٢٤\٦\٢٠١١
بە کۆششی
فیدراسیۆن و چەند لایەنی دیکە
(٧٠)
په‌نابه‌ری کوردی عێراق لە بەریتانیا لە مەترسی بەزۆرناردنەوە
رزگارکران!
له‌دریژه‌ی هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی‌و
هه‌ڵسوراوانی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران و چه‌ند که‌سایه‌تی
شاره‌زا له‌بواری یاسا‌و مافه‌کانی په‌نابه‌ران، دۆینی 21-6-2011 پلانی
ناردنەوەی بەزۆری حەفتا (70) په‌نابه‌ری کوردی عێراق کە لە چەند
گرتوخانەی لەندەن ئامادەکرابون تا لەرێگای فڕۆکەخانەی هیسرۆوە رەوانەی
فڕۆکەخانەی بەغدا بکرێنەوە، هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
فیدراسیۆنی پەنابەران بەهاوکاری چەند لایەنی دژ بەناردنەوەی بەزۆری
پەنابەرانو یاسا ناس توانی بڕیاری ناردنەوەی (٧٠) پەنابەری کورد
هەڵوەشێننەوە لە دادگا، کە ئامادەکرابون رەوانەی بەغدا بکرێنەوە. ئەوە
لە کاتێکدا کە پاس ئامادەکرابوو تا لە زیندانەوە رەوانەی فڕۆکەخانە
بکرێن. بەڵام بڕیاری دادگا کە بەقازنجی پەنابەران بوو لەگەڵ پشتێنەی
مرۆیی کە لەلایەن هەڵسوڕاوانی فیدارسیۆنو لایەنەکانی دیکەو
ئازادیخوازانەوە دروستکرابوو لەبەردەم گرتوخانەکەدا، پێکەوە دەوریان
بینی بۆ رزگارکردنی ئەو پەنابەرانە لە مەترسی بەزۆر ناردنەوە.
بێگومان ئەم دەسکەوتە گەورەیە لە درێژەی کهمیپنی 20 رۆژەی
فیدراسیۆندایە کە له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عیراق و کوردستان به
پشتیوانی ده‌یان کهسایهتیو رێکخراوه‌ی ئینسانی‌و کریکاریی وچه‌ند په‌رله‌مانتار،
بەرێی خست، لایه‌نێکی گرنگی بهرههلستیکارو کاریگه‌رو کارساز بووە له‌سه‌ر
ژیان‌و چاره‌نووسی په‌نابه‌ران. ئه‌مه‌ی خواره‌وه گۆشه‌یه‌کی به‌رچاوی
چالاکیه‌کانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ده‌خاته روو:
1. به‌دوای توند بوونه‌وه‌ی فشاره‌کان بۆ سه‌رپه‌نابه‌ران له‌ولاتانی
ئه‌وروپا بهگرتنو لیگرتنهوهی خزمه‌تگوزاریی وپاشان دیپۆرتکردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران بۆ به‌غدا، فیدراسیۆن که‌مپینێکی 20 رۆژه‌ی راگه‌یاند به‌رامبه‌ر
به‌و زهختو زۆره‌ی بۆ په‌نابه‌ران ده‌هێنرێت، ئامانج له‌و که‌مپینه
فشاره خسته سه‌ر حکومه‌تی عیراقیه به‌مه‌به‌ستی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و رێکهوتننامانهی له‌سه‌ر په‌نابه‌ران له‌گه‌ل ولاتانی ئه‌وروپیه‌کان
ئیمزایان لێداوه، وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی هیچ په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نیراوه
له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا.
2. فیدراسیۆن نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی لیستی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی
عیراقی ده‌کات که ئه‌م داواکاریانه ده‌گریته خۆ:
• ڕاگرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و ڕێکه‌وتننامانه‌ی که
حکومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی
بەزۆری په‌نابه‌ران ئیمزایان کردوە وه‌به‌ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نرێت کە هیچ
په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نیراوه له به‌غدا وهرناگیریتهوه.
• ئه‌م ڕه‌وشه‌ى په‌نابه‌ران له‌وڵاتانى ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تى سیاسه‌تى
ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران ئیدانه‌و سه‌رکۆنه بکه‌ن و به‌ڕه‌سمى به‌حاڵه‌تی
پێشێلکارىیهکانى مافى مرۆڤى له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن.
