به كۆشێك مناڵیه‌وه..بۆ كوێ بڕۆم ؟
ده‌ق : ڕێباز مه‌حمود
له‌وه‌ته‌ی هاتووم هه‌زاران مردن تاقییان كردمه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان و له ناو سهرقاڵیهكدا له ژیانی دزیم هه‌ر یه‌كه‌یان و ڕه‌نگێكی لێ كردم به كراس . هه‌ر یه‌كه‌یان و قوماشێكی له ئاره‌زووم بۆ خۆی به‌دوورین دا. هه‌ر یه‌كه‌یان و بۆ كچه پهمووهكانی ناو خه‌ونی هه‌رزه‌كاریم چه‌ند گه‌زێك كوتاڵی ئاڵ و واڵای لا بردم . هه‌ر یه‌كه‌یان و به بارمته دهیدامه ده‌ستی ڕه‌شه‌بایه‌ك شه‌و له‌گه‌ڵ گه‌ڵا وهریوهكانا بمبات گیانهڵام له گۆشه و كه‌ناری حه‌وشه‌ی پڕ خشت و خۆڵی ڕۆژبوونهوهیهكی حه‌په‌ساودا جێی بهێڵێ .. حه‌په‌ساو .. وه‌ك هه‌میشه حه‌په‌سانی باوكم له ئاست چرپه و ڕاز و نیازی په‌نجا ساڵه‌ی ( كانی ژاژی )* دا. حه‌په‌ساو .. وه‌ك حه‌په‌سانی دایكم له به‌رده‌م واته واتی داكه‌وتنی په‌تای غه‌ریبی و له ئاست به‌ڕاست گه‌ڕانی كهوتنهڕێی قافڵه‌ی سه‌فه‌ر و سوار بوونی من له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌وه و ئیدی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌ر قاپی ئێواران . له‌وه‌ته‌ی لێره‌م ، لێره‌ی ناو ئه‌م ژیانه هه‌زاران مردن بێ پرس خۆیان كرد به ماڵی ساده‌ی سهرگهرمیما هه‌ر یه‌كه‌یان و له گفتێكی ساندم ، كه تازه گهیاندبومیه ژووری گه‌رم و گوڕی ئۆقره . هه‌ر یه‌كه‌یان و له كه‌یف و سه‌فای لهحزهیهكهوه هه‌ڵی ده‌ستاندم و به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ده‌یبردمه قوژبنێكی فه‌رامۆشی و به سه‌ر بیرچوونه‌وه‌دا جێی دههێڵام . هه‌ر یه‌كه‌یان و له پۆلێكما پیشی لێ دهخواردمهوه و داری ئه‌دایه ده‌ستی مامۆستا . هه‌ر یه‌كه‌یان و به جۆرێك له دوا وێستگه‌ی ساڵدا له نسرمترین شوێنی حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی خۆمدا ڕیزی ده‌كردم و ده‌یوت : ئافه‌رم تۆ ده‌رچووی ! ئیتر ئه‌و كتێبانه‌ی به دڵ و گیان به‌رگم تێ گرتبوون لێی وه‌ر ده‌گرتمه‌وه . مامۆستا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مردنا هاموشۆی ده‌كرد یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و بوو ده‌رگاكانی له‌سه‌ر مردن ، لێ خستینه سه‌ر گازی پشت .. مامۆستا .. ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی ، له هه‌ر كوێوه ده‌ربكه‌وتایه نوقڵی ئه‌و چێژانه‌ی له ترسا به دزیه‌وه له مشتی نوقاوی چڵكنیما شاردبومنهوه مردن لێی دهساندم و فڕیێ ده‌دانه ، . شوێنه تاریكه‌كانی ئهسهفمهوه به‌ڵام واش ، له‌وه‌ته‌ی مردن ده‌یه‌وێت شان به شانی ژیان بڕوات هه‌میشه چه‌ند هه‌نگاوێك له دواوه‌یه . هه‌رچه‌ند كاتێك ژیان وه‌كو قه‌ره‌جێك بنه‌و بارگه‌ی خۆی ده‌پێچێته‌وه و ده‌ڕوات ئه‌وسا مردن ده‌مانگاتێ .. ئه‌و شاره‌ی سه‌ربازێكی مردن پێی تێ بخات هه‌رگیز جارێكی تر ده‌ستی ژیان ناكه‌وێته‌وه . من هه‌زاران شوێنی وام له ڕۆحما به مردن دۆڕاند و كه‌چی ژیان ، مته‌قی نه‌كرد .. به‌ڵام مردن هه‌رگیز نه‌یتوانیوه ته‌نیا جارێكیش پێش عه‌جولی نه‌سیم بداته‌وه له سه‌ر كردن به ماڵی پڕ نهێنی قهرسیلدا.. قه‌ت بۆی نه‌ڕه‌خساوه شوێن پێی باران هه‌ڵبگرێ و له پێش بۆن و به‌رامه‌ی خاكه‌وه خۆی بكات به لوتی ئاگاییدا. له مندا مردن دێڕ به دێڕ لاسایی ژیان ده‌كاته‌وه یان ڕه‌نگه بیه‌وێت به قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خۆی جۆرێكی تر بمنوسێتهوه جۆرێكی وا ، كه دوایی ژیان منی بۆ نه‌خوێنرێته‌وه . ئه‌وه نیه له‌وه‌ته‌ی هاتووم مردن به‌سه‌بره‌وه ئه‌ملاولای لێ گرتووم بۆ ئه‌وه‌ی خۆمی لێ نه‌دزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بوارم نه‌بێت بۆ هیچ فیردهوسێك ڕاكه‌م جگه له ئاینده كه پایته‌ختی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی .. هه‌ندێك جار مردن هێنده ته‌نیا باڵه له‌وه ناچێت وا دیار بێت ، هه‌موو ڕێگاكان ده‌چنه‌وه به‌ر ماڵی ئه‌و . ئه‌و كاته‌ی مردن ده‌یه‌وێت به شه‌له شه‌ل به ڕه‌ت بوونی دڵگه‌رمیم بگاته‌وه كه ده‌مبات بۆ ناو تۆ.. نه ( با) ڕازیه ، مردن ده‌ست به چمكی كراسه تهنكهكهیهوه بگرێت نه ساماڵ گۆچانێك له خۆی ده‌بڕێته‌وه و بیداته ده‌ستی .. نه بیابانیش تۆڕێكی چنراو له ده‌نكی لم و له به‌نی گه‌رما و له ڕه‌نگی شه‌وم بۆ ده‌نێته‌وه ..! ئه‌وه‌ی هه‌میشه مشووری زوو گه‌یشتنه جێی مردنه‌كانی من ده‌خوات پشت تێ كردنی دۆستی و بای بای میهره‌بانی و ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی په‌پوله‌یه له گوڵزاری جێمانم .. ژیان سترانێكی به‌رده‌وامه به ڕووی مردن‌دا مردن بۆیه له‌م ده‌ور و به‌رانه‌یه به‌خیلی به ژیان ده‌بات ژیان ئه‌و پێده‌شته پڕ سێپهڕهیه ، به‌رغه‌لی مه‌رگی تیا ده‌له‌وه‌ڕێت .. ژیان ئه‌و خۆراكه نایابه‌یه مه‌رگ بابۆڵه‌ی لێ دروست ده‌كات بۆیه ئیتر گرنگ نیه ، چه‌ندێكه ئه‌م سفره‌یه داخراوه و كه‌ی كۆ ده‌كرێته‌وه !! منی ڕهتێنراویش ، ئه‌گه‌ر ژیان ده‌ستبه‌ردارم نه‌بوایه مردن وه‌ها له وار و وێخی نه ده‌هێنام .. گوله قه‌ت خه‌یاڵمی پێ نه‌ده‌كرایه بێژنگ بۆ ڕژانی نم نمه‌ی خولیا و خه‌سار بوونی دڵۆپ دوای دڵۆپی ئه‌و هه‌موو شه‌ونمه .. ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ی شایه‌تمان له شایه‌تمان به خوای ئه‌م مه‌ته‌ڵانه‌ی بوون له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی نوێژی تههارهتهوه بۆ سه‌ر بهلهپیتكهی تفه‌نگ لانهچوایه ..! فڕۆكه جه‌نگیه‌كان ، قه‌ت مردنیان پێ نزیك نهئهخرایهوه له من له ته‌مه‌نم كه له خوێنی خۆیدا گه‌وزا كه له خوێنی حیكایه‌ته كوژراوهكانما گه‌وزا و بینینی ئه‌و هه‌موو ڕۆژه سه‌قه‌ت بوانه‌ی بیره‌وه‌ریم ئه‌ركی داڵدهدانیانی گرته ئه‌ستۆ .. ئه‌گه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه خۆشه‌ویستی له ئێمه‌دا مانی بگرتایه له چونه سه‌ر سوكانی گوناه . ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی به یه‌كجاری ، له دڵدا كینه‌ی شار به‌ده‌ر بكردایه .. خۆشه‌ویستی به هه‌موو ڕێگاكانی ڕۆژدا هه‌ر خۆی چاوساغمان بوایه بۆ چونه بازاڕ بۆ ڕۆیشتن بۆ سه‌ر ئیش و بۆ پیاسه و بۆ سه‌ردانی باخه‌كانی یه‌كتری و بۆ لێخوڕینی دنیا و بۆ ته‌ریق كردنه‌وه‌ی مه‌رگ له‌وه‌ی واز له‌و هه‌موو هاتنه له ناكاوانهی خۆی بهێنێت و ته‌نیا یه‌ك جار و ئه‌ویش به‌شه‌رمه‌وه ڕووی بێت له ده‌رگامان بدات .. ئه‌و مردنه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌رگیز سوپاسگوزار نیه ئه‌گه‌ر لێره‌وه تا لای نقوم بوونی دراوسێكه‌م له‌ناو حه‌وزی بچكۆله‌ی خۆشنودی خۆیدا و له ناو حه‌وشه‌ی هاوینی ته‌مه‌نیدا من دارعاسای ده‌ستی بم . ئه‌گه‌ر شان بخه‌مه ژێر باڵی مه‌رگ و بیبه‌م و بڵێم : ئه‌ها ، ئه‌وه نیشتمانێكه له ئه‌وجی غافڵ بوون و له یادچوونی تۆ . ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بینه پیاوی مردن نه‌بینه جاسووس به‌سه‌ر ژیانه‌وه ئه‌وا نه مه‌رگ دوژمنه گه‌وره‌ی ژیانه وه‌ك ترس هه‌میشه دووپاتی ده‌كاته‌وه نه ژیانیش رۆژێك له ڕۆژان ، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ مردنا هه‌بوه . كه‌چی زۆر هه‌وڵ هه‌ن بۆ كردنی ئه‌م دووانه به دڵخوازی یه‌كتر به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك كه ژیان له هه‌میشه‌یی خۆیدا ده‌می له ناو ده‌می مردنا بێت و خه‌ریكی ماچ و موچ بن ..! كه مردن به یه‌كجاری ببێته مێردی ژیان و ئێمه‌ش ئیتر كچ و كوڕه شه‌رعیه‌كانی ئه‌و جووته . ئه‌وكاته ئه‌بێت وه‌ك ئێستا هه‌مدیسان خۆمان ناو بنێینه‌وه .. ئه‌بێت هه‌مدیسان بكه‌وینه‌وه مشت و مڕێكی ناقۆڵای تر .. (( من سه‌ر باوكتم داوه‌ته‌وه ، یان تۆ سه‌ر دایكم ؟ كه‌وا به‌ئاسانی كۆ نابینه‌وه ...)) كه كۆش ده‌بینه‌وه كه‌ون پڕ ده‌بێت له ژاوه‌ژاو هه‌مدیسان گه‌وره ده‌بینه‌وه و بێده‌نگی نازانێت گه‌را ورده‌كانی خۆی له كوێ دا‌نێت . تۆ هه‌مدیسان نازانی منی له‌ته ڕۆحه‌كه‌ی خۆت له كوێدا بدۆزیته‌وه .. ژیان له‌به‌رده‌م ته‌راتێنی گهورهبوونا ده‌مه بۆڵه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا درێژه بۆ پێ نادرێت ! ژیان وه‌ك دایكێكی بێ ده‌سه‌ڵات گره‌نتی نادات ، یاقوته دره‌وشاوه‌كانی له ده‌ست به‌رنه‌بێته‌وه بۆ ناو گۆمی ئه‌فسووس له ئاست پلارهكانی ده‌ستی زوڵمه‌ت نه‌ك گه‌مارۆی ترسنۆكانه و ئه‌به‌دیانه‌ی مردن .. ئێستاش كه‌س نه‌زانێت ، تۆ شاهید به ئه‌زیزم تۆ شاهید به كه بۆ منیش ده‌مێكه ، هه‌ر ساته و مردن به بیانووی سه‌ردانی هاوهڵهكانیهوه كه له مندا خێمه‌ی ڕه‌شبینی بۆ هه‌ڵئه‌ده‌ن دێت و زه‌میله‌یه‌ك پڕ ده‌كات له‌و هه‌ڵوژه ڕه‌شانه‌ی به به‌ردی بێوه‌فایی ئازیزان كه‌وتونه‌ته خواره‌وه . دێت و ئه‌و تازه‌ترین كتێبانه‌ی روحم له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات هاووڵاتیه خۆشه‌ویسته‌كان خۆڵیان ڕشته ، چاوی پهیڤهكانیانهوه .. دێت و له‌به‌رده‌م هه‌ڵفڕینی له ناكاوی په‌پوله‌دا لاپه‌ڕه له ناوه‌ڕاستی ده‌فته‌ری جۆش و خرۆشی شوعله‌ی مۆمم ده‌كاته‌وه و نه‌ختێك شه‌ڕه پشیله‌ی تیا دروست ده‌كات و دوایش فڕێی ده‌دات .. ئه‌زیزم ، چۆن مردن پێش ژیانم ناكه‌وێته‌وه ؟ كه ئاگر به‌ردان له هه‌رێزی سه‌وزم نایاب ترین داوه‌تی ئینسان بێت ، بۆ ڕیاكاری .. كه بۆكڕوزی خه‌ڵفه نه‌مامه‌كان و مه‌شخه‌ڵی شێخهڵێك سهركزیم ڕووناكی به‌شی شه‌وه دهیجوورهكانی نیه‌ت خراپی بدات ..! كه ئێمه هێنده گیرین له‌وه‌ی له یه‌كتریدا خۆمان ڕووت و قوت هه‌ڵخه‌ین بۆ خواردنه‌وه‌ی خۆر بۆ تام كردنی نوور .. كه نایه‌ین دڵمان توانی پێده‌شتێك گوڵی مێلاقه بكه‌ین ، تا ئاسمان هێنده شینایی پێ بێت ، بتوانێت خۆی دابه‌ش بكات به‌سه‌ر ڕۆحی ئێمه و ئه‌به‌دیه‌تی دڵنیایی .. كه نایه‌ین ڕه‌وه گورگهكانمان به یه‌كجاری بنێرینه‌وه بۆ دوند و ههڵهموته عاسیهكان .. بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی من و تۆ هه‌رگیز پێی تێ نه‌خه‌ین و ژیانیش قه‌ت پێی سه‌غڵه‌ت نه‌بێت . بۆیه دواجار له‌م ته‌نگ پێ ههڵچنینهدا سه‌ر به سه‌ر گومانهكانما لار ده‌كه‌مه‌وه و له مناڵیه تۆقیوهكانم ، له ڕازه وردیله‌كانم ورد ئه‌بمه‌وه و هه‌ناسه دوای هه‌ناسه‌ش به تۆ ده‌ڵێـم : به‌ر له ڕۆیشتن ، پڕ به جێگای دۆشه‌كی سۆزێک ، دڵدانه‌وه‌م به‌سه .. له‌سه‌ر بانیژه‌ی هاوینێكی ده‌م و گفت شیرین كه مانگه‌شه‌و میوانی