١٢\٤\٢٠١١
به لای
ئۆپۆزسیۆنه‌وه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هێڵی سووره!

شوان سدیق
ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کاندیدیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم نه‌بوو. له به‌رامبه‌ریشدا دانیانیان به بێ هێزی خۆیان نه‌ده‌نا.
که ئه‌وان توانای ئه‌وه‌یان نییه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به هه‌ڵبژاردن
بگرنه ده‌ست. به‌ڵام حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌هێزترین کاندیان هه‌بوو
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم. به‌پێچه‌وانه‌وه کاری
ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان و چاودێریکردنی کاروباره‌کانی حکومه‌ت
رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌م هێزانه بێ هێزییه‌که‌ی پێش هه‌ڵبژاردنیان
به‌رانبه‌ر به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ر وه‌کو خۆی
ماوه و نه‌گۆڕاوه!
به‌ر له‌وه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆی بێنێته پێڕی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و
حزبی یه‌کگرتووی ئیسلامی، وه‌ک ئۆپۆزسیۆن بوون، هه‌ر یه‌که له یه‌کگرتوو
حزبی گۆڕان، ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان راگه‌یاند واته به‌شداری له
کابینه‌ی شه‌شی حکومه‌تی هه‌رێمدا "ناکه‌ین". به‌ڵام کۆمه‌ڵ چه‌ند مه‌رجێکی
هه‌بوو به‌نموونه زیاد کردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی حزبه‌که‌یان. هه‌روه‌ها
لابردنی بڕگه‌ی تێکه‌ڵ کردنی کچان و کوڕان له سیستمی نوێی خوێندندا به‌بیانووی
ئه‌وه‌ی ئیسلام رێگه به نێر‌و مێی نامحره‌م نادات تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بن".
دیاره کۆمه‌ڵ به‌کاری خۆی ده‌زانێ و ده‌یویست له‌رێگه‌ی مه‌رجه‌کانیانه‌وه
هه‌ر له ئێستاوه ئه‌رکه‌کانیان به‌جێ بگه‌یه‌نن، چونکه له بنه‌ره‌تدا
ئیسلامییه‌کان سوود له شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌رده‌گرن، واته هه‌موو
هێزه ئیسلامییه‌کان خاوه‌ن یه‌ک جۆر له سه‌پاندنی ئه‌خلاق و یه‌کجۆر
له بیکردنه‌وه و یه‌کجۆر له پراکتیکی ئایینین، تا ئه‌و شوێنه‌ی ماده
یاساییه‌کان به‌کارده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که له گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی
ئیسلامی. وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن کار ده‌که‌ن، له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌ماندا. به هه‌موو که‌موکوڕی و که‌مته‌رخه‌مییه‌کانیانه‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تا به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌کانیان وه‌ستابێت به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵکیان به‌لاوه گرنگ نییه، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێ ئیشوکاره‌کانیان به
"ئیجابی" پێناسه بکه‌ین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینیومانه له‌م حزبه ئۆپۆزسیۆنه رێگه پێدراوانه،
له دوای هه‌ڵبژاردنی خوولی سێیه‌می په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم،
راسته ئه‌وان قسه باسیان ده‌رباره‌ی هه‌موو که‌موکوڕییه‌کی ده‌سه‌ڵاتی
ئیداری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌ت و په‌رله‌مان کردووه له
کوردستان. به‌ڵام خاڵی لاوازی ئه‌م هێزانه له‌وه‌دا ده‌بینرێت، تا
ئێستاکه ئه‌وه‌ی باسیان نه‌کردووه، له به‌یاننامه‌و کارنامه‌کانی
خۆیاندا ئه‌ویش پێگه ئیداری و سیاسییه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یه‌تی.
چونکه ده‌بێ بزانین، که سه‌رۆکایه‌کی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتێکی گرنگه ئه‌مڕۆ
له ژیانی خه‌ڵکی کوردستاندا، گرنگی ئه‌و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌ش. له‌وه‌دایه
که ئه‌م سه‌رۆکایه‌تییه راسته‌وخۆ له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه دێته
ده‌ست نیشانکردن.
جیا له‌وه‌ش سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی باڵا له کوردستان،
ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های هه‌یه له ره‌تکردنه‌وه و ئیمزاکردنی هه‌موو ئه‌و
پرۆژه یاسا و بڕیارانه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چێت، که
تایبه‌تن به کاروباری هاوڵایانه‌وه. بۆیه گرنگی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
له‌وه‌دایه.
سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی ئه‌م حزبه ئۆپۆزسیۆنانه نه‌یان توانیوه وه‌ک چۆن
فشاریان خستۆته سه‌ر حکومه‌ت و په‌رله‌مان و تا ئاستێکی باش کاریگه‌ریان
هه‌بووه له بڕیاره‌کان و ئیشوکاری حکومه‌تی هه‌رێمدا. به‌ڵام نه‌یانتوانیوه
کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئیشوکاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌بێت.
دواترین پێده‌نگی و سڵکردنه‌وه له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کان، به‌یاننامه‌که‌ی چه‌ند رۆژی
رابردوویان بوو که جگه له ئیشکاری حکومه‌ت به‌هیچ جۆرێک باسی سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمیان نه‌کردووه ته‌نیا ئه‌وه‌یان به‌لاوه‌گرنگ بووه "گۆران یه‌کگرتوو
و کۆمه‌ڵی ئیسلامی" له دوا به‌یاننامه‌ی خۆیاندا، که له
(5/4/2011)دا بڵاویانکردووه، به‌هیچ جۆرێک ئه‌وان باسی سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمیان نه‌کردووه، ته‌نیا له‌یه‌ک خاڵدا پرسه‌که‌یان به گرنگ
زانیوه. ئه‌ویش. " پێویستیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و، دامه‌زراندنی
حکومه‌تێکی ئینتیقالی که له‌سه‌ر بناغه‌ی "توافق" پێک‌بێت".
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیار و هه‌ڵوه‌ستکردنه ئه‌ویش پێویسته ئۆپۆزسیۆن وه‌ڵامی
خۆی هه‌بێ بۆ ئه‌و بێده‌نگه‌ییه‌ی که سڵ له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌که‌نه‌وه،
به‌پێچه‌وانه‌ی چاودێری کردنی ئیشوکاره‌کانی حکومه‌ت، چونکه ئه‌وه‌ی
بینیومانه له‌م سێ هێزه باسنه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
هێڵی سور بووه به‌لایانه‌وه!!
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|