• زه‌خت بۆ ووڵاته ئه‌وروپایه‌کان له ڕێگای (UN) بهێنرێت ئه‌م زه‌خت
وزۆره له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی کورد له لایه‌ن ووڵاته ئه‌ورپایه‌کانه‌وه
هه‌ڵگیرێ.
• ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆره ملی دیپۆرتی کوردستان کروانه‌ته‌وه قه‌ره‌بوو
بکرینه‌وه ،بیمه یان کاری گونجاویان بۆ دابین بکرێت.وه‌ڵام به
خواسته‌کانی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان بده‌نه‌وه که به‌شێوه‌ی
یاداشت ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان وسه‌رۆکی حکومه‌ت کراوه.
3. رێکخراوی لیبوردنی نیو ده‌وله‌تی له‌دوایین ئالووگۆرهکان له‌سه‌ر
ره‌وشی په‌نابه‌ران ئاگاداردهکریتهوه به‌مه‌به‌ستی هاوکاری په‌نابه‌ران.
4. سکرتیری فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ به‌ریز جین لامبیرت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا له‌لیستی سه‌وز کۆده‌بیته‌وه، ئه‌وانیش ئیمزای پشتیوانی له‌که‌مپینی
فیدراسیۆن بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران ئه‌ده‌ن.
5. وه‌فدێکی سکرتاریتی فیدراسیۆن له له‌نده‌ن که له (ئاسۆ گۆران،ده‌شتی
جه‌مال،عوسمان فه‌تاح) له‌گه‌ڵ بهریزدکتۆر محمد کیانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی
عیراقی کۆده‌بنه‌وه. دوای قسه‌و باس گۆرینه‌وه له‌سه‌ر دوایین
گۆرانکاریه‌کان له‌سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران. له‌سه‌ر که‌مپینی فیدراسیۆن
قسه‌و باس ده‌کریت چه‌ندین به‌لگه، که رێکه‌وتننامه‌کانی حکومه‌تی
عیراقی ، وهنامه به لیستی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی
عیراقیان ئاراسته ده‌کرێت. ئه‌وانیش سه‌رباری پشتگیریان له‌که‌مپینی
فیدراسیۆن به‌لێن ئه‌ده‌ن له‌رێگای کۆکردنه‌وه‌ی 50 ئیمزا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌کانی
عیراق، دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران بخه‌نه ئه‌جنده‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی
عێراقی له داهاتوودا.
6. سکرتیری فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له به‌ریزان جیرمی کۆبن، جان
مکندونیل ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کۆده‌بیته‌وه، سه‌رباری
پشتیوانیان له‌که‌مپینی فیدراسیۆن، ئیمزایان لێ وه‌رده‌گریت بۆنامهیهک
که ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی عیراقی، سه‌رۆک کۆماری
عیراق و سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان ده‌کرێت.
7. فیدراسیۆن ژماره‌یه‌کی زۆر له رێکخراوی پهنابهریو ئینسانی، یه‌کیتی
کریکاریی وگروپی سیاسی، مامۆستای زانکۆ له‌و که‌مپینه ئاگادارده‌کاته‌وه
که ئه‌وانیش پشتگیری خۆیان له که‌مپینی فیدراسیۆن راده‌گه‌ینن و نامه
ئاراسته‌ی به‌رپرسیاران ده‌که‌ن له‌عیراق‌و کوردستان.
8. په‌یتا په‌یتا فیدراسیۆن نامه‌ی پشتگیریه‌کان، به فاکس ئاراسته‌ی
بالۆیزخانه‌ی عیراقی له لهندهنو نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ده‌کات.
9. له‌کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ساڵ یادی سه‌رده‌شت عوسمان ئیمزایه‌کی
زۆر دژ به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران کۆده‌کریته‌وه.
10. له‌چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی کوردی و کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه
سیاسیه‌کان به‌ده‌یان ئیمزا بۆ پشتیوانی له‌که‌مپینی فیدراسیۆن کۆده‌کریته‌وه.
11. چه‌ندین ده‌زگای راگهیاندنومیدیاکان له ئاستی سهراسهردا له ده‌ره‌وه
وناوهو هی کوردستان به‌شێوازی جۆراجۆر له‌و که‌مپینه‌و ره‌وشی په‌نابه‌ران
ئاگادار ده‌کرینه‌وه.