بێت و پاڵیان دابێته‌وه و باسی خودا و جوانی بكه‌ن ..! كه من پیاوێكی ڕاسبی ناو تاقی كردنه‌وه‌كانی عه‌شاماتی گه‌وره‌بوونم . پیاوێكم .. به كۆشیك مناڵیه‌وه هه‌تا بڵێی دهستكورتم له سه‌روه‌تی بێباكی سفره و خوانم ته‌نها نانه ڕه‌قی گومانی له‌سه‌ره ماڵه‌كه‌م له سه‌ر پشتی ئه‌سپێكی پیری وا جێی ده‌بێته‌وه كه دڵنیام ، له هه‌ڵدێرانی ..! ئیتر بۆ كوێ بڕۆم ، به كۆشێك مناڵیه‌وه بۆ كوێ بڕۆم ، بۆ كوێ ؟ بمبوره زۆر جار له نیازپاكی خۆمدا و به كارێزی خه‌یاڵێكی قوڵدا به شوێن ئاودا كه ده‌مه‌وێت بگه‌مه حزوری ته‌ڕایی تۆ وا هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ڵه‌كی هه‌موو بیره‌كانی دنیا و دیواری هه‌موو به‌هاكان خه‌ریكه به‌سه‌رما بڕوخێن .. له كوچه و كۆڵانی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌فره‌تیه‌دا چۆن ئه‌ژنۆم شل نه‌بێت له ئاست چه‌قۆیه‌كی خوێناوی و سه‌ر بڕاوێك و جه‌لادێك . جه‌لادێك .. كه زۆر ده‌ترسم ، هه‌ر ئێستا نا تاوێكی تر له ژێر سێبه‌ری شهنگهبیهكی خۆویستی منیش‌دا خه‌به‌ری بێته‌وه ! نا.. ئه‌زیزم ، به كۆشێك مناڵیه‌وه ڕۆژی ئه‌وه نیه ڕێ ده‌ركه‌م .. ئاخر كێ ده‌ڵێت ، به لایه‌نگریم بۆ نێچیر دڵی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م خوێنه ئاو ده‌خواته‌وه ؟ تریفه له‌سه‌ربانی ههمومانا ڕاده‌كشێت و كه‌چی كه‌سمان نیشتمانی ئه‌به‌دی مانگهشهوێك نین .. چۆن به كۆشێك مناڵیه‌وه پیاوێكی ڕاڕا نابم ؟ ئاخر له‌م سهرماستانهدا هه‌رچۆن لێكی ئه‌ده‌مه‌وه قازانجی ئه‌م ڕه‌ت بوونه‌ی هه‌میشه‌ییم به ناو چڕه دوكه‌ڵی زه‌مه‌ندا سه‌ری مایه‌ی ، پشكۆكانی بیره‌وه‌ریم ده‌خوات .. بۆیه بڕوام پێ بكه به‌م تاریكه سهڵاته ته‌نیا به بینینی پێكه‌نینی تۆ دنیام ڕوون ده‌بێته‌وه و مناڵیهكانیشم ده‌كه‌ونه یاری كردن .. لێره‌وه‌یه خوازیارم لێو بنێمه سه‌ر لێوت و پڕ به موشتاقیم قوم قوم شیعر و زه‌رده‌خه‌نه‌ت بخۆمه‌وه ! خوازیارم له‌گه‌ڵ تۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆمان به ژماردنی برینه‌كانه‌وه خه‌ریك بكه‌ین ، قیروسیای لێ بكه‌ین چاوی مردن و دنیا ببه‌ستینه‌وه و خۆمان له ناو قامیشه‌ڵانی میهر و سه‌ردانی هه‌میشه‌یی بادا بۆ شمشال ژه‌نین بشارینه‌وه و له‌گه‌ڵیاندا ، ده‌ست بكه‌ینه چاوشاركێیه‌كی ئه‌به‌دی .. ............................................................................ * كانی ژاژی : ڕه‌زو كانیاوێكه له ناوچه‌ی شارباژێڕ ، به‌رامبه‌ر هاوینه‌هه‌واری سه‌رسیر هۆڵه‌ندا 2007 rebazmahmud@hotmail.com
|