١٧\٢\٢٠١٠
به‌کارهێنانی
منداڵان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا تاوانه!
منداڵان له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی خۆتان دوورخه‌نه‌وه!

موحسین که‌ریم
ساڵانێک
له‌مه‌وبه‌ر منداڵانی کوردستان له‌لایه‌ن تیمه‌کانی په‌که‌که‌وه ده‌خرانه
ته‌ڵه‌وه‌و به‌ره‌و سه‌ربازه‌گه‌کانی مه‌شقکردن ره‌وانه‌ده‌کران.
ئێستاش سیمای زۆرێک له‌و دایک وباوکانه‌م دێته‌وه به‌رچاو که سه‌ردانی
ئێمه‌یان ده‌کرد تا کارێکیان بۆبکه‌ین. بیرمه یه‌کێک له‌وانه‌ی سه‌ردانیان
کردین بۆ کۆمیته‌ی سلێمانی حیزب وتی: "له‌نزیک حه‌سیب ساڵحه‌وه کاری
کرێکاریم ده‌کردو منداڵه 12 ساڵانه‌که‌شم له‌گه‌ڵ بوو. منداڵه‌که‌م
نارد بۆ ئه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ک سه‌هۆڵ بکرێ، به‌ڵام نه سه‌هۆڵم بینی و نه
خۆشی گه‌ڕایه‌وه. ئێستا هه‌واڵم پێ گه‌یشتوه که لای په‌که‌که‌یه".
به‌هه‌رحاڵ، ئێمه توانیمان په‌که‌که ناچار بکه‌ین که ده‌ستبه‌رداری
ئه‌و کاره قێزه‌ونه‌بێت و ژماره‌یه‌کیش له‌منداڵه‌کان(ئه‌وه‌نده‌ی من
ئاگادار بووم) هاتنه‌وه بۆناو باوه‌شی خێزانه‌کانیان.
ئیسلامیه‌کانی کوردستانیش، له‌سه‌روو هه‌موانه‌وه یه‌کگرتووی ئیسلامی،
به سود وه‌رگرتن له هه‌ژاری و برسێتی خه‌ڵک کڵاوی سپی و له‌چکیان به‌سه‌ر
سه‌ری منداڵانی 6-7 ساڵاندا ده‌کردو ده‌یان بنکه‌ی نهێنی و حوجره‌یان
بۆ به‌ئیسلامکردنی منداڵان دامه‌زراندبوو! ئیسلامیه‌کان باوه‌ڕیان وایه
که ده‌بێ ئینسان له منداڵیه‌وه یه‌خسیری دین بکرێ، ده‌نا کاتێک خۆی
توانای بیرکردنه‌وه‌ی هه‌بێت ئاسته‌مه بڕوا به داستانه هۆڵیودیه‌کانی
جزیره‌ی عه‌ره‌بی هه‌زارو پێنجسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ری سه‌رده‌می هۆزو قه‌بیله‌کان
بکات! ئێمه دژی ئیسلامیه‌کانیش ئه‌وه‌نده‌ی بۆ به‌رگری له منداڵان
پێمان کرا درێغیمان نه‌کرد. ئێمه به‌توندی بڕوامان وابوو وه ئێستاش
بڕوامان وایه که په‌لکێشکردنی منداڵانی خوار 16 ساڵ بۆ ناو کاری
سیاسی یان سه‌پاندنی عه‌قیده‌یه‌کی سیاسی یان ئاینی به‌سه‌ریاندا
پێشێلکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی منداڵانه و ئه‌وه‌ش تاوانه و ده‌بێ
ئه‌نجامده‌رانی روبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ببنه‌وه. ئێمه پێمان
وایه ئه‌وه ئه‌رکی کۆمه‌ڵگایه که منداڵان بپارێزێ له ده‌ستدرێژی
هه‌ر ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسی و دینی بۆسه‌ر مافه‌کانیان.
