په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١\٢٠١٨

بەڵێ بۆ رووخانى فاشیزمى ئیسلامیی ئێران.

عەبدولڕەحمان رەسول  


ڕوخانى کۆمارى مەلاکان لەئێستادا باشترین چارەسەرە بۆچاسەرکردنى کێشەوقەیرانەکانى خەڵکى کۆمەڵگایی ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان ,لەبەرئەوەى ئەوڕژێمەهارودڕندەیەبەدرێژایی ٣٩ساڵە تەخشان وپەخشان بەسەروەت وسامانى سەرزەوى وژێرزەوى کۆمەڵگایی ئێران دەکات,زۆرینەى سوودەدارایی یەکانى بۆهاوکارى وپشتیوانى حیزب وڕێکخراوەتیرۆریستى وتوندڕەوەئیسلامیی یەکانى وڵاتانى ترخەرچى کردووە لەئێستاشدا بەردەوامە لەسەرى.واتە هەرچى ڕێکخراو وحیزب وگرووپى توندڕەووتیرۆریستى ئیسلامیی هەیە لەسەرورگى خەڵکى ئێران دەلەوەڕێت,لەکاتێکدا خەڵکى ئێران ڕووبەڕوى چەندەهاکێشەوقەیرانى بێکارى وهەژارى ونەدارى وبێ خزمەتگوزرى بوونەتەوە.وێڕاى ئەوەى بەرپرسەباڵاکانى ئەم ڕژێمەئیسلامیی زۆرینەیان گەندەڵ ودزن بەردەوامیشن لەگەندەڵى ودزى.

لەئێستادا کەخەڵکى شارەکانى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان هاتوونەتەمەیدانى تێکۆشانى جەماوەرى بۆبەدەستهێنانى ماف وئازادیی یەکانیان,بەرپرسەباڵاکانى ئەوڕژێمەئیسلامی یە هەربەڵێنێک بەخەڵکى خۆپیشاندەروناڕازى بدەن تەنهابۆفرێودانى خەڵکەوهیچى تر لەبەرئەوەى بەدرێژایى تەمەنى ٣٩ساڵەى ئەم سیستەمەئیسلامیی فاشى یە چەندین جاربەڵێنى بەخەڵکى داوە کەچاکسازى دەکات وگۆڕانکارى باشتربدى دەهێنێت بۆخەڵکى ئێران بەڵام بینیمان هیچى نەکرد تەنهاکێشەوقەیرانەکانى زیاترکرد بۆخەڵکى ئێران وکوردستان.

لەسەرجەم هەڵبژاردنەکانى ڕابردوویی ئێراندا بانگەشەبۆچاکسازى وگۆرانکارى باشتردەکرالەوسیستەمەئیسلامیی یەدابەڵام بەهۆى ئەوەى کەسەرلەبەرى ئەوسیستەمەئیسلامیی یە لەسەرەوەهەتاخوارەوەى فاسدوگەندەڵ وکۆنەپەرست ودژەمرۆڤایەتى یە نەیان توانى یەک هەنگاوکۆمەڵگایی ئێران وکوردستان بەرەوئاسوودەیی وخۆشگوزەرانى بۆخەڵک بەرن بەپێچەوانەوە ساڵ لەدوایی ساڵ کێشەوقەیرانەکانى گەشەى بێکارى وهەژارى ونەدارى وگرانى زیاتربووبۆسەرشانى خەڵکى ئێران.

هەرکاتێکیش گەنجان ولاوان ناڕەزایەتى یان نیشاندابایە یاخودلەگۆڤاروڕۆژنامەوماڵپەڕەکان ڕەخنەیەکى زۆرسادەیان بگرتایە لەکاربەدەستانى باڵایى وڵات وناوچەیی شارەکان لەڕووى کەم تەرخەمى وگەندەڵى ودزێ یەوە ئەوائەوگەنج ولاوانەزیندانى کراون وپاشان وئەشکەنجەوئازاردراون یاخودتۆمەتێکیان بۆدروستکراوەولەسێدارەدراون.ئەمەناوەڕۆکى ئەم سیستەمەفاشى یە ئیسلامیی یە کە ٣٩ساڵە بەزۆرخۆیی سەپاندووەبەسەرکۆمەڵگایی ئێران وکوردستاندا.


ساڵ لەدوایی ساڵ دۆخی ئابووری ئێران هەڵایسانى زیاتر بەخۆوە دەبینێت، بەڵام ئەم ساڵ هەڵایسان بە ڕێژەیەکی زۆربەرز بۆتەوە کە زۆرێک لە پێداویستییەکانی ڕۆژانە ى خەڵک چەندین هێندە نرخەکانیان زیادی کردووە. دۆخی ئابووری ئێران تا دێت خراپتر دەبێت،بەم دواییانەش زۆرێک لە خانەنشینکراوەکان و کرێکارانی کارگەکان نزیکەی شەش مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، هاوکات بەشێک لە بانکە ناحکومییەکانیش کە پارەی خەڵکیان وەرگرتووە ئێستا مایەپووچبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.ئەم سیستەمەگەیوەوبۆگەن بووە پێویستى بەگۆڕانکارى هەیە بۆئەوەى خەڵک ڕزگارى بێت لەدەست چەوسانەوەونابەرابەرى وسەرکوت وسێدارە وزیندان.