12. به به‌رده‌وامی به‌شێوه‌ی کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ له ریگای ته‌له‌فونه‌وه
سکرتیری فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره گیراوه‌کان له شه‌ش گرتووخانه‌ی
ده‌ستبه‌سه‌ر به‌ریتانیاو سکوتلنده، کۆبوونه‌وه به په‌نابه‌ران ده‌کات،
له‌سه‌ر دوایین هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن ئاگاداریان ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها
نامه‌ی به‌کۆمه‌ڵی ئهوپهنابهرانه که ئاراسته‌ی رێکخراوه پهنابهریو
ئینسانی و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن کراو ه، دهنیریت.
13. فیدراسیۆن فۆرمی سکالای دادگای ئه‌وروپا بۆ په‌نابه‌ره‌کانی
زیندانی دهنیریت، تا پری بکه‌نه‌وه به فاکس بۆ دادگای ناوبراوی
بنیرن..
14. به‌شێوه‌ی تاک تاک، فیدراسیۆن نامه بۆ لیکولینه‌وه له‌که‌یسه‌کانی
په‌نابه‌رانی زیندانی ومه‌به‌ستی پشتیوانی، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی
ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌کات.
15. فیدراسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی یاسایش پرۆسه‌ی پشتگیری له‌و
په‌نابه‌ره زیندانیانه‌ی هه‌ره‌شه‌ی دیپۆرتیان له‌سه‌ر بوو بباته
پێشه‌وه، چه‌ندین به‌ڵگه‌و دۆکیمنت ئاراسته‌ی پاریزه ر وکه‌سایه‌تی
شا ره‌زا له بواری یاساکان ده‌کات تا ببیتههۆکاریهک بۆ به‌رگرتن به
پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ به‌غدا.
16. 24 په‌نابه‌ری گرتووخانه‌ی کامسفیلد هاوس له شاری ئۆکسفۆرد دژ به
بینینی وه‌فدی حکومه‌تی عیراقی بۆ سه‌ردانی زیندانیه‌کان به‌مه‌به‌ستی
دڵنیاکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا له ناسنامه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ران،
پاشان دیپۆرتکردنه‌وه‌یان، 4 رۆژ مانگرتنیان راگه‌یاند. له‌سه‌ر داوای
سکرتیری فیدراسیۆن مانگرتنیان له‌خواردن شکاند.
17. 5 په‌نابه‌ری کورد له گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری گلاسگۆ دژ به
ناردنه‌وه‌یان له خواردن مانده‌گرن.
18. سێ گروپی دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌ران کاتژمێر 5 ئێواره‌ی 21-6 به‌شێوه‌ی
پشتینه‌ی مرۆی وبه شێوازی ده‌ستگرتن له‌ناو سه‌بی کۆنکرێتی سه‌ر رێگای
هه‌ردوو گرتووخانه‌ی (کۆڵن برۆک،هاردمهنسورس)ده‌گرن تا رێگا له‌و
پاسانه بگرن که په‌نابه‌ران دهگۆیزیتهوه بۆ فرۆکه‌خانه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی
دیپۆرتی به‌غدا بکرینه‌وه.
19. کوردستان: له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا وه‌فدی فیدراسیۆن
که پێک هاتبوو له(ئاری جلال، به‌ختیاری سالح، ئامانج عبدولا) سه‌ردانی
ژماره‌یه‌کی زۆر له میدیا ئه‌هلیه‌کان و ده‌زگاکانی راگهیاندنو
رێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یه‌کان و که‌سایه‌تی جۆراجۆر ده‌که‌ن تا
له که‌مپینی فیدراسیۆن بۆ پشتیوانی له‌خواسته‌کانی په‌نابه‌ران
ئاگاداریان بکه‌نه‌وه، و ئیمزای پشتیوانیان بۆ داخوازیه‌کانی که‌مپینی
فیدراسیۆن لێوه‌رده‌گرن.
20. لقی کوردستانی فیدراسیۆن داوای موله‌تی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م
نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی پێشکه‌ش ده‌کات، به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن
پاریزگاری سلێمانی به به‌هانه‌ی جۆراجۆر رێگای لهمولهتی یاسای
خۆپیشاندانی فیدراسیۆن ده‌گیریت.
21. سه‌رله‌به‌یانی 19-6 وه‌فدێکی فیدراسیۆن که پێک هاتبوو به (ئاری
جلال، به‌ختیاری سالح، ئامانج عبدولا) سه‌ردانی نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی
عیراقیانکرد له شاری سلێمانی و چاویان که‌وت به به‌رێز(ئاری سه‌لاحه‌دین
فه‌ره‌ج) به‌رپرسی نوسینگه‌که و جه‌ختیان له‌وه کردوه که‌پێویسته
حکومه‌تی عیراقی چیتر رێگا به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نه‌داو و
یاداشتی فیدراسیۆن و نزیک به هه‌زار ئیمزای ناره‌زایه‌تی که ئاراسته‌ی
سه‌رۆک کۆماری عیراق‌و سه‌رۆک وهزیرانو سه‌رۆکی هه‌رێم کرابوو له ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه‌ی کوردستان له پێناو به‌رگری له په‌نابه‌ران پێدرا. تا بگاته
هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که.
