریارە ئەمرۆ رەوانەی هەولێر بکرێمەوە لە رێگای هێڵی ئاسمانیی مەلەکیی ئەردەنی''.

نەجات ئیبراهیم ئەوەشی گوت ''ماوەی ١٥ ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبەم و مافی نیشتەجێی کاتییم هەبوو هەروەها خاوەنی سێ منداڵم و یەکیک لە منداڵەکانم خاوەن پیداویستی تایبەتە''.

نەجات گوتیشی ''هەموو مانگی جارێک شاندێکی حکومەتی عێراقی سەردانی ئەم گرتووخانەیە دەکەن بە مەبەستی دەر‌هێنانی پاسپۆرتی کاتیی بۆ ناردنەوەی پەنابەران''.

ئیستا پتر لە ١٠ پەنابەری کورد لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی لەندەندا راگیراون بە مەبەستی بەزۆرەملێ ناردنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان ئەمەش لە چوارچێوەی ریکەوتننامەیەکدا دێ کە لە نێوان بەغدا و حکومەتی بەریتانیادا واژۆ کراوە هاوکات لە ماوەی یەک مانگی رابردودا ٤ هاولاتی کورد رەوانەی بەغدا کراونەتەوە.

 

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک