٢\٩\٢٠١٥
''بەکر عەلی''ی
شاعیر و نووسەر بۆ تیرۆر کرا؟!

پێشرەو حەمید
بەکر
عەلی نوێنەری راستەقینەی دانیشتوانی "حامیە"ی کۆنی سلێمانی وەک سمبولی
بەرگریکار لە ماف و داخوازییەکانی ئەو کاتەی خەڵکی ھەژار و بەشمەینەتی
حامیەی سلێمانی و گەورەبوونی پێگەی جەماوەریی ئەو هێژایە شکۆمەندە,
ھۆکارێک بوو بۆ درستکردنی ترس لە ناخی کاربەدەستانی پارێزگاری
سلێمانیدا , کە زۆر کەس "سالار عەزیز"ی پارێزگاری سلێمانی ئەو کاتە لە
ساڵی ١٩٩٤ بە تاوانباری سەرەکیی تیرۆرکردنی "بەرکر عەلی" دەناسێنن؟! لە
کاتێکدا "سالار عەزیز" لە چەندین بۆنە و دیداری خۆیدا ئەوەی
رەتکردۆتەوە کە ھەرگیز فەرمانی بەوە دابێ کە بەکر عەلی تیرۆر بکەن؟!
لە دوای ٢١ ساڵ لە تیرۆکردنی بەکری عەلی تا ئێستاش ئەو پرسیارانە
دووبارە دەبنە، بۆچی "بەکر عەلی" تیرۆرکردا و ترسی دسەڵاتدارنی سلێمانی
لە "بەکر عەلی" و جەماوەرەکەی بۆچی دەگەرێتەوە؟ زۆر کەس پێان وایە کە
تیرۆکردنی "بەکر عەلی" پەیوەندیی بە خواستی ئەو چینە سەرمایەدارەوە
هەبووە کە لە چواردەوەری یەکێتی کۆبونەوە و ھەر یەکە لەو
سەرمایەدارانەش لەناو رێکخستنەکانی یەکێتیدا بوون و شەریکە بەشی پشکی
پرۆژەکانیان بوون لە تەک چەندیک کەسی باڵادەستی ئەو کاتەی دەسەڵاتدا,
ھەورەھا زۆر کەسیش پیان وایە کەبەھۆی کەم ئەزمونی کاربەدەستانی سلێمانی
لەخەباتی شار و سەندیکای و بزووتنەوە جەماوەرییەکان و نەبوونی ئەزموون
و کلتووری قبوڵکردنی دەنگی جیاوازتر ھۆکاری ئەوە بوون کە بە تیرۆکردنی
"بەکر عەلی" پەیامێک بگەیەنن کە ھیچ ناڕەزایەتیەک قبوڵ ناکرێ لە
دەرەوەی بازنە داخراوەکانی دەسەڵات و ئیدارەیی شارەکەدا ؟!
''بەکر عەلی" چۆت تیرۆکرا؟
رۆژی ١ی ٩ی ١٩٩٤ کاتێک ئاوارەکانی حامیەی سلێمانی بۆ داواکردنی
داخوازییەکانیان روویان کردە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی لە تەنیشت
باخی گشتی بە پێشڕەوایەتی "بەکر عەلی ''دوو ئامانجی دیاریکراو لەو
خۆپیشاندانەدا چوونە قۆناغی جێبەجێکردنەوە:
یەکەم: دروستکردنی کۆدەنگیی جەماوەریی لە دژی ستەم و پەراوێزخستن و
دروستکردنی متمانەی خەڵک بە خۆی بە سەرکردە جەماوەرەییەکانیان و
موفاتەحەکردنی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتداران بۆ ھاتنە سەر هێڵ بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکانیان و شکاندنی تەلیسمی ترس و دوودڵیی و گوشارخستنە
سەر دەسەڵات و ئیدارەی پارێزگاری سلێمانی و یەکخستنی گوتارێکی تۆکمە و
ھاوبەشی خەڵکی بەشمەینەتی دانیشتوانی حامییەی سلێمانی.
دووەم: جێبەجێکردنی ئەو پیلانەی کە دەمێک بوو نەخشەی بۆ دیاریکرا بوو
بۆ تیرۆکردنی "بەکر عەلی" و دروستکردنی ترس و لێکترازان لە ریزی
دانیشتوانی حامیەئ سلێمانی؟!
کاتی جێبەجێکردنی پیلانەکە بەم شێوەیە بوو:
کاتێک ئاوارەکان لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و بە
دروشم و لەسەرخۆ داوکارییەکانیان دەگایاند , بە بێ ئەوەی لە لایەن
جەماوەرەوە ھیچ توندوتیژییەک بەدیبکرێ، لەپرێکدا دەستکرا بە تەقەکردن و
لێدانی جەماوەر و دروستکردنی پشێویی و لەتلەتکردنی ریزەکانی جەماوەر.
بەکر عەلی لەو کاتەدا چی بەسەرھات؟
بەکر عەلی دەیزانی ئەو تەقەکردنانە ئامانجی خۆی ھەیە و بۆیە ھەوڵی ئەدا
لە تەک جەماوەرەکەیدا خۆیان دەربازبکەن و لە تەقەکردنەکان بەدوور و
بێزیان بن, بەڵام ئەو کەسانەی ئەندامی لێژنەی کوشتنەکەی "بەکر عەلی"
بوون شوێن "بەکر" دەکەون و لە دواییدا بە گوللە برینداری دەکەن و پاشان
بە برینداریی وازی لێناھێنن و بۆدڵنیابوون لە کوشتنەکەی و سرینەوەی "بەکر
عەلی" بە دەمانچە گوللەیەک دەنێن بە ناو دەمیەوە؟!!
لە یادی ٢١ ساڵەی تیرۆرکردنی ''بەکر عەلی''دا:
سڵاو بۆ "بەکر عەلی" و شەھیدانی دەستی جەور و ستەم.
سڵاو بۆ شەھیدانی دەستی تیرۆر "جەمال عیرفان و عەبدولخالق مەعروف و
رِێناس و شاپور و عەبدولستار شەریف و سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت
عوسمان و كاوة گەرميانى''.
سڵاو بۆ شاعیری چەوساوەکان "بەکر عەلی''.
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|