١٠\٤\٢٠١١
به‌ڵێ بۆ
داخوازییه‌کانی خۆپیشانده‌ران و نا بۆ توقاندن و کوشتن.

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بمرێ گه‌نده‌ڵی.
پێش هه‌موو شتێک من له گه‌ل داخوازییه ره‌واکانی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوی
گه‌لی کوردستان و خۆپیشانده‌رانم وبه هه‌موو توانام پشتگیری‌یان لێ ده‌که‌م
وبه توندی توقاندن وگرتن و رفاندنی رۆڵه‌کانی گه‌ل وکوشتنیان ریسوا ده‌که‌م
و ئه‌و جۆره کاره دزێو وناشیرینانه به تاوانیکی گه‌وره داده‌نێم.
روون و ئاشکرایه ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا له پاڵ که‌سانی خاوێن و،
نیشتمانپه‌روه‌رو، ده‌ستپاک پره له که‌سانی گه‌نده‌ڵ و به‌عسی و جاش
و خه‌ڵکانی مشه‌خۆرو دزو قۆڵ برو خۆفرۆش و هه‌ندێ له به‌رپرسه گه‌وه‌ره‌و
پایه‌داره‌کانی تا بینه‌قاقه‌یان له گه‌نده‌ڵیدا خنکاون و چه‌قیون، و
له درۆ‌و ده‌له‌سه ده‌ستی کارامه‌یان هه‌یه‌و هه‌ندێکیان بوونه‌ته
نۆێنه‌رو چاوساغ و چڵکاوی خۆری وڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌ناو ""دراوسیێ
کوردستان"" به تایبه‌ت تورکیا و ئێران و سوریا.
وه‌ک ده‌زانین رۆژی 17ی شوبات له به‌رده‌م سه‌را خۆپیشاندانی خه‌ڵک
له شاری سلێمانی به ئارامی و ئاشتییانه ده‌ستی پێکردو، پاشان به
رێپێوان چوون تا گه‌یشتنه به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتی
دیموکراتی کوردستان و، دیاره له‌وێ به هۆی به‌ردبارانی جه‌ماوه‌رو ته‌قه
کردنی چه‌کدارو پاسه‌وانانی لقی چواری هه‌مان پارتی مێرمنداڵێکی پانزه
ساڵه به ناوی (ره‌ژوان حاجی عه‌لی) شه‌هید ده‌کرێ و ژماره‌یه‌کی
زۆریش بریندار ده‌بن و راپێچی خه‌سته‌خانه ده‌کرین و له‌وێدا چه‌ند که‌سی
تر به هۆی سه‌ختی برینه‌کانیان ماڵئاویی ده‌که‌ن، و شایانی باسه چه‌ندین
که‌سی تر له خۆپیشانده‌ران بێ سه‌رو شۆێن ده‌کرێن.
رووداه‌که ده‌بێته‌مایه‌ی گرژی و ئاڵۆزی ودڵگرانی و نیگه‌رانی زوربه‌ی
دانیشتوانی شاری سلێمانی و شاره‌کانی تری کوردستان و هه‌موو کوردان ئه‌مه
له لایه‌ک، له لایه‌کی تره‌وه ئیسلامییه توندره‌وه‌کان و کۆمیته
به‌دناوه‌که‌ی حارس زاری به‌ناو ""زانایانی عێراق"" و یوسف قه‌رزاوی به
ناو""زانایانی جهان"" و هه‌موو ئیسلامییه‌کانی تری هاوشێوه‌یان که هه‌میشه
داخ له دڵن وکوێرانه ده‌رواننه کورد‌و کوردستان شووڵیان لێ هه‌ڵکێشاوه‌و
به ئاره‌زووی خۆیان بوختان و درۆده‌له‌سه ده‌خه‌نه پاڵی کورد‌و
کوردستان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێ به‌ش نه‌بن له ده‌ستتێوه‌ردانی بار‌و دۆخه‌که‌ی
ئه‌م دووایه‌ی کوردستان.
