٢٦\٨\٢٠١٣
بەکارهێنانی جەکی
کیمیایی لە ''غوتە''
و هەڵوێستی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا.

فوئاد
زیندانی
ساڵێک
لەمەوبەر ئۆباما سەرۆکی ووڵاتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن
ڕژێمی بەشار ئەسەد هێڵی سوورە، لێدوانەکەی ئەوکاتە وا لێکدرایەوە ئەگەر
هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد هێرشی گازی ژەهراوی ئەنجام
بدەن ئەوا ئەمەریکا ڕاستەوخۆ دێتە ناو شەڕەکە لەدژی ڕژێمی سوریا.
دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ئەو هۆشداریەی ئۆباما هێرشی کیمیایی جۆری
گازی سارین کەبەگازی دەمارەکان ناسراوە بۆ سەر خەڵکی سڤیلی ناوچەی غوتە
و دەوروبەری لە دیمەشق ئەنجامدرا بەسەدان خەڵکی بێتاوان کە زۆربەیان
منداڵبوون گیانیان لەدەستدا . لێرەدا ئەوەی شایانی تێڕامانە هێرشەکە
لەکاتێکی هەستیار ئەنجامدرا ، لەکاتێک کە پشکێنەرانی چەکی کیمیایی
نێودەوڵەتی دوای چەندین مانگ لە ڕێگری ڕژێمی سوریا بۆ یەکەمجار لەڕۆژی
بەکشەممە ٢٠١٣/٨/١٨ توانیان دەستبەکارەکانیان بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەو
بوارەدا ، دوای دەستبەکاربوونیان بە ٧٢ کاتژمێر هێرشی گازی ژەهروای
کرایە سەر خەڵکی غوتە ! کارەساتەکە بووەتە جێگەی پرسیاری چاودێرانی
سیاسی لەجیهان لەبەر دوو هۆکار یەکەم کاتی ئەنجامدان و لایەنی
ئەنجامدەر نیشانەی پرسیاری لەسەرە ، دووەم هەڵوێستی ئێستای ئۆباما
سەرۆکی ئەمەریکا نیشانەی پرسیاری لەسەرە ، بەتایبەتی ناوبراو دوای
ڕوودانی کارەساتی غوتە ڕایگەیاند ئەمەریکا نایەوێ بچێتە ناو شەڕێک
کەبەرژەوەندی تێدانەبێت!!
پێش هێرشەکەی گازی ژەهراوی بۆسەر غوتە ڕۆژنامەی لۆفیگاڕۆی فەرەنسی
پێشترلەبابەتێکیدا بڵاویکردبۆوە کە بەپێێ ئەو زانیاریانەی لەلایەتی ،
بەرهەڵستکارانی سوریا کەلەلایەن تیمەکانی کۆماندۆسی ئەمەریکی ،
ئیسڕائیلی ، فەڕەنسی ئامادەکراون لە ئەردەنەوە لەناوەڕاستی مانگی
ئابەوە بەرەو دیمەشق بەرەوپێش دەچن ، ڕۆژنامەکە سەرچاوەکانی ئەو
هەواڵەی ئاشکرانەکردووە و ڕایدەگەیەنێ ئەو جۆرە هێرشە لەوانەیە وا
لێکبدرێتەوە کە ببێتە هۆی ئەوەی هێزەکانی بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی
بەکاربێنن ! ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە بەپێی زانیاریەکانی لۆفیگارۆ
یەکەمین یەکینەکانی سوریا کە لە ڕێگەی ئەمەریکیەکان لەئەردەن بەپێی
سیستەمی پارتیزانی دروستکراوە ، لەناوەڕاستی مانگی ئاب لەباشوری سوریا
لەناوچەی دەرعا دەستی بەکارکرد ، گروپی یەکەم لە 300 پیاو پێکهاتبوون
لەلایەن سی ئائ ئای ئەمەریکی و کۆماندۆسی ئیسڕائیلی پشتگیریان دەکرا لە
١٧ ی ئاب لەسنوری ئەردەن بۆ ناو سوریا پەڕیەوە وە گرۆپی دووەم دوو ڕۆژ
دواتر واتە لە ١٩ ی ئاب گەیشتنە گروپی یەکەم . لۆفیگارۆ ڕایدەگەیەنێ
ئەمەریکیەکان لەبەر ئەوەی نایانەوێ سەربازانی خۆیان لەسەر خاکی سوریا
