١٩\٣\٢٠١٨
بێکارکردنی
بەلێشاوی کرێکاران لە بەریتانیا.

ئامادهکردنی: سالار حهمهسهعید
٣٠٠٠
کرێکاری بازاڕەکانی (تۆیز ئاڕ ئەس) بێکاردەکرێن، ١٠٠ فرۆشگای بازاری
تۆیز ئار ئەس دادەخرێ.
بڕیارە تەواوی فرۆشگاکانی بازاڕی (تۆیز ئار ئەس) لە بەریتانیا دابخرێ
کە لە کۆدا ١٠٠ فرۆشگایە. لە ئەنجامی ئەم داخستنی فرۆشگایانەدا ٣٠٠٠
کرێکار لەکارەکانیان دەردەکرێن. هەر لەمڕۆوە (١٥ی مارسی ٢٠١٨) داخستنی
فرۆشگاکان دەست پێدەکات. ئەم پرۆسەیە ٦ هەفتە دەخایەنێت و لەکۆتایی شەش
هەفتەدا تەواوی فرۆشگاکانی بازاڕی ناوبراو دادەخرێت.
سەرەتا ٢٦ فرۆشگاکە دەست کراوە بە داخستنی و لەم یەکەم هەنگاوەدا ٥٤٠
کرێکار بێکاردەکرێن.
ئەم داخستنانە تەنها ئەم فرۆشگایە ناگرێتەوە بەڵکو چەند فرۆشگای بازاڕی
تریش بەدوای دادێن لەوانە: (ماپلن) و (نیو لوک) و هەندێ ریستوران و
خواردنگەی (جەیمی ئۆلیڤەر) و (بایرۆن) و (پرێزۆ). هۆکاری داخستنەکان
دەگەڕێننەوە بۆ هاتنە خوارەوەی ڕادەی سوود و قازانجی ئەو فرۆشگایانە،
لەبەرئەوە بڕیاریان داوە بە داخستنی فرۆشگاکان بێگوێدانە ژیان و
گوزەرانی هەزاران کرێکار، تەنها لەبەرئەوەی بۆ ماوەیەک قازانجەکانیان
لەئاستی پێویستدا نەبووە یا کەمی کردوە لەبەراورد بە ساڵانی پێشوو.
ماڵپەڕی سالار حەمەسەعید
|