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌م جۆره که‌سانه له ناو کورد‌و کوردستاندا
دۆست و پێگه‌یان هه‌یه‌و له نزیکه‌وه هه‌واڵیان پێده‌گات و ئاگایان
له هه‌ڵسوکه‌وتی خۆپیشانده‌رانه، و هاوکات به‌زم وبالۆره‌که‌یان
دهۆننه‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ناو ئاین و ""جیهاد""و کرده‌وه‌ی
پروپووچ و به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا دژایه‌تی هه‌رێمی کوردستان وپه‌رله‌مان
و حکومه‌ت ده‌که‌ن و، درۆی شاخدار ده‌دۆزنه‌وه گوایه خه‌ڵک دژی ئاینی
ئیسلامه بۆ ئه‌وه‌ی باری گرژی و ئاڵۆزی نیشتمانه‌که‌مان زیاتر ته‌شه‌نه
بکات و، ده‌ستیان باڵا تر بێ و، له‌م سو‌نگه‌یه‌وه مه‌رام و خواسته
چه‌په‌ڵ و گڵاوه‌کانیان له دژی گه‌لی کوردستان و نیشتمانه‌که‌یان بێته‌دی.
به کارهێنانی وشه‌ی ""جیهاد"" لێره‌دا به مانای توند‌و تیژی و شه‌رو
هه‌ڵگرتنی چه‌ک دێت و به پێی شه‌رعی ئیسلام به‌م جۆره هاتووه (الجهاد
فى سبیل الله عرف فى الشرع بما یرادف الحرب، و وسیلته حمل السلاح) بۆیه
ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک له توند‌و تیژی و شه‌رو هه‌ڵگرتنی چه‌ک دوور بکه‌وێته‌وه.
له‌م رۆژانه‌دا زه‌مینه‌ی کوردستان زیاتر له‌باره بۆ پیلانی ناحه‌زان
و ئیسلامییه‌کان ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران به‌لایه‌کی تردا
ببه‌ن.
خۆپیشادان مافێکی ساده‌و ره‌واو سروشتییه‌و، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات و
کاربه‌ده‌ستان دان به‌وه‌دا ده‌نێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه
به هۆی چه‌واشه‌کردنی هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران چه‌ندین که‌س له جه‌ماوه‌ری
راپه‌ریوو هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس شه‌هید کران.
کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل و بێ ده‌سه‌ڵات،کارێکی بێفه‌ر‌و نا موره‌ڤانه‌یه و
تاوانێکی گه‌وره‌یه و، به گه‌رانه‌وه بۆ په‌رپا کردنی خۆپیشاندان و
شه‌هید کردنی هاولاتیان و ژماره‌یه‌ک له پیاوانی ئاسایش و پۆلیس
پێویسته به‌رپرسانی کوردستان لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوو بێگه‌رد (شه‌فاف)
بکه‌ن و، تاوانباران راپێچی دادگا بکرێن و سزا بدرێن. لێره‌دا ده‌بێ
بڵێن جیاوازی له به‌ینی به‌رپرس و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبێک و
هاولاتییه‌کی بێده‌سه‌ڵات نه‌کرێت، چونکه کار له کار ترازازه و پێشه‌کی
و به‌بێ شک تاوانباران ده‌ستنیشان کراون و، هه‌موو لایه‌ک چاوه‌روانی
بریاره‌کانی دادگایه‌و، لێره‌شدا ده‌ڵێن کام دادگا‌و چۆن دادگایه‌ک؟
بۆ زانیاری و ئاگاداری خه‌ڵک ده‌بێ پیاوانی دادکاو واته دادوه‌ره‌کان (حاکمه‌کان)
بناسرێن و، به هیچ شێوه‌یه‌ک له ژێر فشار‌و کارتێکردنی به‌رپرسان نه‌بن
و، سه‌ر به‌م حزب و ئه‌و حزب نه‌بن و، مێژوویان پاک و خاوێن بێت و، له
رابردوودا دوور بن له به‌عس و ئه‌من و ئیستخبارات.
له بارودۆخی ئه‌مرۆی سلێمانی هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ ده‌دات بێبه‌ش نه‌بێت
و، زوربه‌یان ده‌یانه‌وێت داوا ره‌واکانی جه‌ماوه‌ر له بار به‌رن و،
هه‌ندێ حزب و رێکخراو خۆیان هاویشتووه‌ته ناو خۆپیشانده‌ران و، سه‌یر
له‌وه‌دایه جاروبار به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێن {ئێمه} له‌و کرداره
دوورین و، به هیچ جۆرێک به‌شداری له خۆپیشاندان ناکه‌ێن، به‌ڵام ئه‌و
جۆره هه‌ڵوێسته جوامێرانه نییه، چونکه به به‌رچاوی خه‌ڵک پۆل.
پۆل لایه‌نگیرانیان ده‌بینرێن و، چیدی پیویست به درۆ ناکات.
