| 
			٢٦\٨\٢٠١٢ 
			به‌لجیکا به 
			یاسایه‌کی تایبه‌ت قه‌ڵغانی پاراستنی ژنان دروستده‌کا. 
			  
			
  له 
			راگه‌یه‌نراوێکیدا کاربه‌ده‌ستانی باڵای به‌لجیکا یاسایه‌کی تایبه‌تیان 
			به ناوی (یاسای ته‌حه‌ڕوش) ده‌رکرد و له 
			ئێستا به دواوه به مه‌به‌ستى (تەحەڕوش)، 
			فیکه لێدان، ده‌ستهاویشتن و قسه فڕیدان له 
			به‌رامبه‌ر به ژنان له سه‌رتاسه‌ری به‌لجیکا 
			قه‌ده‌غه‌کرا و جگه له‌وه‌ی که وه‌کو 
			تاوان سه‌یرى ده‌کرێ سه‌رپێچیکارانیش سزاده‌درێن. 
 به هۆى زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ى 
			دیارده‌ى (ته‌حروش) 
			له به‌لجیکا په‌رله‌مان ناچار بوو که دانیشتنى تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسه‌که 
			بکا و به یاسا ئه‌و دیارده‌یه قه‌ده‌غه 
			بکا و بڕیاریشدرا که له سه‌ره‌تای مانگى 
			ئه‌یلووله‌وه ئه‌و یاسایه‌ى که
			(ته‌حروش) قه‌ده‌غه 
			ده‌کا ده‌که‌وێته وارى جیبه‌جێکردنه‌وه و 
			ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچى ده‌که‌ن سزاى پاره‌یان بۆ ده‌بڕدرێتەوه.
 
 خه‌ڵکى بروکسل له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌ناوخۆیاندا ناکۆکن و هه‌ندێکیان 
			یاساکه به پاراستنى ئارامیی کۆمه‌ڵایه‌تى 
			و به راست ده‌بینن و هه‌ندێکیشان ده‌ڵێن 
			کارى پێناکرێ.
 
 مانگى ڕابردوو خوێندکارێکى به‌شی سینه‌ما له‌سه‌ر شه‌قام چه‌ندین حاڵه‌تى
			(ته‌حروشى) زاره‌کیی 
			تۆمار کرد و تێزى خوێندنى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئاماده کرد، دوای 
			بڵاوکردنه‌وه‌ی دۆکۆمێنتاره‌که‌ی که به‌هاوکاریی 
			کامێرا شاراوه‌که‌ى هه‌ندێ حاڵه‌تى تۆمارکراویشی له‌گه‌ڵدا بوو، له‌ناو 
			رای گشتیی‌دا ده‌نگی دایه‌وه و بوو به 
			جێگای مشتومڕێکی زۆر.
 
 نه‌ک ته‌نیا له به‌لجیکا به‌ڵکو له سه‌رتاسه‌رى ئه‌وروپا ئه‌و جۆره 
			مامه‌ڵانه له دژی ژنان،
			رووى له زیادبوون کردووه و ئه‌مه‌ش 
			سیاسییه‌کانى خسته جووڵه بۆ گرتنه‌به‌رى
			رێوشوێنى یاسایی.
 
 بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلووله‌وه 
			یاساکه به هاوکاریی
			سه‌رجه‌م داموده‌زگا حکومییه‌کانی به‌لجیکا جێبه‌جێ بکرێ.
 
 
			ANF NEWS AGENCY
 
			  
			  
			  
			  |