به‌ڵام دیسانه‌وه پاش چه‌ندین ساڵ له خه‌باتی ئێمه‌و هه‌موو ئه‌و
ئیسنان ولایه‌نه ئینساندۆستانه‌ی که به‌رگری له مافه‌کان و شه‌خسیه‌تی
منداڵان ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێ و داوا ده‌که‌ین که منداڵان ده‌بێ له‌ژیانی
منداڵانه‌ی خۆیان به‌هره‌مه‌ند بن و هه‌موو پێداویستیه‌کانی ئه‌و به‌هه‌رمه‌ندبونه‌شیان
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بۆ دابین بکرێ، که‌چی گروپێک که باسی
گۆڕان ده‌کات و گوایه ده‌یه‌وێ له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی ساسی
وکۆمه‌ڵایه‌تیدا گۆڕانکاری بکات، وا راده‌گه‌یه‌نێ که بونه‌وه‌ریکی
سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی تازه خوڵقاوه که هیچی له‌وانه‌ی پێش خۆی ناچێ،
دیسانه‌وه به‌رێچکه‌ی په‌که‌که‌و ئیسلامیه‌کاندا ده‌ڕواته‌وه!
ئه‌گه‌ر بۆساتێک چاویک به پڕوپا‌گه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردنی گروپی گۆڕان
له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ته‌موزی پاردا بخشێنینه‌وه و له‌سه‌ر
ئه‌وبه‌شه‌ی که ده‌رباره‌ی" په‌روه‌رده‌ی نه‌وجه‌وانان و منداڵان"ه
ئیستێک بکه‌ین، و له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌راوردی بکه‌ین
که له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیاندا و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌واڵێکدا به‌ناوی
لیستی گۆڕان کار بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات، که ئه‌مڕۆ13-2-2010دا
بڵاوکرایه‌وه، دووروویی ئه‌م گروپه‌و سیاسه‌تی چه‌واشه‌کارانه‌ی سه‌رانی
ئه‌ومان بۆده‌رده‌که‌وێت.
گروپی گۆڕان له به‌شی په‌روه‌ردی نه‌وجه‌وانان و منداڵان دا ده‌ڵێن:
"...به دابینکردنی لانی که‌می دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، حکومه‌ت دایک وباوک
به‌رپرس ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئازاردانێکی جه‌سته‌یی و ده‌رونی
منداڵاندا..." هه‌روه‌ها ده‌ڵێن".... به‌شێکی بودجه ته‌رخانبکرێ بۆ گه‌شه‌دان
به باخچه‌ی منداڵان..." پاشان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن"... لێپێچینه‌وه‌و
سزادان سه‌باره‌ت به‌هه‌ر جیاکاریه‌ک له‌سه‌ربنه‌مای پێشینه‌ی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی باوک وخێزان.. ده‌رهه‌ق به قوتابیان بکری..." پاشان له
کۆتاییدا ده‌ڵێن:"... قه‌ده‌غه‌کردنی کارپێکردنی سه‌خت و به‌سوخره‌گرتن
و سواڵکردن به منداڵان و گرتنه‌به‌ری سزا‌و رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ری.."!