ئه‌مرۆ له کوردستان ته‌له‌ڤزیۆن و سه‌ته‌لایت زۆر‌و زه‌به‌نده‌یه‌و، به‌داخه‌وه
زوربه‌یان زمانی زبر‌و قسه‌ی ناشیرینیان هه‌ڵبژاردووه و، هه‌ر سه‌ته‌لایت
و ته‌له‌ڤزیۆنێک به گشتی لایه‌نگیرانی خۆیان ده‌هێنن و، به ده‌گمه‌ن
میوانداری که‌سانی بێ لایه‌ن ده‌که‌ن و، ئه‌و جۆره ره‌فتارانه‌ش ده‌بنه
مایه‌ی دڵساردی و شه‌له‌قاندنی بارودۆخه‌که و له یه‌ک دوورکه‌وتنه‌وه
و، سه‌ته‌لایتی وامان هه‌یه ته‌نهاو ته‌نها هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌کان
بڵاو ده‌کاته‌وه، وه‌ک ده‌رده‌کوێ پرۆگرامی تر نه‌ماوه.
ئه‌وه‌ی سه‌یر تره ئیسلامی، عیلمانی، له گه‌ڵ هاولاتیانی هه‌ژارو
کرێکار‌و خاوه‌ن دوکان وشاعیرو نووسه‌رو رۆشه‌نبیران یه‌کده‌گرنه‌وه له
دژایه‌تی کردنی هه‌موو شتێک، ته‌نانه‌ت دژایه‌تی کردنی گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی
گه‌له‌که‌مان، ئه‌ویش ئه‌زموونی کوردستانه‌و، ئه‌مه‌ش زه‌نکێکی ترسناکه‌و
دڵ و ده‌روونی دوژمنانی کورد‌و کوردستان خۆش ده‌کات.
له لایه‌کی تره‌وه سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان و
حکومه‌ت تا ئێستا کۆڵه‌وار‌و بێده‌نگ و گۆج و ئیفلیجین و، به‌رامبه‌ر
به داواکاری و خواستی خۆپیشانده‌ران له سلێمانی و شاره‌کانی تر
هیچیان بۆ ناکرێت و، ئه‌مه‌ش زور ترسناکه‌و، ده‌بێت خواست و داواکانی
خۆپیشانده‌ران به زووترین کات جێبه‌جێ بکرێن و، متمانه‌ی خه‌ڵکی راپه‌ریو
بگێرنه‌وه و، ده‌بێ به وردی کار بکه‌ن و بتوانن که‌سانی ناحه‌زو
گومراو، ئه‌وانه‌ی پشت به بیگانه و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ده‌به‌ستن
راگرن و به هیچ حۆرێک بواریان پێنه‌درێت و، ئه‌م که‌سانه و خواسته‌کانیان
له خۆپیشانده‌ران و خواسته‌کانیان جیا بکرێنه‌وه.
خواست و داواکانی خۆپیشانده‌ران به کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نیوان پارتی
دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆران
نایه‌نه دی و چاره‌سه‌ر ناکرێن و، باشتر وایه بۆ ئه‌و جۆره کۆبوونه‌وه‌یه،
یان کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت
{ده‌سه‌ڵات} نۆێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران له سلێمانی و شاره‌کانی تر
بانگهێشت بکرێن و، روو به روو خواست و داواکانیان پێشکه‌ش بکه‌ن و
گفتۆگۆی له سه‌ر بکرێت و، وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌و، پاش قایل بوونی (رازی
بوونی) هه‌موو به‌شداران په‌یمانامه‌یه‌ک {به‌ڵێننامه‌یه‌ک} ئیمزا بکه‌ن
و رابگه‌ێنرێت و، ماوه‌یه‌ک ده‌ستنیشان بکرێت بۆ جێبه‌جێ کردنی
داخوازییه‌کان و، کۆتایی به‌م بارودۆخه بهێنرێت.
ئه‌گه‌ر خواسته‌کان به پێی په‌یمانه‌که، که له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کان
{داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات و نۆێنه‌رانی خۆپیشاده‌رانی سلێمانی و شاره‌کانی
تر} ئیمزا کراو راگه‌یندراو جێبه‌جێ نه‌کران، مافی جه‌ماوه‌رو
خۆپیشانده‌رانه جارێکی تر بێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان و، به شێوه‌یه‌کی
مۆدێرن و مه‌ده‌نییانه‌و، دوور له توند‌و تیژی په‌ره به خۆپیشاندن
بده‌ن و، نابێت ده‌سه‌ڵاتداران رێگر بن.
8\3\2011
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|