٣\٤\٢٠١٢
بەڵای دیپۆرت
لەسەر پەنابەران ھەڵگرن!
- راگەیاندنی کەمپینی فیدراسیۆن بۆ بەرگرتن بە دیپۆرتی پەنابەران -
ئازادیخوازان،
مرۆڤدۆستان،
حیزب و لایهنه سیاسییهکان،
پهرلهمانتاران،
هاوچارهنووسان، پهنابهره دیپۆرتهکان..
زۆربەی حکومەتەکانی ئەوروپا ھەنگاو بەھەنگاو پەلاماری ھەموو ئەو
دەستکەوتەئینسانیانەئەدەن کە بەرھەمی رەنجو خەباتی خەڵکی ئازادیخوازی
و ئینساندۆستی ئەوروپایەو لەنیویاندا مافی پەنابەریە. تائێستا ھەزاران
پەنابەری کوردو عێراقی رووبەرووی فشاری دەرونیو فیزیکی، لێگرتنەوەی
یارمەتیو خزمەتگوزاریەکان، زیندانیکردنو مامەڵەی نەژادپەرستانەی
پۆلیسو پاشان سنوورداشکردنەوەی زۆرەملی بوونەتەوە.
ئەم هەنگاوەی ولاتانی ئەوروپا لە کاتیکدا یە کە دۆخی عێراق بە قۆناغێکی
سەختو دژواردا تیدەپەرێت ، سەرەتاترین مافە بنچینەیەکانی ئینسان
رووبەرووی هێرشێکی درندانە بۆتەوە. پشیوی کۆمەلایەتی نائەمنیوئینسان
کوشتن وتەقاندنەوەوخنکاندنی هەموو دەنگێکی ئازاد... سیماسەرەکیکانی پیک
دەهێنیت . بەو هۆیەوە بەدەیان ئینسان ناچارکراوە ئاوارەو وەدەربەدەر
بیت و ژیانی بەنابەری هە لبژێریت.تەنانەت تراژیدیاو دەیان رووداوی
نەخوازراو لە ریگای ژیانی پەنابەریدا، خنکان لە دەریاو شاحینەکان تا
کەوتنە کەمینی سەربازگاکانی سەر سنورکان، کەوتنە دەست باندە مافیایکان
بە ئینسانەوە، بەشێک لە ژیانی پەنابەران پێک دێنیت.
بەداخەوە حکومەتی عێراق، لەچەند ساڵی رابردووا سیاسەتی ھاوکاریو
ئاسانکاری گرتۆتەبەر بۆ سنورداشکردنەوەی پەنابەران. لەکاتیکدا
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کاربەدەستانی ھەردوو حکومەتی
لەئاسەوارەکانی ئەم کردەوە نایاسایی یە ئاگادارکردۆتەوە،بەلام تائێستا
سیاسەتی دەستی دەستیکردنو بێدەنگی لەئاست ئەم مەسەلەیەدا درێژە
پێدەدەن. نە ئەوەیەسیاسەتی ھاوکاریکردنی ووڵاتانی ئەوروپی بۆ دیپۆرتی
پەنابەران راگرن نەئامادەشن وەلام بەخواستی پەنابەرە دیپۆتکراوەکان
بدەنەوە.
ئێمەوەکو فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپینیکی نارەزایەتی
رادەگەیەنیین بۆئەوەی فشاربخەینە سەر حکومەتی عێراق لەپێناو:
١. حکومەتی عێراق بەرەسمی داوای راگرتنی ئەو ھەڵسوکەوتەی ولاتانی
ئەوروپا بکات بەرامبەر بەھاوڵاتیانی عێراقیو کورد لەگرتنو راونانو
بەزۆر سنورداشکردنەوەیان بۆ عێراق.
٢. حکومەتی عێراقی ھەموو ھاوکاریو ئاسانکاریەک بۆ بەزۆرناردنەوەی
پەنابەران رابگرێت. ھیچ ھاولاتیەکی ھەرێمی کوردستانو عێراق کەدیپۆرتی
فرۆکەخانەی بەغدا دەکرێتەوە، وەرنەگیرێتەوە.
٣. پەرلەمانی کوردستانو عێراق پەلەبکات لەپەسەندکردنی ئەو
پرۆژەبریارەی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەنابەرانو
دیپۆرتکراوەکان، فیدراسیۆن خستووتیەبەردەمیان تا ھەردوو حکومەتی
کوردستانو عێراق پابەندبن بەجێبەجێکردنیانەوە.
٤. حکومەتی ھەرێم دەستبەجێ وەڵام بە کێشەی ئەو پەنابەرە دیپۆرتکراوانە
بداتەوە لەبارەی پەیداکردنی کارو شوێنی نیشتەجێبوونەوە....
بانگەوازی تەواوی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانیو حزب لایەنە
سیاسیوپەرلەمانتارەکان،رۆژنامەنوسان دەکەین لە ئاستی دەرەوەو ناوەوەی
عێراق وکوردستان پشتیوانی بکەن لە پیناو جیبەجێکردنی ئەو داخوازیاندا
بەشیوەی گونجاوی خۆیان فشار بھێنن بۆ سەر حکومەتی عیراقی تا بەلای
دیپۆرت لە ملی پەنابەران دەبیتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم کەمپینە بەم ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە
پەیوەندی بگرن:
بەریتانیا: ٠٠٤٤٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣
سویسرا: ٠٠٤١٧٨٨٥٣٢٠٠٤ - ٠٠٤١٧٨٧٥٥٧٧٨٦
کوردستان: ٠٧٧٠٧٥٢٤٣٤٣ - ٠٧٧٠٢٢٠٤٨٤٤ - ٠٧٧٠١٤٢١٤١٦
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
٢\٤\٢٠١٢
|