٢\٨\٢٠١٥
بەڵێ بۆ ئازادیی
جلوبەرگ پۆشین!!

عەبدولڕەحمان رەسول
هەبوونى ئازادیی بۆ تاک واتە دابینکردنى ماف بۆ ئەوەى باشتر و ئاسوودە
و دوور لە کۆیلەیەتى بژیت و نەچەوسێنەربێت و نەچەوساوەش بێت. بە
واتایەکى تر مرۆڤەکان ئازار بە یەکترى نەگەیەنن. کەواتە ئەم شێوە ژیانە
چ جۆرە سیستەم و یاسایەکى گەرەکە هەتاوەکو بەپێى یاسا و بەپێى ئەم
دەستورە بگوزەرێن!!! ئایا کەس دەیەوێت فێڵ لە خۆى و خەڵک بکات؟! ڕاستى
یەکەى ئەوەیە کاتێک دەمانەوێت ئازادبین لە جلوبەرگ پێویستە ئازادبین لە
بیرکردنەوە و وتن و نووسین و کارى رۆژنامەنوسى و ئازادبین لە رەخنە
گرتن، ئازادبین لە داواکردنى مافەکانى مرۆڤ بەشێوەیەکى شارەستانیانە و
مەدەنیانە!!!!! هەریەک لەمانە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە کە لە سایەى
یاسا و سیستەمێکى ئازاد و سیکۆلار و مەدەنی دا بە سەرکەوتویى مومارەسەى
ئازادییەکان دەکەن مرۆڤەکان بەڵام لە باشوورى کوردستاندا لە سەر نووسین
و کارى رۆژنامەنووسى و رەخنە گرتن لە دژى گەندەڵى چەندین کەس بێ
سەروشوێن کران و چەندین کەس بەنادیارى کوژران و بە بێ ئاگادارکردنەوەى
پۆلیس و دادگا دوور لە یاسا لە لایەن چەند کەسى چەکدارەوە هەڵیان
کوتایە سەر و بێ سەروشوێن کران!! بەڵام تاوانباران نەزاندران و لەلایەن
دادگاوە سزاى خۆیان وەرنەگرت!!!!
بکوژەکانى کۆمۆنیستەکان لە ساڵى ٢٠٠٠ چیان لێ بەسەرهات کە بەناڕەوا
پێنچ کۆمۆنیست بەناوەکانى (ئومێد نیکبین و محەمەد مستەفا و ئیبراهیم
محەمەد و هاورێ لەتیف و عەبدول باست موحسین) کە یەکێک بوون لە
هەڵسوراوانى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق، بکوژە کەى سۆرانى مامە
حمە و سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانى و... هتد بۆچى نەدرانە دادگا؟؟!!
بۆچى بە نادیارى مانەوە!!!!؟؟؟ یەکگرتویى ئیسلامى و گۆران بارەگاکانیان
دەسوتێندرێن لە بادینان ئەو ناوچانەى کە پارتى دیموکراتى کوردستان تیدا
باڵا دەستە،هەر لەم ساڵدا لە ٢٠١٥ لەدواى ئەوەى بەشێک لە حیزبەکانى
یەکێتى و گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ کە قسەیان لەبارەى دەستورەوە دەکرد لە
سەر هەڵبژاردنەوەى سەرۆکى هەرێم لە دوایى بایکۆت کردنى پارتى لە
پەرلەمان ، حیزبەکان لەلایەن پارتى یەوە چەندین فشاریان کەوتە سەر،
ڕاستییەکەى ئەوەیە سیستەم و حکومەت و دەسەڵاتى باشوورى کوردستان رۆژ بە
رۆژ بەرە و کۆنەپەرستى و دواکەوتویى ملدەنێت!