سه‌یرێکی وێنه‌که بکه‌نه‌وه‌و پاشان خۆتان
ویژدانتان بکه‌ن به دادوه‌ر. ئایا:
1- ئه‌وه ئازاردانی جه‌سته‌یی نیه که ئه‌و منداڵانه له‌جیاتی
یاریکردن له باخچه‌ی منداڵان سواری پیکابێک کروان وئاڵای گۆڕانیان به‌به‌ردا
کراوه!؟ ئایا به‌پێی زانیاری سه‌رانی گۆڕان که به‌شێکی زۆریان له ئه‌وروپادا
ژیاون، ئه‌گه‌ر منداڵ له ئۆتۆمبیلی سه‌رکراوه‌دا سوار بکرێن ئه‌وه
پێچه‌وانه‌ی یاسای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ( Health and safety) نیه،
چ جای ئه‌وه‌ی بۆ کارێکی سیاسیش بێت!؟
2- ئه‌وه ئازارادانی ده‌رونی نیه که ئه‌و منداڵانه ده‌خه‌نه
ناوگێژاوێکه‌وه که ده‌بێت رقی له و منداڵانه‌ی هاوپۆل و هاوگه‌ڕه‌کی
بێت که رۆژاتا ئێواره پێکه‌وه یاری ده‌که‌ن یان له‌سه‌ر یه‌ک مێزی
قوتابخانه داده‌نیشن به‌ڵام که‌سوکاری ئه‌وان سه‌ر به لیستێکی ترن و
ره‌نگه باوک و دایکه‌کانی ئه‌وانیش لایه‌نگرانی لیسته‌کانی دیکه‌بن و
له‌م گۆڕانخوازانه‌وه فێری ئه‌و خوه جوانه بووبن!؟
3- ئه‌گه‌ر گۆڕان دایکان و باوکان به‌پرس بکات به‌رامبه‌ر ئازاردانی جه‌سته‌یی
منداڵه‌کانیان ئه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازاردانه جه‌سته‌یی و ده‌رونیه‌ی
منداڵاندا که خۆیان پێی هه‌ڵده‌ستن وه‌ڵامیان چی ده‌بێ!؟
4- ئه‌وه جیاکاری نیه له‌نێوان منداڵاندا له‌سه‌ر بنه‌مای پێشینه‌ی
سیاسی باوک و خێزان!؟ ئایا ئه‌وان خۆیان منداڵانیان دابه‌ش نه‌کردوه
بۆ منداڵانی گۆڕان و منداڵانی لیسته‌کانی دیکه!؟ ئه‌وه‌نیه به‌ئاشکرا
وێنه‌کانیشی له‌ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی خۆیاندا بڵاو ده‌که‌نه‌وه!
5- ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان به منداڵانی ده‌که‌ن، واته راکێشانیان بۆ ناو
سیاسه‌ت و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، نه‌ک هه‌ر کارێکی سه‌خت به‌ڵکو مه‌ترسیداریش
نیه!؟ ئایا سواڵکردنی پاره به‌منداڵان له‌لایه‌ن دایک و باوکی نه‌داری
منداڵه‌وه تاوانه‌که‌ی سه‌ختتره یان سواڵکردنی ده‌نگ پێیان له‌لایه‌ن
"گۆڕانخوازان"ه‌وه!؟ ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن راکیشانی منداڵان
نیه بۆناو پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی دواکه‌وتوانه که له‌سه‌ر بنه‌مای په‌خشکردنه‌وه‌ی
رق و کینه‌و هاندانی دوژمانیه‌تی له‌نێوان خۆیان و یه‌کێتی نیشتمانی دا
به‌رێوه‌ده‌چێ و هه‌مو ئینسانێکی عاقڵیش ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئه‌و
دوولایه‌نه کاره‌ساتێک بقه‌ومێنن، هه‌روه‌کو له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ته‌موزی پاردا سێبه‌ره‌که‌ی به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی شاری سلێمانیدا ده‌هاتو
ده‌چوو!
ئه‌نجامگیری:
پیاوێکی خزمم هه‌بوو ناوی مام ره‌حیم بوو کابرایه‌کی قسه نه‌سته‌ق بوو.
ئه‌گه‌ر بڕوای به‌قسه‌ی که‌سێک نه‌کردایه راسته‌وخۆ پێی نه‌ده‌گوت
درۆزن، پێی ده‌گوت درۆزان! ده‌شی گوت بۆئه‌وه‌ی بزانن یه‌کێک درۆزنه
هه‌مان پرسیاری دووجار لێبکه‌نه‌وه به‌ڵام له دووکاتی جیاوازدا. منیش
به‌هه‌مان پێودانگی مام ره‌حیم هه‌م پڕوپه‌گه‌نده‌که‌ی ده‌ورانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
لیستی گۆڕانم سه‌باره‌ت به مافه‌کانی منداڵان به‌نمونه هێناوه‌ته‌وه‌و
هه‌م ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌و چه‌ند منداڵه که ئاڵای لیستی گۆڕانیان له‌خۆوه
پێچاوه‌و له ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی)دا ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه. جا ئه‌وه‌ی
که ئایا به‌م گۆڕانخوازه به‌ڕێزانه بڵێین درۆزان یان درۆزن ئه‌وه
جێده‌هێڵم بۆئێوه!
|