کەواتە ئێستاپێویستە هەمووهەوڵ وتێکۆشانەکانى خەڵکى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان وسەرجەم حیزب وهیزەئۆپۆزیسیۆنەکانى ئێرانى وڕۆژهەڵاتى کوردستان لەسەریەک خاڵ کۆک ویەکگرتووبن ئەویش ڕوخانى ڕژێمى فاشى ئیسلامیی ئێرانە.ناکرێت ئەوخاڵەبەهیچ شێوەیەک فەرامۆش بکرێت لەبەرئەوەى لەقۆناغى ئێستادا وەحشیگەرى هێزەکانى ئیسلامیی بەهەرجۆرێک بۆى بکرێت لەهەوڵى پاراستنى سیستەمەفاشى یەکەى دایە,لەسەرکوت وئیستبداد هیچ سڵ ناکاتەوە.هەربۆیە هەرچى بۆی کراوە کردوویەتى لەبەرامبەرنارەزایەتى وخۆپیشاندانەکانى خەڵکى ئێران هەربڵاوکردنەوەى پروپاگەندەى چەواشەکارى ودرۆینەوەهەتا دەگات بەتەقەکردن وگوللاباران کردنى خەڵکى ناڕازى دەستى نەپاراستووە.بەگوێرەى هەواڵى بڵاوکراوەکان زیاتر لە ١٧٠٠کەس تائێستا دەستگیرکراون وزیاتر لە٣٠کەسیش بوونەقوربانى وخەڵکێکى زۆریش بریندارە کەلەلایەن هێزەمافیاکانى کۆمارى سێدارەى ئیسلامیی ئێرانەوە بەرگوللادراون.

لەکاتێکدا پرسەوسەرەخۆشى خۆم ئاراستەى سەرجەم بنەماڵەى گیان بەخت کردووان دەکەم بەهیوام دواناخۆشیان بێت,بەهیوام هەرچى زووترە سەرجەم بریندارەکانى بەتدروستى زۆرباشەوە بگەڕێنەوەناوخانەوادەوبنەماڵەوهاوڕێ یانیان لەهەمان کاتیشدا بەپێویستى دەزانم ئێرانیانى دەرەوەى وڵات بەهاتنەمەیدانیان بۆسەرشەقام وبەردەم سەفارەتى ئێرانى لەسەرجەم شارەکانى وڵاتانى ئەوروپا وئەمریکا وکەنداپشتیوانى خۆیان لەخواست وداکارى خەڵکى ناڕازى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان بکەن,ئاڵاکانى کۆمارى سێدارەى ئیسلامى بستوێنن وداوایی ڕۆشتنى ئەوسیستەم ودەسەڵاتەئیسلامیی یەبکەن لەئێران.


دروشمەکانى بڕوخێ کارە وەحشیگەریی یەکانی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران.بەرزبکەنەوە ,داوای ئازادى ومافەکانى بۆگەلانى ئێران بکەن.سەرجەم ئەوڤیدۆیانەى کەبڵاوبوونەتەوەوئێوەش بینیوتانەکەچۆن سوپامافیاکەی ئێران ،ئازاروئەشکەنجەی ئەوگەنجانە دەدات کەبەشدارن لەخۆپیشاندان وناڕەزایەتى یەکانى ئێران.سەرجەم ڤیدۆکان تەسلیمى نوێنەرانى یەکێتى ئەوروپا ودەوڵەتانى تربکەن وداوایی پیشتیوانى کردنى لەخەڵکى ناڕازى ئێرانیان لێ بکەن.ئەم مرۆخەڵکى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان داوایی هاوکارى وپشتیوانى لەسەرجەم ئازادیخوازان ویەکسانیخواز ومرۆڤ دۆستانى جیهان دەکات,بۆئەوەى هەموولایەک بەیەکەوەنەفرەت لەوجۆرەسیستەمەفاشى وسەرکوتگەربکەن,سەرکەوتوبێ تێکۆشانی خەڵکی ناڕازی ئێران.

