٣٠\١\٢٠١٠
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویی به مه‌به‌ستی جینۆساید بووه!

جه‌لال ده‌باغ
رۆژی 25/1/2010 عه‌لی کیمیاویی که‌چه‌ندان حوکمی له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن
دادگاوه به‌سه‌ردا درابوو له‌سێداره درا. ئه‌مه سزایه‌کی ره‌وابوو
به‌سه‌ر یه‌کێک له گه‌وره تاوانکاره‌کاندا جێبه‌جێ کرا.
خه‌ڵکی کوردستان به له‌سێداره‌دانی ئه‌م تاوانکاره دڵخۆشبوون. دایکی
شه‌هێدان و ئه‌نفالکراوان و ته‌واوی دڵسۆزانی گه‌لی کوردستان دڵخۆشبوون
و زۆریان فرمێسکی شادییان رشت.
ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌بوو بۆ گه‌لی کوردستان و عێراق که ئاواته‌که‌یان
هاته‌دی و، تاو‌انبارانیان له‌به‌رده‌می دادگادا دییه‌وه
و چه‌ندان حوکمی ره‌وایان به‌سه‌ردا
دراو، عه‌لی کیمیاویی که تاوانبارێکی سه‌ره‌کییه له به‌کارهێنانی چه‌کی
کیمیاویی له هه‌ڵه‌بجه‌داو، له کۆشتنی پێنچ هه‌زار هه‌ڵه‌بجه‌ییداو
له بریندارکردنی هه‌زارانیتردا به سزای ره‌وای خۆی گه‌یشت.
حوکمه‌که‌ی دادگا ره‌وابوو، به‌ڵام ناته‌واوبوو. ده‌بوو ئه‌و تاوانه‌ی
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویی به جینۆساید له‌دژی گه‌لی کوردستان
دابنرێت که‌له راستیشدا وابوو، تاوانبوو له دژی مرۆڤایه‌تیش.
راسته وه‌ک له بڕیاره‌که‌ی دادگادا هاتووه، تاوانێک بوو دژی مافی
مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش جینۆسایدبوو.
جینۆساید به‌مانای پاکتاوی ره‌گه‌زی، کۆمه‌ڵکوژی، کوردقڕان و به‌هه‌موو
مانایه‌ک جینۆسایدبوو.
له‌بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا تاوانی جینۆساید زۆر ئه‌نجامی ده‌بێ وه‌ک
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی جۆربه‌جۆرو، ته‌ماشاکردنی گه‌لی کوردستان وه‌ک گه‌لێک
که هه‌وڵی قڕکردن و له‌ناوبردنی دراوه‌و ده‌بێ له‌نێوده‌وڵه‌تاندا
کۆشش بکرێت بۆ رزگاربوونی له‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی ژیانی به‌یه‌کجاری..تاد.
ئه‌وانه‌ی هه‌ندێ به‌هانه‌ی بێبنه‌وان بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویی
له هه‌ڵبجه ده‌هێننه‌وه، که به‌مانایه‌ک به‌رگری کردنه له
تاوانکاران، ئه‌ی بۆ کیمیابارانی سیوسێنان و بالیسان و شێخ وه‌سانان و
دۆڵی خواکورک و زێوه‌ی بادینان و گوند‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌ڵێن
چی؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر جینۆساید نه‌بێ چییه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شێکی ته‌واوکار
له سیاسه‌تی "ئه‌نفال" نه‌بێ چییه؟
باشه به‌ڕاستی و وه‌ک خۆی "ئه‌نفال" به جینۆساید بڕیاردراو،
کیمیابارانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانیتریش هه‌روایه، به‌شێکه له
ئه‌نفاله به‌دناوه‌که، بۆیه ده‌بێ به جینۆساید دابنرێت. ئه‌مه‌ش
داوایه‌کی فراوانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه که له‌م رۆژانه‌دا به شێوازی
جۆربه‌جۆر، به کۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان خۆشحاڵییان به له سێداره‌دانی
عه‌لی کیمیاویی ده‌ربڕی و داواش له دادگای تاوانه‌کان و له دامه‌زراوه‌و
ده‌زگاکان و په‌رله‌مانی عێڕاق و وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت و رێکخراوه‌کان
ولایه‌نه هاوپه‌یوه‌نده‌کانیترده‌که‌ن که چاوبه بڕیاره‌که‌ی دادگادا
بگێڕنه‌وه‌و به جینۆساید ناونووسی بکه‌ن و بڕیاری پێویستی بۆ بده‌ن و
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش له‌سه‌ر خه‌بات له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وامبن.
دواجار رێکخراوی( چاک) و هه‌موو ئه‌وسایتانه‌و ته‌واوی ئه‌و راگه‌یاندن
و حیزب و کۆمه‌ڵ و رێکخراوو که‌س و لایه‌نانه‌ی داوای به جێنۆساید
ناساندنی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوییان له هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانیتردا
کردووه‌و ده‌که‌ن، شایانی رێز‌و پێزانینن که ئه‌رکی خۆیان له‌و بواره‌دا
به‌جێگه‌یاندووه.
سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی هه‌ر بۆ گه‌له‌که‌مانه‌و، رووره‌شی و به‌زین و
ژێرکه‌وتنیش بۆ دوژمنانی!.
|