چۆن لە وڵاتێکى مەدەنى و پێشکەوتوو شارەستانى دا لەسەر سووکایەتى و
بێڕێزى کردن بە مرۆفەکان و ریسواکردنی مرۆڤەکان پۆلیس و دادگا بێ دەنگ
دەبێت ،تاوانباران بەبێ سزا دەردەچن؟؟!! ئەوەى لە کۆتایى مانگى
ڕەمەزانى ٢٠١٥ لە شارى سلێمانى کە ناسراوە بە شارى ڕۆشنبیرى ڕوویدا
گاڵتە و سوکایەتى و بێڕێزى بە ژنێک نەکرا بەڵکو بێڕێزى و سوکایەتى بە
سەرجەم ژنان و پیاوانى ئازادیخواز و یەکسانیخواز کرا ،ئەم فیکە لێدان و
هاى هۆ کێشانە و تێزاب رشتنانە تازە نییە لە کوردستان بەڵکو چەندین
جارى تر لە ساڵانى ڕابردوو لە هەولێر و سلێمانى ڕوویداوە ،دەبێت هەموو
خەلک بزانن ئەوە زەنگێکى رەش و خەتەرناکە بۆ سەر تەواوى ئازادییەکانى
مرۆڤ ،ناکرێت داواکارى گشتى و حکومەت و خەلکى ئازادیخواز و یەکسانیخواز
لێى بێ دەنگ بێت .ئەوە بێگومان تەنها لە ژێر سایەى دەسەڵات و یاسا و
سیستەمێکى دواکەوتوانە کۆنەپەرستانە ڕوودەدات کە تاوانبارانێک سزا
نادرێن کە تێزاب بە ژنان دادەکەن و فیکە لیدەدەن و هاى هۆ بۆ ژنان لە
سەر لەبەرکردنى جلوبەرگ دەکێشن !ئەمە دیارە پیلانى دژە مەدەنى و
دیموکراسى یە لە کوردستان لەبەرئەوەى لە کاتێکدایە لە شەقام و پەرلەمان
و لە ناو حیزبەکانى باشوورى کوردستان گفتوگۆ دەکەن لە بارەى دەستوورى
هەرێمى کوردستان و هەڵبژاردنەوەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان،
بزووتەنەوەیەکى بەهێزیش هەیە بۆ داکۆکى کردن لە سەر دانانى دەستورێکى
سیکۆلار و مەدەنى، ئەم بزووتنەوەیە مەدەنییە لە شەقامدا دەستى بە
چالاکى جۆراوجۆر کردوە، کاریگەریشیان داناوە لەسەر تاکەکانى کۆمەڵگاى
کوردستان هەر بۆیەشە بە هەزاران ئیمزا کۆدەکرێتەوە بۆ دانانى دەستورێکى
سیکۆلار و مەدەنى و ئازاد پێویستە ئەم بزووتەنەوەیە زۆر زیاتر بە
هێزبکرێت و بە هەموو شێوەیەک هاوکارو پشتیوانى بکرێت ،ئەمە بە
کۆنەپەرستان و کەسانى دواکەوتوو قبوڵ ناکرێت، نموونەشمان کۆمارى
ئیسلامى ئێران و سعودیە و ئەفخانستانە لە بەرئەوەى کەسانى کۆنەپەرست و
دواکەوتوو دەسەڵات بەرێوە دەبەن بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەن ژنان ئازاد
بن لە جلوبەرگ لەبەرکردندا لە ژێر سایەى سیستەمى کۆمارى ئیسلامى
ئێراندا زیندانەکان پرن لە ژنانێک کە داکۆکى دەکەن لە ماف و
ئازادىیەکانى ژنان، لە یاساکانى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا ژنان بە پلە
دوو دادەندرێن کەمترین مافى مرۆیی بە ڕەوا نازانن بۆ ژنان.
بۆیە پێویستە ڕاشکاوانە بەرگریی بکەین لە
ئازادیی جلوبەرگ پۆشین و سەرجەم ئازادییەکانى تریش لەبەرئەوەى بەبێ
کارکردن بۆ ئازادییەکانى تر ئازادیی جلوبەرگ پۆشین دەستەبەرنابێت،
کەواتە بە بێ سیستەم و حکومەتێکى سیکۆلار و مەدەنیش دەستمان ناگات بە
ماف و ئازادییەکانى مرۆڤەکان .
Abdulrehman.rasul@gmail.com
|