22. هه‌مان رۆژ وه‌فدی ناوبرا له نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان
چاویان که‌وت به به‌رێزان(په‌یمان عیزه‌دین، سه‌رگول قادر) ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی کوردستان سه‌رباری دانی یاداشتی فیدراسیۆن، کۆپی چه‌ندین
ئیمزای ناره‌زایه‌تیان دژ به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران پێدان، ئه‌وانیش
پشتیوانی خۆیان بۆ داخوازیه‌کانی په‌نابه‌ران راگه‌یاند.
23. ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له
نوسینگه‌ی سه‌نته‌ری به‌رگری له‌مافه‌کانی مندالان، کۆنگره‌یه‌کی
رۆژنامه‌وانی بۆ (ئامانج عبدولا) به‌رپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی سازدا . له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسی فیدراسیۆن
تیشکی خسته سه‌ر دوایین ئالوگۆرکان له ره‌وشی پهنابهرانو ئه‌و کار‌و
چالاکیانه‌ی فیدراسیۆن له‌راستای به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران ئه‌نجامی
داوا له ده‌ره‌وه ناوه‌و کوردستان،.
24. له‌سه‌رجه‌م ئه‌م چالاکیانه‌دا زۆربه‌ی زۆری که‌ناله‌کانی راگهیاندنو
رۆژنامه‌نوسان له میدیا ئه‌هلی و حزبیه‌کان راپۆرتی ئه‌م هه‌والانه‌ی
که‌مپینی فیدراسیۆن یان، پهخشکردۆتهوه.
25.له به‌رواری راگه‌یاندنی که‌مپینی فیدراسیۆن دژ به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران،
سه‌رباری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیپۆرتی 70 په‌نابه‌ر له به‌ریتانیاوه،
تا ئیستا 17 کەسیان له‌زیندان ئازاد کراون.
ده‌رس و ته‌جره‌به‌ی که‌مپینی 20 رۆژه‌ی فیدراسیۆن، راگرتنی دیپۆرتی 70
په‌نابه‌ر بۆ فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا، دهستکهوتو نه‌به‌ردیه‌کی گرنگه و
پرشنگداره له خه‌باتی مه‌یدانی په‌نابه‌ری بۆ ئازادی نیشته‌جێ بوون.
پێمان ده‌لێت ده‌توانیین له‌هه‌نگاوه‌کانی داهاتوومان سه‌رکه‌وتن به‌ده
ست بهێنین. خه‌باتێکی گه‌وره‌و قورس له رێگه‌مانه. ده‌با له‌پشتی ئه‌م
ده‌ستکه‌وتانه رابوه‌ستین، فیدراسیۆن به‌هیز بکه‌ین به‌ده‌ستیه‌وه
بگرین تا بتوانین دوا بزماری خۆمان بده‌ین له تابووتی سیاسه‌تی
دیپۆرتی په‌نابه‌ران.
دلنیاشین له‌م خه‌باته ره‌وایه‌دا ته‌نها نیین، خه‌لکی ئازادی خواز‌و
ئینسان دۆستی ئه‌وروپا و عیراق و کوردستان هاوکاری جدی و پشتیوانمان.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بلین به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقیه‌وه ئه‌وپه‌ری سپاس‌و ریزوتقدیری خۆمان بنیرین بۆ هه‌موو ئه‌و
کهسایهتیوپهرلهمانتارو لایهنونیهادو رێکخراوناوهندهکانی راگه‌یاندن
ومالپهرهکان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وی کوردستان که به هانای که‌مپینی
فیدراسیۆنه‌وه هاتن، پشتیوانیان لێ‌کردین،هاوکاری ئه‌وان ئێمه‌ی
نزیککرده‌وه له‌و ده‌ستکه‌وتانه، ئومیدی خسته به‌رده‌م هه‌نگاوه‌کانی
داهاتوومان.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ره‌وای په‌نابه‌ران
بژی ئازادی نیشته جێ بوون.
سکرتاریتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی
23\6\2011
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|