٧\٥\٢٠١٣
به‌کارهێنانی چه‌کی
کیمیایی له سوریا و بە یەک چوواندنی به هەڵەبجە!

نوری به‌شیر
ئه‌م چه‌ند ڕۆژه میدیاکانی ئه‌وروپا بازاڕی سیاسه‌تیان به مه‌سه‌له‌ی
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه
گه‌رمکردووه، ئه‌مه له کاتێکدایه‌که کاولکاری و‌کاره‌ساته‌کانی
ئاواره‌یی و کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی بێدیفاعی سوریا، وێنه‌کانی له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه
ده‌که‌وێته‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا، که‌چی هه‌ر ئه‌م ده‌زگایانه‌ی
میدیا، هه‌ستی مرۆڤیان نابزوێ و ئەمەریکا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا، رازی
ناکات که کوشتاره‌کانی ئێستا که‌متر نییە، له‌و کوشتار و تاوانانه‌ی
که ئه‌گه‌ر به هۆی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییه‌وه، به‌رهه‌م بیت،
گوایه‌هێشتا زامه‌کان سوک‌و برینه‌کانی سه‌رجه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری
بچوکن!!. ئه‌م به‌ره‌یه‌ی شه‌ڕی سوریا، واته ئەمەریکا و هاوپه‌یمانانی
که به‌شێکی گه‌وره‌ی کاره‌ساته‌کان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیان و‌ده‌ستیان
له‌د رێژه‌کێشانی تاوانه‌کانی سوریادا هه‌یه هه‌رئه‌وانیش ده‌وریان
گێرا له‌دزین وبه‌ڵاڕێدابردنی شۆڕشی خه‌ڵکی نارازی سوریا، ئه‌مرۆ بۆ
نیشاندانی ڕوسوری خۆیان له‌متاوانانه‌و خۆقوتارکردن لێی، که‌یسی به‌کارهێنانی
چه‌کی کیمیاییان به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه. تاوه‌ک به‌هانه‌یه‌ک ماشێنی جه‌نگیان
له‌گه‌ڕدابێت. باسی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی هه‌ر ئه‌وشتیه که
ئەمەریکا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له عێراق و لیبیا به‌ده‌ستیانه‌وه
گرت تا جه‌نگێکی کاولکاری پێ به‌ڕێبخه‌ن، ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌که‌یه
که‌خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له‌و وڵاتانه پێوه‌ی مبته‌لا بوون و
کۆمه‌ڵگای غه‌رقی کۆمه‌ڵکوژیی کرد.
بە یەک چوواندنی ترسی به‌کاربردنی چه‌کی کیمیایی له سوریا به
هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه‌ش بۆخۆی کایه‌یه‌کی تری ئه‌م میدیا بۆرژازییه که‌نان
وپیازی پیوه ده‌خۆن و به‌رگی مافی مرۆڤی به‌به‌ردا ده‌که‌ن. باراک
ئۆباما و دەیڤید کامیرۆن باش ده‌زانن که تاچه‌ند به‌شار ئه‌سه‌دو
ڕژێمه‌که‌ی چه‌نده چه‌کی کیمیایی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش یان له‌به‌رچاوه که‌دره‌نگ
یان زوو له‌م شه‌ڕه‌ی سوریادا به‌کاری دێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌مه
کارەستبارتره ئه‌وه‌یه که‌هه‌ر خودی ئه‌م عالی جه‌نابابه له‌لایه‌کی
ئه‌م شه‌ڕه‌دا ڕاوه‌ستاون وبونه‌ته هۆکاری ماڵوێرانی خه‌لکی سوریا وبۆ
مه‌رامی سیاسیان ئاماده‌نین که‌ده‌ست له ژیان و چاره‌نوسی ئه‌م
خه‌ڵکه هه‌ڵگرن.