دروشمەکانى خەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندەرگشتى وسەرانسەرى خەڵکى ئێران داوایی دەکات ئەوانیش نان,ئازادى.کەبەدرێژایی ٣٩ساڵەى ئەم سیستەمە کۆنەپەرستە خەڵکى ئێران لێی بێ بەشە.بەردەوام ئازادیی یەکانى قەدەغەکردووە,نان وبژێوى ڕۆژانەى خەڵک سەختربووە.کچان وژنان هیچ جۆرە ئازادێکیان نەبووە هەربۆیە ئەم جارەزۆر ووشیارانە هاتونەتەمەیدانى تێکۆشانەوەوڕابەرایەتى وپێشەوایی ناڕەزایەتى یەکان دەکەن.لچکەکانیان فرێدەدەن داوایی ئازادى جل وبەرگ پۆشین دەکەن نەفرەت لەچەوسانەوەونابەرابەرى دەکەن ئەمەخاڵێکى زۆر ئومێدبەخش ودلخۆشکەرە بۆهێنانەدى ئایندەیەکى باشتروشارەستانى وئازاد ئەگەر هەموولایەک دڵسۆزانە پشتیوانى لەخواست وداکاریی یەکانى ژنان وکچانى ناڕازى وسەرجەم خەڵکى ناڕازى ئێران بکەن بەدڵنییایەوە خەڵکى ناڕازى ئێران سەردەکەوێت ئەم سیستەمە کۆتایی پێ دێت.

زیندانیانى سیاسى دەبێ ئازادبکرێن ئەمەش دروشمى خەڵکى ناڕازى ڕۆژهەڵاتى کوردستان وخەڵکى ئێرانە.خۆپیشاندان وێنەکانى خومەینی وخامەنییان دەسووتاندن ئەمەش نیشانەى ئەوەیە کەخەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندەر ووشیارە وئەزانێت کەتەنهاچارەسەر ڕوخانى ئەم سیستەمە کۆنەپەرست ودژەمرۆڤایەتى یە هەر بەڵێنێکیش کەبیدەن تەنها بۆفرێودانى خەڵکى ئێرانە.ئەمەی ئێستالەتەواوى ئێران هاتۆتەهاراوە شۆڕشى برسی یەکان بۆبەدەستهێنانى نان وئازادى یە بێگومان بەدەستهێنانى نان وئازادى لەژێرسایەى بەردەوام بوونى سیستەمى ئیسلامیی بەدینایە بەڵکوپێویستە ئەم سیستەمەبگۆڕدرێت پاشان خەڵکى ناڕازى ئەمرۆ لەداهاتووخۆیان سیستەمێکى سیکۆلاروشارەستانى وئازاد دوورلەچەسانەوە دابمەزرێنن.

کەواتەپێویستە گەشەبەناڕەزایەتى یەکان بدرێت ئەگەرچى هێزەکانى ئەمنییەکان وبەسیج,بەقامچى وگازى فرمێسکڕێژوتەنانەت گوللاش وەڵامى خەڵکى ناڕازى دەدەنەوە کە دروشمى مردن بۆروحانى وخامەنیی دەڵێنەوە بەهێزبوونى ناڕەزایەتى یەکان ئەم بەربەستانەش تێکدەشکێنێت.پێویستە تێکۆشەرانى ژنان وپیاوانى ئازادیخوازویەکسانیخوازلەناوەودەرەوەى وڵات هەوڵ وتێکۆشانى یەکگرتوانەیان بەهێزبکەن بۆئەوەى نارەزایەتى یەکان وفشارەکان بەهێزتربکرێن بۆئەوەى بەکەمترین قوربانى وزیان ئەم ڕژێمەفاشى بروخێت ونەمێنێت.ئەرکى سەرجەم حیزب وڕێکخراوەکۆمۆنیست وسیکۆلاروئازادیخوازودیموکراتخوازەکانى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستانە تێکۆشانەکانیان یەکگرتووتربکەن,ناکرێت تەنهاهەریەکە بەیاننامە دەربکات بەڵکوپێویستە هەمووان بەیەکەوە,بەدامەزراندنى یەکێتى وهاوخەباتى بەهێزوبەدامەزراندنى پرۆژەوبەرنامەى هاوبەش هەنگاوبۆبەهێزکردنى ناڕەزایەتى یەکانى ناوخۆودەرەوەى ئێران بنێن,لەقۆناغى ئێستادا بەزووترین کات کۆنگرەیەک یاخود کۆنفرانسێکى گشتگیر بۆسەرجەم حیزب وهیزەکۆمۆنیست وسیکۆلاروئازادیخوازودیموکراتخوازەکانى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان بەشدارى کردنى کەسایەتى سەربەخۆسیکۆلاروئازادیخوازوڕۆژنامەنووسانى ئازادیخواز بەپێویست دەزانم بۆدیاریکردنى نەخشەڕێگایەکى سیکۆلاروشارەستانى بۆ ئایندەى دوایی ڕوخانى سیستەمى ئیسلامى ئێران.ئەمەش لەپێناوى دامەزراندنى سیستەمێکى سیکۆلاروشارەستانى بۆئایندەى ئێران وکوردستان خێراتروباشتردەکات بۆچارەسەرى کێشەکان.

 

 

Abdulrehman.rasul@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک