٢٤\٦\٢٠١١
به‌کارهێنانی چه‌کی
کیمیاویی له ململانێی ناوخۆیی ئیتر تاوانی جه‌نگه.
که‌سوکاری قوربانیانی شاری سه‌رده‌شت..
جه‌ماوه‌ری کوردستان..
پارت و ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان..
هه‌موومان ئاگادارین 24ساڵ پێش ئێستا ، له به‌رواری 28-6-1987 فڕۆکه
مه‌رگهێنه‌ره‌کانی به‌عسی فاشی ، کاتژمێری 4،30 سه‌ر له ئێواره ژه‌هری
قینی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد په‌روه‌ری شاری سه‌رده‌شتی قاره‌مان و
گوندی ڕه‌شه هه‌رمێ و ده‌وروبه‌ریان باراند ، 4 فڕۆکه‌ی مه‌رگهێنه‌ر ،
به‌م تاوانه‌یان ، زیاتر له هه شت هه‌زار هاووڵاتی سڤیلی ئه‌م ده‌ڤه‌ر
و شاره‌یان شه‌هید و بریندارکرد ، چه‌ندین خێزانیان له بنه‌چه‌وه
پاککرده‌وه ، تاکو ئێستا زیاتر له 1000 هاووڵاتی بونه‌ته قوربانی ئه‌و
تاوانه نامرۆڤانه‌یه .
له کاتێکدا ئێمه یادی 24 ساڵه‌ی ئه‌و تاوانه ده‌که‌ینه‌وه ، هێشتا
مه‌رگه‌ساتی سه‌رده‌شت نه‌بۆته دۆزێک بۆ تاوانبارانی به‌غدا و له
رێگای خه‌مخۆرانی شاری سه‌رده‌شت مام عه‌لی ره‌حیمی ئه‌ندامی جێی
شانازی رێکخراوه‌که‌مان هه‌وڵی جدی بۆدرا ، هێشتا برینداره‌کانی ئه‌م
شاره له ئێش و ئازاردا ده‌ژێن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ نه‌کراوه ،
هێشتا ونبوه‌کان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه ، هێشتا له لایه‌ن ڕه‌وه‌ندی
کوردی و لایه‌نه سیاسییه‌کان به تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه گرنگی به‌م مه‌رگه‌ساته گه‌وره‌یه نادرێت
، هێشتا سه‌رده‌شتییه‌کان به ته‌نها یادی قوربانییه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه
و له شین‌دا هاوڕێیان بێکه‌سن.
ئێمه له رێکخراوی چاودێری کوردۆساید که یه‌که‌م ده‌زگای کوردی
بووینه گرنگیمان به‌م یاداوه‌رییه داوه‌و له 8 ساڵی ڕابردوه‌وه ،
ساڵانه یادمان له قوربانیانی سه‌رده‌شت کردۆته‌وه ، له یادی 24
ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا ، داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین ، ئه‌مساڵ
ڕۆژی یاداوه‌رییه‌که بکرێته ڕۆژێک بۆ ڕسواکردنی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان
و به‌کارهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی کیمیاوی و هاوپشتی له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانی
خه‌ڵکی ئه‌م شاره .
تاوانی کیمیاباراکردنی شاری سه‌ره‌شت وه‌ک له‌دادگای تاوانباری
بازرگانی مه‌رگ فرانس ڤان ئانرات دیاری‌کرا به‌تاوانی جه‌نگ،هه‌ردوو
تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی جه‌نگ وتاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت ،نه‌کردنه‌وه‌ی
دۆسیه و سزا نهدنی تاوانبارانی ئه‌م تاوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه
تاوانێکی دیکه‌یه به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی ئه‌مشاره .
خۆشبختانه له‌کاتێکدا یادی 24 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه ده‌که‌ینه‌وه ،پارساڵ
له‌کۆنگره‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری که‌مبالای ئۆگه‌ندا
"31-5 بۆ 10-6"،به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌ململانێ ناوخۆییه‌کان
وه‌ک تاوانی جه‌نگ په‌سه‌ندکرا ،ئه‌مه‌ش بهههنگاۆکی مه‌زن بۆ مرۆڤایه‌تی
ده‌زانین بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی له‌جیهاندا و بنه‌بڕکردنی بۆ
هه‌تا هه‌تایه ،ههنگاوێکی مه‌زنه بۆ دوباره نه‌بونه‌وه‌ی (هه‌ڵه‌بجه‌کان
وسردهشتهکان،شێخ وهسانانهکان وگۆپتهپهکان و زه‌رده‌کان،سوێیسنانهکان
و.....هتد ، )) ئه‌م سه‌رکه‌وتنه لهمرڤایهتی پیرۆز بێت )) .
پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان
بێده‌نگی ئێوه له ئاست ئه‌م دۆزه گرنگه و گرنگی نه‌دانتان به‌م
کاره‌ساته گه‌وره‌یه و کاره‌ساته‌کانی دیکه‌ی تاوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان
که به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتووه ، مایه‌ی
نێگه‌رانی ئێمه‌و خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و گوندی ڕه‌شه هه‌رمێ و ته‌واو
قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژییه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، بۆیه داواتان
لێده‌که‌ین با هه‌موومان یه‌کگرتووانه گرنگی به‌و دۆسیانه بده‌ین ،گرنگییه‌ک
له ئاستی گه‌وره‌یی تاوانه‌کان و ژماره‌ی قوربانیانیان و و تێکۆشه‌ری
و مێژووی پڕ له شانازی شاری سه‌رده‌شتدا بێت.
چاودێری کوردۆساید
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
28\6\2011
|