پار ساڵ ئه‌م جه‌نابانه ئه‌وه‌یان به‌گوێی ڕای گشتی دونیادا دا که‌به‌کارهێنانی
چه‌کی کیمیایی خه‌تی سوره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌دام حسین ئه‌م خه‌ته
سوره‌ی نه‌بزاندبێت ئه‌دی بۆچی ئه‌و کاره‌ساته‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵکی
عێراقدا هێنا، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کانیان نه‌بووبێت له‌به‌رپاکردنی
شه‌ردا؟
بێگومان به‌پێی راگه‌یاندنه‌کان تائێستا ته‌نیا ٧٠ هه‌زار که‌س بوونه
ته‌قوربانی سیاسه‌تی بازاڕی سه‌رمایه‌داری له‌سوریا، به‌جیا له ملیۆن
ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان بوون له‌ماڵ و حاڵی خۆیان وهه‌ر به‌پێی راگه‌یاندنه‌کانی
مافی مرۆڤ ونه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێشێلکاریه‌کان له‌مافی مرۆڤدا له‌و
ولاته‌دا سنوری به‌زاندوه، ئایا له‌مه کاره‌ساتبارتر ده‌بێت چی بێت؟
ئایا ئه‌م هه‌موو تاوان و کاره‌ساتانه هێشتا به‌سنییه بۆ ئه‌وه‌ی
ویژدانی هه‌رکه‌سێک راچڵه‌کێنێ، که ئیتر کوشتار و جه‌نگ به‌سه؟ به‌ڵام
پێده‌چێت قه‌واره‌ی خوێنڕێژی جه‌نگی سوریا کافی نه‌بێت بۆسه‌رانی
ئەمەریکاو ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا هه‌ر بۆیه تازه به‌تازه مانشێتی لاپه‌ڕه‌ی
میدیاکان له‌باره‌ی کۆمه‌ڵکوژی و چه‌کی کیمایاییه‌وه پێگه‌رم ده‌که‌ن
و یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ٥ هه‌زار قوربانی سیاسه‌تی بۆرژوا
فاشیستی به‌عس و کۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌رانی ناسیونالیزمی کورد
بیری خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌هێننه‌وه، له‌کاتێکدا چه‌که‌کان خۆیان ده‌یاندایه
ده‌ست هه‌موو لایه‌کی شه‌ڕه‌که.
شه‌ڕی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له‌دیمه‌شقی پایته‌ختدا
گیری کردوه و مه‌سه‌له‌ی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی سپێردراوه به‌کاتێکی
نادیار، بۆ ئەمەریکا درێژه‌ی شه‌ڕه‌که له گۆشه‌نیگای سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیه‌وه
سه‌یر ده‌کا و ئه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێ که‌حکومه‌تی داهاتووی پرۆ
ئەمەریکیی و رۆژئاوایی تیا مسۆگه‌ر بکات و ئۆپۆزسیۆنێکی ماڵی دروست
بکات، بۆ رووسیا و کۆماری ئیسلامیش پاراستنی ناوچه‌کانی نفوز هۆکارێکه
جه‌نگی بۆ درێژ بکرێته‌وه. هه‌ر دوێنێ هه‌ینی نزیکه‌ی ٢٠٠ که‌س
بوونه‌ته قوربانی شه‌ڕی هه‌ردوو لای شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، به‌ڵام
بازاڕی کیمیایی ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵک مه‌رگه‌ساتی ئێستا و کارتێکردنەکانی
ئاینده‌یه، ئه‌وا بۆ ئەمەریکا و رووسیا، سه‌رمایه و پاساوێکه بۆ
درێژه‌پیدانی جه‌نگ تا ئامانجه‌کان به‌دیبێت. ئیتر باسی مافی مرۆڤ و
دیموکراتی بابه‌تێکه به کرده‌وه خراوه‌ته خزمه‌تی ئه‌م جه‌نگه
خوێناویه‌ی سوریاوه. که دیاره ئه‌وه‌ی ده‌بێ به قوبانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی
سوریایه و به‌س.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|