به‌ڵێ ئه‌وه
ئازادی و دیموکراتییه!

سه‌لام عه‌بدوڵڵا

ئیمڕۆ ئه‌م وتاره‌م خوێنده‌وه: (ئه‌وه‌یه ئازادی و دیموکراسی هێزه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان)و تێدا ئاماژه به بریندارکردنی 3 قوتابی
کردووه که له خۆپیشاندانه‌که‌ی شه‌قڵاوه به‌شداریان کردبوو.
پێش هه‌موو شتێک، بریندارکردنی قوتابیانی خۆپیشانده‌ر مه‌حکومه‌و هیچ
بیانووهێنانێک، قبووڵ ناکرێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌و زۆر قسه و نووسین هه‌ڵده‌گرێ ئه‌وه‌یه
که زۆر له نووسه‌رو رۆشنبیر به ئۆروپا نشینه‌کانیشیانه‌وه، ئه‌وه‌نده
ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی و ئازادییه‌که‌ی، ئیدیال کردووه، پێیان وایه،
له سایه‌یدا، زه‌بروزه‌نگ له دژ هێزی ئۆپۆزیتسیون و پرۆتێستکه‌ران،
کۆتایی پێدێت و هیچ که‌س رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه، کوشتن، لێدان و زیندان
نابێته‌وه؛ دادگایی‌کردن و زیندانکردنی نووسه‌رانیش کۆتایی پێدێت.

به کوردی و به گورتی: ئه‌و بۆچوونه خه‌یاڵپڵاوی و نه‌زانییه‌کی له‌راده‌به‌در
به‌رهه‌می ده‌هێنێت و بۆ راستکردنی بۆچوونه‌کانیان، باشتر وایه ئه‌م
پرسیارانه له‌خۆیان بکه‌ن: حکومه‌ت وپۆلیسی ئه‌مریکی، ئیتالی و سویدی
و ده‌نیمارکی چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل پرۆتێستکه‌رانی دژ به کۆبوونه‌وه‌کانی
8حکومه‌ته زلهێزه‌کانی دنیا کرد؟ پۆلیسی فه‌ره‌نسی چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات
له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستانی ده‌ستکاری کردنی سروشتی به‌رهه‌مه
کشتوکاڵییه‌کان؛ راسته کۆماندۆی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا رابه‌رێکی له‌شکری
سوور له(باد کلاینن)به‌به‌رچاوی خه‌ڵک گوله‌بارانکردو به‌درۆ رایانگه‌یاند
که ئه‌و خۆی فیشه‌کی به‌خۆی ناوه یان راسته چه‌ند به‌رپرسێکی له‌شکری
سوور له‌ناو زیندانی به‌دناوی شتامهایم، کوژران!
من به‌خۆیشم شایه‌تی سه‌گهاری پۆلیسی ئه‌ڵمانیم دژ به خۆپیشانده‌ران
له دژی حزبه فاشیسته‌کان یان خۆپیشانده‌ران دژ به زیندانی ئینفرای
له شاری گوێتنگن، ئیسن، هامبۆرگ و به‌رلین؛ هه‌ر به‌خۆیشم ئاگاداری
دادگایی‌کردن و سزادان و چه‌ندین جار پشکنینی(کتێبخانه‌ی جۆرجی
دیمترۆڤ)م له فرانکفۆرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌ی دوو داڵیان بڵاوکردبوو،
یه‌کێکیان داڵی هیتله‌ری و ئه‌ویتری داڵی ناو په‌رله‌مانی ئێستای ئه‌ڵمانیا
و چۆن یه‌که‌مه‌که‌یان خۆراک به دووهه‌میان ده‌دا-واته بێچووه‌که‌یه‌تی!؛
له‌گه‌ل بڵاوکردنی هه‌ر وێنه‌ی کاریکاتۆری له گۆڤاری تیتانیک بۆ به‌رپرسێک،
ده‌درێنه دادگا؛ حکومه‌تی هه‌نگاری له‌به‌ر بڕگه‌یه‌ک له به‌رنامه‌ی
رێکخراوی لاوانی کۆمۆنیست، بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنیان راگه‌یاند! له‌م
رۆژانه‌ش نزیکه‌ی 250قوتابی له ئه‌مستردام خۆپیشاندانیان سازدا و
پۆلیسی هۆڵه‌ندی چه‌ندین قوتابییه‌ک بریندارکرد(بڕوانه ئه‌م وێنه‌که).
بۆ زانیارییه‌کی زیاتر چه‌ند ساڵێکه بزووتنه‌وه‌ی قوتابیان له سه‌رجه‌م
ئۆروپا دژ به کاڵاکردنی فێربوون پرۆتێستده‌که‌ن

و سه‌ددان به‌ڵگه و زانیاری تر هه‌ن که ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن:
ئازادی ره‌ها بوونی نییه و باشترین حکومه‌تی دیموکراسی، کێبڵ و تێهه‌ڵدان
وزیندان و ئه‌گه‌ر پێویستی کرد، ره‌خنه‌گر یان به‌گشتی به‌رهه‌ڵستکارانیان
به‌نهێنی بێ یان به ئاشکرا، تیرۆرده‌که‌ن، بۆیه ده‌توانین بڵێن که
ئه‌و جۆره خیتابه له هه‌واڵی ئاماژه‌پێکراو، زیاتر له نه‌زانینه‌وه
سه‌رچاوه‌ی وه‌رده‌گرتووه و خۆزگا ئه‌وانه‌ی به‌و جۆره بیرده‌که‌نه‌وه،
سنوورێک بۆ وه‌همه‌که‌یان دابنێن، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕوا ناکه‌ن، ئه‌وا فه‌رموون
خوێنی هاوڕێی لاوی کۆمونیست(کارلۆ جولیانی، 23ساڵ)ببینن، چۆن کوشتیان و
به ئۆتۆمبیله‌که‌یان به‌سه‌ر لاشه‌که‌ی ده‌ڕۆن…له‌گه‌ل سه‌ڵاوێکی"دیموکراسیانه"!

|