خاڵێکیتریش پێویسته بگوترێت سه‌باره‌ت به ههڵوێستیگیری و به‌رپرسیاریه‌تی
حزب و هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان له‌به‌رانبه‌ر چاره‌نوس و ژیان و
پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵکی کوردستان. بێده‌نگی و نه‌بوونی هه‌ڵوێستی ڕوون
و ئاشکرا له مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت بۆ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان، که‌مته‌رخه‌می
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌یانخاته به‌رامبه‌ر پرسیار و ڕه‌خنه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆشیان.
هه‌ژار ئه‌نوه‌ر: هۆکار چییه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت له سلێمانی زۆرترن له هه‌ولێر؟
به‌کر عوسمان: نازانم به چ پیوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندنێک
ڕێژه‌ی زۆری ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له دژی تیرۆری سه‌رده‌شت له هه‌ولێر
که‌متره؟ ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو
ماڵێکدایه و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان سه‌رده‌شت به کوڕی خۆیان ده‌زانن
و داوای ئاشکراکردن و دادگایی تاوانباران ئه‌که‌ن و له خوێنی ڕۆڵه‌که‌یان
خۆش نابن. به‌ڕای من ئه‌و جۆره پرسیار و گومان دروستکردنانه له نێو
مه‌سه‌له‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت، مه‌به‌ستدار بێت یا بێ مه‌به‌ست ئه‌وا
ئاکامه‌که‌ی لاوهکیکردنهوهی کوشتن و تیرۆر و تاوانه گه‌وره‌که‌یه.
تێکه‌ڵکردنی هه‌ر مه‌سه‌له و کێشهیتر له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت،
هه‌وڵدانه بۆ تهمومژاوییکردنی مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت و گۆرینی ئه‌سڵی
مه‌سه‌له‌که به مه‌سه‌له‌یه‌کی لاوه‌کی به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی.
ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه له به‌رانبه‌ر
مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت، پێش ئه‌وه‌ی ژماره بێت حه‌قی خه‌ڵکه، وه‌ستانه‌وه‌یه
له‌به‌رامبه‌ر تاوانکاری و کوشتن و تیرۆر. ئه‌گه‌ری زیاتر و که‌متری
ژماره له شوێنه جۆراوجۆره‌کان په‌یوه‌ندی به وه‌زعیه‌ت و ههلومهرجهکهوهیه.
خه‌ڵکی هه‌ولێر به شێوازی جۆراوجۆر هه‌ڵوێستیان گرت و ئیدانه‌ی ئه‌و
تاوانه‌یان کرد. سه‌رده‌شت و خانه‌واده‌که‌ی و زۆربه‌ی هاوڕێیانی
دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ن و له نزیکه‌وه ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر
هه‌بووه و هه‌یه. پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر و پرسه‌گرتن و
به‌شداری که‌موێنه‌ی له پرسه‌ی سه‌رده‌شت و نه‌فره‌ت و بێزاری خه‌ڵک
له‌و تاوانه چه‌په‌ڵ و قێزه‌ونه‌دا، بۆ وه‌ک خۆی ههڵناسنگێرێ. هه‌ڵوێستی
خه‌ڵکی ئازادیخواز و ئینساندۆستی هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌کانیتری
کوردستان و ده‌ره‌وه بۆ ئێمه جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه و ده‌ستخۆشیان
لێ ئه‌که‌ین. بێگومان ئه‌و هاوسۆزی و پشتیوانی و له ئامێزگرتنی ئه‌وان
نه‌بوایه ئه‌و کاره‌ساته زۆر گه‌وره‌تر و به ئازارتر و به‌سوێتر ئه‌بوو
بۆمان.
به‌ڕای من خاڵێکی‌تر پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبکرێت، که هه‌لومه‌رجی
هه‌ولێر به‌دوای ڕفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت و که‌مته‌رخه‌می و بێده‌ربه‌ستی
ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان له په‌یوه‌ند به‌م مه‌سه‌له‌یه. تاکو
ئێستا هه‌ڵومه‌رجێکی ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر خه‌ڵک و شاره‌که‌دا زاڵه.
ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێکی ئاسایی هه‌بوایه بێگومان ههڵوێستگیرییهکان و
ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشیندانهکان و کاره‌کان چه‌ندین به‌رابه‌ری ئێستا
فراوانتر‌و زیاتر ئه‌بوو. هه‌موو ئاگاداری ئه‌وه‌ن که هه‌ر دوو رۆژ
دوای تیرۆری سه‌رده‌شت چه‌ندین ڕۆژانامه‌نووس له نێو شاری هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی
مه‌رگیان لێ‌کرا.
له هه‌مویان گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئامانج و مه‌به‌ست له مهترهحکردن
و له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر ڕاگرتنی خه‌ڵکی شاره‌کان له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر
چییه؟ ئامانج و ئه‌نجامه‌که‌ی بێجگه له گۆڕینی مه‌سه‌له‌که چییه؟
به‌ڕای من جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان له هه‌ولێر و سلێمانی و
شاره‌کانیتری کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا،به یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ده‌نگ
ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان کرد و ئێستاکه‌ش داواکاریی ئاشکراکردن و
دادگایی تاوانبارانن.