بڵاوەپێبکەن ، وە نایانەوێ چەک بدەن بەشۆڕشگێڕان لەبەرئەوەی ئیسلامیە
ڕادیکاڵەکان بەشێکیان کۆنتڕۆڵکردووە ، بەمهۆیەوە ماوەی جەندین مانگە
بەنهێنی ناوەندی ڕاهینانیان لەسەر سنوری ئەردەن و سوریا کردۆتەوە بۆ
شەڕکەرانی سوپای سوریای ئازاد کەبەووردی هەڵیان دەبژێرن . بەهۆی وەرزی
هاوین ئەو گروپانە دەستیانکرد بە کۆنتڕۆڵکردنی یەکینەکانی سوپای سوریا
لەباشوری ووڵات کەلەو ڕێگەیەوە بەرەو پایتەخت بەرەوپێش بچن ، شەڕکەرانی
سوپای سوریای ئازاد لەغوتە هەستیان بەوەکرد ئەوان شەڕدەکەن بەبێ ئەوەی
جیاوازیەک لە قەڵاتە دیمەشقیەکان ڕوبدات . دیڤید ڕیگۆلیە لێکۆڵەری
فەڕەنسی بۆ شیکردنەوەی ستراتیجی ڕایدەگەیەنێ : ئەو بۆچوونەی ئەمەریکا
پێیگەیشتووە بریتیە لەدروستکردنی ناوچەیەکی دابڕاو لەباشوری سوریا و
سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین بۆ ئەوەی دەرفەتی ئاسایشیان بۆ بکاتەوە بۆ
ئەوەی ڕاهێنان بە بەرهەڵسکاران بکات تا تەرازووی هێز دەگۆڕێت ،
ئەوەبووە هۆکار پاڵبەئەمەریکاوە بنێ بنکەی پاتریۆت و فڕۆکەی ئێف ١٦
لەکۆتای مانگی حزێران لەئەردەن جێگیر بکات. لەکۆتایی مانگی تەموز ڕژێمی
سوریا ڕایگەیاندبوو کە چەکی کیمیایی بەکارناهێنێت تەنیا ئەگەر دووچاری
هێرشی دەرەکی ببنەوە ، بۆ نموونە بەکرێگیراوانی دەرەکی ئاودیوی ووڵات
ببن لەباشوری ووڵاتەوە.
لێرەدا مرۆڤ دەتوانێ هەڵوێستە جیاوازەکانی ئەمەریکا ، ئیسڕائیل ،
فەڕەنسا ، ڕۆژئاوا بەگشتی بخوێنێتەوە ، ئەویش ئەوەیە هاوشێوەی بارودۆخی
عیڕاقی سەردەمی سەدام حسێن دەیانەوێ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەهەمان قۆناغدا تێبپەڕێنن ، قۆناغی ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی و
ئەنجامدانی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی بێتاوان ، وا لەمیللەتان دەکەن لەدوای
کۆمەڵکوژیەکان سوپاسگوزاری ئەمەریکا و ڕۆژئاوابن بەس دەسەڵاتە
دیکتاتۆرەکانیان بۆ بڕوخێنن ، ئەوش لەلایەن ئەمەریکا و ڕۆژئاوا کاتێک
ئەنجامدەدرێ ئۆباما گۆتەنی - دەچینە ناو شەڕیک کەبەرژەوەندی ئەمەریکای
تێدابێت !! ئەوەی لەشەڕی جیهانی دووەم لەبەرامبەر خەڵکی بێتاوانی
شارەکانی هێرۆشیما و ناکازاکی ئەنجامدرا ،وە ئەوەی لە کوردستان
لەکۆتایی هەشتاکان دژ بەخەڵکی بێتاوانی هەڵەبجە و سەردەشت ئەنجامدران و
١٨٢ هەزار کورد ئەنفالکران ، وە کۆمەڵکوژکردنی کوردانی ڕۆژئاوای
کوردستان بەدەستی چەتەکانی بەرەی نوسرە و دەولەتی عیڕاق و شامی
گرێدراوی قاعیدە و یەکینەکانی سوپای سوریای ئازاد و عەرەبە شۆڤینیەکان
کە دەولەتی تورک و چەند ووڵاتێکی وەکو قەتەڕ و سعودیە پشتگیریان دەکەن
، وە ئەو هێرشەی گازی ژەهراوی بۆ سەر خەڵکی سڤیلی ناوچەی غوتە ،
هەرهەمووی لەئەنجامی سیاسەتەکانی سەرمایەداری جیهانیە کە ئەمەریکا
سەرکردایەتی دەکات ، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە : شەڕ و سەرمایەداری دوو
ڕوون لەسەر یەک دراو.
fuadzindani@yahoo.de
|